بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٦٥ کۆی سەردان: ٩٢١٧٤٧
پرسیار لەوێنەدا
لە قورئاندا هاتووە کە بەس خودا دەزانێ چ لەڕەحمی ئافرەتدا هەیە بەڵام ئێستا بە هۆى ئامێرى سۆنەرەوە دەزانرێ کوڕە یان کچ

چۆن جەمع بکەین لە نێوان زانستی پزیشکی کە ئێستا هەیە لەبارەی دیاری کردنی ڕەگەزی منداڵ کەئایا کوڕە یاخود کچ ، لەگەڵ ئەم ئایەتە پیرۆزەدا : ( وَيَعْلَمُ مَا فِي الأَرْحَامِ ) [ لقمان/34 ]. واتە : خودا دەزانێ چ لەڕەحمی ئافرەتدا هەیە .
وە ئەوەی لەتەفسیری ابن جرير ـ‌ دا لە موجاهدەوە هاتووە پیاوێک پرسیاری لەپێغەمبەر ـ صلى الله عليه وسلم ـ کرد دەربارەی منداڵەکەی کەلەداهاتوودا لەدایک دەبێت ، خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند ، وە ئەوەی کە لە قەتادەوە ـ رحمه الله ـ هاتووە ، وە ئایا چ شتێک تەخسیسی ئەم ئایەتە : (ما في الأرحام) دەکات ؟ .

پێش ئەوەی قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەم پێم خۆشە ئەوە ڕوون بکەمەوە ، کە بەهیچ شێوەیەک ناگونجێ دژایەتی و تەعاڕوز هەبێت لەنێوان ئایەتێکی صەڕیح لە قورئانی پیرۆز و واقع دا ، خۆ ئەگەر دژ بەیەکیەک (لەشتێکدا) هەبوو لەڕواڵەتدا ! ئەوا یان ئەو واقعە تەنها بانگەشەیە و هیچ حەقیقەتێکی نی یە ، وە یاخود قورئانی پیرۆز لەو بابەتەدا صەڕیح نی یە لەدژایەتی کردنی ئەو واقعەدا ؛ چونکە صەریحی قورئان و حەقیەتی واقع هەردوکیان قەتعین ، وناگونجێ دژ یەکی لەنێوان دوو قەتعیدا هەبێت بەهیچ شێوەیەک .

جا گەر ئەوە ڕوون بوەوە و وترا : خۆ ئەگەر ئەو شتە ئەسڵی نەبێت ، ئەوا پێویست ناکات هیچی لەبارەوە بوترێت ،
بەڵام گەر ئەوان بەواستەی هەندێ ئامێری ورد بزانن چ لەڕەحمی ئافرەتدا هەیە ، دەربارەی ئەوەی ئایا منداڵ کوڕە یاخود کچ ؟ ، و ڕاست بوو وە لەواقعدا بوونی هەبوو ئەوا پێچەوانەی ئایەتەکە نی یە ، چونکە ئایەتەکە باس لەشتی غەیبی دەکات و پەیوەندی بەزانستی خواوە هەیە لەو پێنج شتەدا ، وە بابەتی غەیبی تایبەت بەمنداڵ بریتی یە لە : ئەندازەی مانەوەی لەسکی دایکیدا و ژیانی و کردەوەکانی ، و ڕزقی و ئایا کەسێکی چاکە یاخود خراپ ؟ ، وە ئایا کوڕە یاخود کچ پێش ئەوەی (دروست ببێ) ، بەڵام پاش دروست بوونی و زانین و جودا کردنەوەی نێر و مێیی پەیوەندی بەعلمی غەیبەوە نی یە ؛ چونکە بەدروست بوونی بووە بەعلمی شاهادەت تەنها ئەوە نەبێ لەجێگایەکدایە نابینرێت کەپێی دەوترێت : (الظلمات الثلاثة←سێ تاریکییەکە) ، خۆ ئەگەر سکی ئەو ئافرەت بدڕێندرێت دەزانرێت چی تێدایە ، وبەدور نازانرێت لەو شتانەی خوا دروستی کردووە لە ئەشیعەی بەقووەت ئەو: (الظلمات الثلاثة←سێ تاریکاییەکە)ببڕێت و بزانێت منداڵەکە کوڕە یاخود کچ .
وە مەعلوم و زانراویشە کە لە ئایەتەکەدا بەصەریحی باسی کوڕ و کچ نەهاتووە ، بەهەمان شێوە لەفەرموودەشدا شتی وا نەهاتووە .

وە بەنیسبەت گێڕاننەوەی ابن جرير ـ کە لە موجاهدەوە گێڕاویەتیەوە :
پیاوێک پرسیاری لەپێغەمبەر ـ صلى الله عليه وسلم ـ کرد دەربارەی منداڵەکەی کەلەداهاتوودا لەدایک دەبێت ، پاشان خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند.
ئەمەی گێڕدراوەتەوە (منقطع)ـە ؛ چونکە موجاهد ـ رحمه الله ـ تابعینە .
واتە : لەبەر ئەوەی موجاهد لەتابعینە و پێغەمبەری ـ صلى الله عليه وسلم ـ نەبینیوە کەواتە ئەو گێڕانەوەیە صەحیح نی یە بەڵکو (منقطع)ـە ، هەروەک مەعلومە لەزانستی فەرموودە ناسیدا .
هەروەها بەنیسبەت تەفسیری قەتادەوە ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ بۆ ئایەتەکە ، دەگونجێ بەو شێوەیە لێکدانەوەی بۆ بکرێت کە بابەتی نەزانینی کوڕێتی و کچێتی تایبەتە بەزانستی خوداوە ، بۆ کاتێکە گەر منداڵەکە هێشتا دروست نەبوبێت ، بەڵام دوای دروست بوونی دەگونجێ کەسانی تریش جگە لەخودا بیزانن.
جا ابن كثير ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ لەتەفسیری ئەم ئایەدا دەڵێت : ( وكذلك لا يعلم ما في الأرحام مما يريد أن يخلقه تعالى سواه ، ولكن إذا أمر بكونه ذكراً أو أنثى أو شقياً أو سعيداً علم الملائكة الموكلون بذلك ومن شاء من خلقه ) . ا. هـ
واتە : وە هەروەها نازانرێت چی لەڕەحمدا هەیە (لەوشتانەی کەخودا خۆی دەیەوێت دروستی بکات) ، بەڵام گەر فەرمانی کرد و بڕیاری دا بەوەی نێرە یاخود مێیە ، چاکە یاخود خراپە ، ئەوا مەلائیکەتەکان (کەئەو کارەیان پێ سپێردراوە) ئەو شتە دەزانن ، وە هەروەها هەندێ لەدروست کراوەکانی خودا کەخودا خۆی بیەوێت .

وەبەنیسبەت پرسیارەکەتان دەربارەی ئەوەی ئایا چ شتێک ئەم ئایەتەی (ما في الأرحام) تەخسیس و تایبەت کردووە ؟
ئەوا دەڵێین : گەر ئایەتەکە دوای خەلق و دروست بوونیش بگرێتەوە ، ئەوا ئەوەی تەخسیس و تایبەتی دەکات بریتی یە لە (الحس←هەست و واقع ( هەڵبەت لەواقع دا بەو شێوەیە نی یە و دوای دروست بوون دەزانرێت منداڵ نێرە یاخود مێ ) ، وە زانایانی: ( الأصول ) ڕوونیان کردۆتەوە کە ئەو شتانەی گشت گیری قورئان و فەرموودە تەخسیس تایبەت دەکەن بریتی یە لە : ئایەت و فەرموودەی تر ، یاخود ئیجماع و کۆدەنگی زانایان ، یاخود قیاس ،یاخود الحس←هەست ، وبۆچوونیان لەم بارەیەوە مەشهور و زانراو و مەعلومە .
وە ئەگەر ئایەتەکە دوای خەلق و دروست بوون نەگرێتەوە ، بەڵکو مەبەست لێی پێش دروست بوون بێت ، ئەوا هیچ دژیەکی و تەعاڕوزێک لەنێوان ئایەتەکە و زانینی نێری و مێیی منداڵدا نیە .
والحمد لله نەبووە و نابێت لەواقع دا شتێک پێچەوانەی ئایەتێکی سەڕیحی قورئانی پیرۆز بێت ، وە ئەوەی دوژمنانی ئیسلام باسی لێوە دەکەن کەگوایە دژیەکی و تەعاڕوز هەیە لەنێوان قورئان و واقع دا ئەوا بۆ تێنەگەیشتنیان لەقورئانی پیرۆز دەگەڕێتەوە ، یاخود لەبەر کەم تەرخەمیان و نیەتی خراپیانە ، بەڵام لەلای موسوڵمانان و زانایان ئەوانەی کە لێکۆڵینەوە و بەحس دەکەن بۆ گەیشتن بەڕاستی هیچ؟دژیەکیەک نی یە ، وئەو گومانانە هەمووی پوچەڵ و بێ ئەرزشن ، ولله الحمد والمنة.

جا خەڵک لەم بارەیەوە بونەتە سێ کومەڵەوە دوو کۆمەڵی دژ بەیەک و کۆمەڵێکی وەسەت :
یەکەم : کۆمەڵێکیان دەستیان گرتووە بەڕواڵەت و زاهیری قورئانەوە ، ئەوەی کە سەریح نی یە ، و ئینکاری هەر شتێک دەکەن کەدژی ئەم زاهیڕ و ڕواڵەتە بێت هەرچەندە واقعێکی سەلمێندراو بێت ؟!
کە بێگومان ئەم کارەشیان بۆتە هۆی جێی تەعن و توانج بۆ خۆیان یاخود تەعن بۆ قورئان ؛ چونکە تێڕوانینەکەیان پێچەوانەی واقعێکی دیار و سەلمێندراوە .
دووەم : تاقمێکی تریان پشتیان کردووە لەقورئان و لەوەی بوو بەبەڵگە لەسەری ، دەستیان گرتووە بەبابەتە مادیەکانەوە ، بەو هۆیەوە بوونەتە بێدین و مولحید .
سێیەم : بەڵام ئەوانەی وەسەتن دەستیان گرتووە بەوەی قورئان باسی کردووە و واقعیش بەڕاست دەزانن ، ودەزانن کە هەردوکیان حەقن ، وناگونجێت دژی و تەعاڕوز هەبێت لەنێوان ئایەتی سەڕیح و واقعێکی دیار و مەعلوم و بێنراو ، لەیەککاتدا کار بە نەقڵ و عەقڵیش دەکەن ، بەم هۆیەوە دین و عەقڵیانیش سەلامەت بووە .
(فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ ۗ وَاللَّهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ )
وقفنا الله وإخواننا المؤمنين لذلك , وجعلنا هداةً مهتدين , وقادة مصلحين , وما توفيقي إلا بالله عليه توكلت , وإليه أنيب .
مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ج/1 ص 68-70



سەردان: ٧٣٠ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان

حوکمی عاشق بوو و خۆشویستنى ئافرەت بۆ ئافرەت چیە بەئەندازەیەک کە نەتوانن بێ یەک بژین؟ دروستە بۆ ئافرەت داوای تەڵاق بکات بەهۆی خراپی ڕەوشتی مێردەکەیەوە؟