لەبەر دووگیانى خێزانم ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوو ئایا بەس بەڕۆژوو بێتەوە یان كەفارەتى لەگەڵدا بدات?: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەبەر دووگیانى خێزانم ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوو ئایا بەس بەڕۆژوو بێتەوە یان كەفارەتى لەگەڵدا بدات?
پرسیار:

خێزانم لە مانگى ڕەمەزان نەیتوانى بەڕۆژوو بێت لەبەر ئەوەى دووگیان بوو بەهیچ شێوەیەك نەیتوانى زیاتر لە دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەبەر زۆرى ڕشاندنەوەى و تێك چوونى بارى تەندروستى تكایە بۆم ڕوون بكەنەوە كەوا بەس بەڕۆژوو بێتەوە یان كەفارەتى لەگەڵدا بدات؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
ئافرەتی سك پڕ و شیردەر ئەگەر لە خۆیان و منداڵەكانیان بترسن و لە تاوانایاندا نەبێت ڕۆژوو بگرن ئەوا بە ڕۆژوو نابن و هەموو ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدەن و قەزاكردنەوەیان لە سەر نى یە.
(ابن عباس) فەرموویەتی:((الحُبْلَى والمُرْضِِعُ إِذَا خَافَتَا أَفْطَرَتَا وَأَطْعَمَتَا كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَا)).
واتە: ئافرەتی سك پڕ و شیر دەر ئەگەر لە خۆیان و منداڵەكانیان ترسان ئەوا بە ڕۆژوو نابن و بۆ هەموو ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدەن.
وە لە (مالك)ەوە دەگێڕنەوە ئەویش لە (نافع)ەوە كە (ابن عمر) پرسیاری لێ كرا دەربارەی ئافرەتی سك پڕ ئەگەر لە منداڵەكەی ترسا، فەرمووی: تُفْطِرُ وَتُطْعِمُ مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَاً مُدَّاً مِنْ حنْطَة، واتە: ڕۆژوو ناگرێت و بەرامبەر بە هەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدات (مُدّ)یك لە گەنم.
وە لە (ابن عمر)ەوە دەیگێڕینەوە كە فەرموویەتی: الحَامِلُ وَالمُرْضِعُ تُفْطِرُ وَلا تَقْضي، واتە: ئافرەتی سك پڕ و شیردەر ڕۆژوو ناگرێت و قەزاشی ناكاتەوە.
وە لە رێگەیەكی ترەوە: أنَّ امْرَأتَهُ سَأَلَتْهُ وَهْيَ حُبْلَى، فَقَالَ: أَفْطِري وَأَطْعِمي عَنْ كَلِّ يَومٍ مسْكِيْنَاً وَلا تَقْضي، وە لە رێگەی سێ یەمەوە هەر لەوەوە رضي الله عنه: أنَّ بِنْتَاً لَهُ كَانَتْ تَحْتَ رَجُلٍ مِنْ قُرَيْش، وَكَانَتْ حَامِلاً، فَأَصَابَهَا عَطَشٌ في رَمَضَان، فَأَمَرَهَا أَنْ تُفْطِرَ وَتُطْعِمَ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مسْكِيْنَاً.
وە تەنها فیدیە دانی لە سەرە بە بێ قەزاكردنەوە، لە (ابن عباس) ەوە دەگێڕنەوە كە یەكێك ـ لەو كەنیزەكانەی كە منداڵی لێی هەبوو (أم ولد) ـ بە سك پڕی یان شیردەری بینی و فەرمووی: أَنْتِ مِن الَّذينَ لا يُطِيْقُونَ، عَلَيْكِ الجَزَاءُ، وَلَيْسَ عَلَيْكِ القَّضَاءُ.
واتە: تۆ لەوانەی كە توانای ڕۆژوویان نى یە، فیدیەدانت لە سەرە نەك قەزا كردنەوە.
بڕوانە كتێبی: (چۆنێتی ڕۆژووی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لاپەڕه (: 115 ـ 123).
لەلایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە