ئایا خولع چیە؟ وە شێوازەکەى چۆنە؟ وە ئەگەر کەسێک زۆرى لێ بکرێ خێزانى تەڵاق بدات تەڵاقى دەکەوێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خولع چیە؟ وە شێوازەکەى چۆنە؟ وە ئەگەر کەسێک زۆرى لێ بکرێ خێزانى تەڵاق بدات تەڵاقى دەکەوێ؟

خولع جودا بوونەوەیە لەخێزان لەبەرانبەر شتێکدا ، پیاو شتێک لەخێزانەکەی وەردەگرێت و تەڵاقی دەدات ، جا ئەو شتە مارەییەکەی بێت یاخود هەر شتێکی تر .

ئەسڵی ئەم بابەتەش ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( فَإِنْ خِفْتُمْ أَلا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ ) البقرة / 229 .
واتە : «ئەگەریش كار بە دەستانی هەر دو لا ترسان لە نەپاراستنی سنوری خوا لە نێوانیاندا، ئەوا هیچ تاوانێك نیە لە سەر ژن ومێرد لەو ماڵەی ژنەكە دەیدات بە پیاوەكەی بەرامبەر تەڵاق دانی»،

وەبەڵگەی ئەم بابەتە لەسوننەتدا هاتووە کە خێزانی سابتی کوڕی قەیس هات بۆلای پێغەمبەر ، گوتی : (يا رسول الله ، ثابت بن قيس لا أعيب عليه في خلق ولا دين ، ولكن أكره الكفر في الإسلام . فقال لها النبي : أتردين عليه حديقته ؟ . وكان قد أصدقها حديقة . قالت : نعم . فقال النبي : " اقبل الحديقة ، وفارقها )" أخرجه البخاري (5273) .

واتە : ئەی پێغەمبەری خوا بەنیسبەت سابتی کوڕی قەیسەوە من هیچ عەیبێکی تێدا نابینم نەلەدین ونەلەڕەوشت دا بەڵام من دەترسم توشی کوفر ببم لەئیسلام دا ، پێغەمبەری خوا فەرمووی : ئایا باخچەکەی بۆ دەگێڕیتەوە ؟
گوتی : بەڵێ .
پێغەمبەری خواش بەسابتی کوڕی قەیسی گوت : باخچەکەی لێ وەرگرە ، و لێی جودا ببەوە .

جا زانایان لەم بەسەرهاتەوە ئەوەیان دەرهێناوە کە گەر ئافرەت نەتوانێت لەگەڵ مێردەکەیدا بژیت ، ئەوا کەس وکارەی دەتوانن داوا لەمێردەکەی بکەن خولعی لەگەڵدا بکات ، بەڵکو پێویستە ئەو کارە بکەن .

وەبەنیسبەت شێوازەکەیەوە :
ئەوەیە پیاوەکە شتێک لەخێزانی وەربگرێت پاشان پێی بڵێت : لێت جودا بوومەوە یاخود وخولعم لەگەڵ کردی .

وە زانایان گوتویانە : هەرکەسێک زۆری لێ بکرێت لەتەڵاق دانی خێزانەکەیدا ، و لەترسا خێزانی تەڵاق دا ئەوا تەڵاقی ناکەوێت ، بڕوانە : المغني ( 10 / 352 )

بەڵام گەر داوا کردنی تەڵاق بەبێ هۆ بێت ئەوا دروست نی یە :
«ثوبان» له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌یگێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی:
[ أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا الطَّلَاقَ مِنْ غَيْرِ مَا بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّةِ].رواه أحمد 5/277 وهو في صحيح الجامع 2703
واته‌: « هه‌ر ئافره‌تێك داواى ته‌ڵاق له‌ مێرده‌كه‌ى خۆى بكات به‌بێ بیانویه‌كى شه‌رعی، ئه‌وا بۆنى به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامه‌ »

سەردان: ٧,٧٩٥ بەش: تەڵاق و جیابونەوە