کەسێک بە ژنەکەى بڵێ گەر ئەو کارە دوبارە بکەیتەوە سێ بەسێ تەڵاقت کەوتبێ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک بە ژنەکەى بڵێ گەر ئەو کارە دوبارە بکەیتەوە سێ بەسێ تەڵاقت کەوتبێ...
پرسیار:

ئایا ئەگەر کەسێک به ژنەکەی بڵێت ئەگەر ئەو کاره دوبارە بکەیتەوە سێ جار سێ به سێ تەڵاقت کەوتبێ و ژنەکه ئەو کاره دوبارە نەکاتەوە ئایا تەڵاقی کەوتوه یان نه؟
وه ئایا ئەگەر ژنەکه له دوای 10 ساڵی تر ئەو کارە دوبارە بکاتەوە پیاوەکە تەڵاقی دەکەوێت؟

 

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

ئەگەر كەسێك بە ژنەكەى وت ئەو كارە بكەى یان تیكرار بكەى تەڵاقت كەوتبێ یان سێ بە سێ تەڵاقت كەوتبێ یان سێ جار بڵێ تەڵاقت كەوتبێ ئەگەر ژنەكەى نەیكرد ئەوا هیچى لەسەر نییە قسەى خۆى بردۆتە جێ بەڵام ئەگەر ژنەكەى قسەكەى ئەمى شكاند ئەوە ئەو كاتە ئەم تەڵاقە پێى دەووترێت تەڵاقى (تعلیق) پەیوەست ئەم جۆرەش دەبێتە دوو بەشەوە:
یەكەم: ئەگەر نیەتى تەڵاقدانى ببێت واتە وەك سوێندێك مامەڵەى لەگەڵ نەكات ئەوا پێى دەووترێت (التعليق الشرطي) ئەو كاتە تەنها یەك تەڵاقى دەكەوێ و هەر چەندێكى وتبێ.
دووەم: بەڵام ئەگەر نیەتى تەڵاقدانى نەبێت تەنها وەك سوێندێك بیخوات چۆن كەسێك بڵێت سوێند بە خوا ئەگەر ئەو شتە بكەیت یات تیكرار بكەیتەوە ئەوە پێى دەووترێت (التعلیق القسمي) ئەمە ڕاى پەسەند ئەوەیە تەڵاقى ناكەوێت ئەنجا ئەگەر كاتێكى تر ئەو كارە بكات وەكو نوسیوتە 10 ساڵ ئەم بەشەى پرسیارەكە حوكمى ئەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ مەبەستى پیاوەكە ئەو شتەى تەڵاقى لەسەر خواردووە و لێبوردنى پیاوەكە بەهەر حاڵ إن شاء الله تەڵاقى ناكەوێت چونكە گوزرانى 10 ساڵ دوایى سوێندەكە بەڵگەیەكى بەهێزە ئەو ژن و پیاوە توانیویانە بەیەكەوە بژین و نیازى لەیەك جیابوونەوەیان نییە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٨٥٤ بەش: تەڵاق و جیابونەوە