بۆچى مردوو دەبێ بشۆردرێ ؟ حیکمەت و نهێنى شۆردنى مردوو چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچى مردوو دەبێ بشۆردرێ ؟ حیکمەت و نهێنى شۆردنى مردوو چی یە ؟

حیکمەت و نهێنى ئەو کارە ئەوەیە کە پێغەمبەرى خوا فەرمانی پێکردووە ، هەروەک فەرمانی بەو ئافرەتانە کرد کەکچەکەیان دەشۆرد و فەرمووی : «اغسلنها ثلاثاً أو خمساً أو سبعاً أو أكثر من ذلك إن رأيتن ذلك» .
واتە : سێ جار ، یاخود پێنج جار ، یاخود حەوت جار ، یاخود لەوە زیاتر بیشۆرنەوە گەر بەباشتان زانی .
وە هەروەها کاتێک پیاوێک لەحەجی ماڵ ئاوایدا لەسەر حوشترەکەی بەر بووەوە پێغەمبەرى خوا فەرمانی بەشوشتنی کرد و فەرمووی : «اغسلوه بماء وسدر» واتە : بیشۆنەوە بە ئاو وسیدر .
دواتر لەبەر ئەوەی بەپاکی بگەڕێتەوە بۆلای خودا بەپاکترین شێواز ؛ هەر بۆیە پێغەمبەرى خوا بەو ئافرەتانەی فەرموو کەکچەکەیان دەشۆرد : «اغسلنها ثلاثاً أو خمساً أو سبعاً أو أكثر من ذلك إن رأيتن ذلك» واتە : سێ جار ، یاخود پێنج جار ، یاخود حەوت جار ، یاخود لەوە زیاتر بیشۆرنەوە گەر بەباشتان زانی .
واتە هەر کاتێک پێویستی کرد بەوەی زیاد لەسێ جار تا وەکو زیاتر لەحەوت جاریش بشۆردرێت ئەوا زیاتر لەحەوت جار دەشۆردرێت ، بەڵام شوشتنی کۆتایی تاک بێت ، واتە : سێ جار ، یاخود پێنج جار ، یاخود حەوت جار...هتد .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [292]
الجنائز > غسل الميت وتجهيزه

سەردان: ٣,٨٥٥ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو