دروستە بۆ ئافرەت داوای تەڵاق بکات بەهۆی خراپی ڕەوشتی مێردەکەیەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە بۆ ئافرەت داوای تەڵاق بکات بەهۆی خراپی ڕەوشتی مێردەکەیەوە؟

پێویسته لەسەر ئافرەت ئارام بگرێت لەسەر ڕەوشتی مێردەکەی (واتە : کە ڕەوشتێ خراپ وناشرینى بینى لە مێردەکەى خێرا پەنا بۆ جیابونەوە و تەڵاق نەبات) ، بەڵکو پێویستە لەسەری هەوڵی چاک کردنی بدات ، بەڵکو خوا هیدایەتی بدات ، و بەخۆشی لەگەڵیدا بژیت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) [البقرة: 216] .
واتە : ڕەنگە شتێکتان پێ ناخۆش بێت ، و ئەو کارە خێری تێدا بێت بۆ ئێوە ، وڕەنگە کارێکتان خۆش‌ بوێت ، و ئەو کارە خراپ بێت بۆ ئێوە ، خوا دەزانێت و ئێوە نایزانن .
وە کاتێک ئافرەت پیاوەکەی خۆش نەویست ئەوە بەس نی یە بەو هۆیەوە داوای تەڵاق بکات ، مەگەر شتێکی شەرعی وا هەبێت کەوا بکات داوای تەڵاق بکات ، لەو کاتەدا دروستە داوای تەڵاق بکات ، گەر نا نابێت داوای تەڵاق بکات ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کە ثوبان ـ رضي الله عنه ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ :پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرمووی : « أيما امرأة سألت زوجها الطلاق من غير ما بأس فحرام عليها رائحة الجنة » رواه أحمد وأبو داود والترمذي وحسنه وابن ماجه .
واتە : هەر ئافرەتێک داوای تەڵاق بکات لەمێردەکەی بەبێ هۆکارێکی شەرعی ، ئەوا بۆنی بەهەشتی لێ حەرام دەبێت
وبالله التوفيق.
وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤٤٨ بەش: تەڵاق و جیابونەوە