ئافرەتێک دەڵێ مێردەکەم ئالودەى عەرەق خواردنەوە بووە و جارێکیان لە کاتى سەرخۆشیدا تەڵاقى دام ئایا تەڵاقى دەکەوێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێک دەڵێ مێردەکەم ئالودەى عەرەق خواردنەوە بووە و جارێکیان لە کاتى سەرخۆشیدا تەڵاقى دام ئایا تەڵاقى دەکەوێت؟

پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە ، ئامۆژگاری ئەو پیاوە وجگە لەئەویش دەکەین کە ئالودەی عەرەق خواردنەوە بوونە ، وپێیان دەڵێین :
عەرەق دایک وسەرچاوەی هەموو خراپەکانە وکلیلی هەموو شەڕێکە ، پێغەمبەر فەرموویەتی : «لا يشرب الخمر حين يشربها وهو مؤمن».
واتە : هیچ کەسێک عەرەق ناخوات لەکاتێکدا ئەو باوەڕدارە ، واتە : لەکاتی عەڕەق خواردندا باوەڕی نامێنێت .

وەهەواڵی پێ داوین کە هەرکەسێک لەدونیادا عەڕەق بخواتەوە لەقیامەتدا نایخوات .

جا هەندێ لەزانایان دەڵێن : مانای لەڕۆژی دوایدا نایخوات ، واتە : ناچێتە بەهەشتەوە ؛ چونکە بەتەئکید هەرکەسێک بچێتە بەهەشتەوە ئەوا لەعەڕەق دەخواتەوە ، وەئەو عەرەقەی بەهەشت مرۆڤ سەرخۆش ناکات .

وهەندێ لەزانایانی تر دەڵێن : لەدوا ڕۆژدا نایخوات ، واتە : گەر بچێتە بەهەشتەوە بێبەش دەبێت لەچێژی عەڕەق .

جا هەر کامێکیان بێت ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سزای عەڕەق خۆر دەدرێت ، ئەمە لەکاتێکدا پێغەمبەر لەعنەتی کردووە لەعەڕەق خۆر ، بۆیە پێویستە لەسەر ئەو موسوڵمانەی دەیخوات تەوبە بکات و وازی لێ بێنێت و داوا لەخودا بکات بیپارێزێت ویارمەتی بدات .

وەبەنیسبەت پرسیاری ئەو ئافرەتەوە کەباس لەوە دەکاتی مێردەکەی تەڵاقی داوە لەکاتی سەر خۆشی دا ، زانایان جیاوازن لەم بارەیەوە :
کە ئایا تەڵاقی مرۆڤ دەکەوێت لەکاتی سەر خۆشی دا یاخود نا ؟
بۆچوونی مەشهور لەمەزهەبی حەنبەلیەکان ئەوەیە کە تەڵاقی دەکەوێت وەک سزایەک لەسەر عەڕەق خواردنەکەی ، چونکە ئەو کەسەی عەڕەقی خواردووە بێفەرمانی خودای کردووە ، وناگونجێ لەبەرانبەر ئەو تاوانەیدا شتی لەسەر سوک بکرێت و بوترێت تەڵاقی ناکەوێت .

بەڵام هەندێکی تر لەزانایان دەڵێن :
تەڵاقی سەر خۆش ناکەوێت ، ئەوەش لەئیمامی عوسمانی کوڕی عەفانەوە گێڕدراوەتەوە رضي الله عنه، وە ئەو بۆچوونە دروست ترە ، چونکە کەسی سەر خۆش ئاگای لەخۆی نی یە ونازانێت چ دەڵێت !
ئایا چۆن پابەند دەکرێ بەشتێکەوە کەنازانێت چی وتووە ؟! ، خوای پەروەردگاریش فەرموویەتی : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنتُمْ سُكَارَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ﴾.
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە نزیكی نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه‌ كاتێك كه‌ حاڵتان وایه‌ مه‌یتان خواردۆته‌وه‌و سه‌رخۆشن تا بزانن له‌ نوێژه‌كه‌دا چی ئه‌ڵێن .

ئا ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سەر حۆش نازانێت چ دەڵێت کەواتە چۆن ئیلزامی دەکەین بەشتێکەوە کە ئەو ئەسڵەن نەیزانیوە چی گوتووە ؟ .

وەبەنیسبەت ئەوەی کەدەڵێن :
ئەوە وەک سزایەک بۆی ، ئێمە دەڵێن : سزای عەرەق خۆر بۆ خۆیەتی وخۆدی خۆی سزا دەدرێت ، کەئەوەش لێدانە هەروەک لەسوننەتدا هاتووە ، جا گەر سزامان دا بەوەی تەڵاقی بکەوێنین ئەوا ئەو سزایە خێزانەکەشی دەگرێتەوە وزەرەر مەند دەبێت کەڕەنگه منداڵیان هەبێت وخێزانەکەیان لەبەر یەک هەڵ بووەشێت وزیانەکە گەورە تر دەبێت ، بۆیە بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کە تەڵاقی ناکەوێت وهیچ حساب بۆ قسەی ناکرێت لەکاتی سەر خۆشیدا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە سەردانی مەحکەمە بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری مانەوەی خێزانی یاخود جیابوونەوەی لەگەڵ نەدەین تەنها بەحوکمێکی شەرعی نەبێت کە ئەو خیلافە نەهێڵێت ، والله الموفق.

زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [81]

سەردان: ٢,٣٤٨ بەش: تەڵاق و جیابونەوە