حوکمی ئەو ئافرەتە چی یە کەمێردی هەیە و تاوانی زینای ئەنجام داوە ، ئایا زینا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زەواج ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو ئافرەتە چی یە کەمێردی هەیە و تاوانی زینای ئەنجام داوە ، ئایا زینا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زەواج ؟
پرسیار:

حوکمی ئەو ئافرەتە چی یە کەمێردی هەیە و تاوانی زینای ئەنجام داوە ، ئایا زینا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زەواج ؟ وەئە گەر زەواج هەڵناوەشێنێتەوە ئایا دەبێتە هۆی ئەوەی داوا لەمێردەکەی بکرێت تەڵاقی بدات دوای ئەوەی ئاگادار دەکرێتەوە لەو کارە ؟ وە گەر مێردەکەی نەیویست تەڵاقی بدات ئایا ئەو ئافرەتە لەگەڵ ئەو پیاوەدا دەمێنێتەوە لەکاتێک ڕقی لێیەتی و ناتوانێت لەگەڵی بژیت ؟ وجزاكم الله خيرًا. 

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
مەعلومە کە زینا کردنی هەریەک لەپیاوان کە ژنیان هێنابێ و ژنان کە شویان کردبێت دەبێتە هۆی ڕەجم کردنیان بەکۆ دەنگی زانایان(١)، بێگومان زەواج بەزینا کردنی یەکێک لەهاوسەران هەڵناوەشێتەوە جا جیاوازی نی یە پێش چوونە لای و جووت بوون بێت یاخود دوای لەلای زۆرینەی زانایان .
وە زینا وەک (اللِّعان) کردن نی یە چونکە (اللِّعان) دەبێتە هۆی ئەوەی زەواجەکەیان هەڵوەشێتەوە کاتێ مێرد خێزانەکەی تۆمەت بار کرد بەزینا ؛ وبه(اللِّعان) زینا کردن سابت نابێت چونکە ئافرەتیش لەبەرانبەر (اللِّعان)ی مێردەکەیدا (اللِّعان) دەکات ، وزینا وەک هەڵگەڕانەوە لەئیسلام نی یە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زەواج ، وبێگومان مرۆڤ بەزینا کردن لەئیسلام ناچێتە دەرەوە ، وەک خواردنی عەڕەق و دزی وایە ، ئەنجام دانی ئەم جۆرە تاوانانە نابنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی عەقدی زەواج .
بەڵام باشتر وایە ئەو پیاوە ئەو ئافرەتە تەڵاق بدات نەوەک تووشی شەرمە زاری بکات و منداڵێک بخاتەوە کەهی ئەو پیاوە نەبێت ، خۆ ئەگەر هێشتییەوە لای با لەگەڵی جووت نەبێت تاوەکو دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە و پاک دەبێتەوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیه : «لَا يَحِلُّ لِامْرِئٍ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أَنْ يَسْقِيَ مَاءَهُ زَرْعَ غَيْرِهِ»(٢).
واتە :حەڵاڵ نی یە بۆ کەسی باوەڕی بەخوا و بەڕۆژی دوایی هەبێت تۆوی خۆی لەکێڵگەی کەسێکی تردا بچێنێت .
جا گەر ئافرەتەکە ناتوانێت لەگەڵ ئەو پیاوەدا بژیت بەهۆی ئەوەی خۆشی ناوێت ،وناکۆکییەکی زۆر لەنێوانیاندا هەبوو ، وەهەروها ئەو ئافرەته ترسا توشی تاوان بێت ، دەتوانێت داوای تەڵاق بکات بەگەڕاندنەوەی ئەو شتانە بۆ مێردەکەی کە پێشتر پێیداوە کە لەشەرعدا پێی دەوترێت(الخُلْع) یاخود(الفدية).
واللهُ أَعْلَمُ بالصواب، والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمد علی فرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ -

============
(١) انظر: «الإجماع» لابن المنذر (١٣١).
(٢) أخرجه أبو داود في «النكاح» بابٌ في وَطْءِ السبايا (٢١٥٨) مِنْ حديثِ رُوَيْفِعِ بنِ ثابتٍ الأنصاريِّ رضي الله عنه. وحسَّنه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٧٦٥٤).

سەردان: ٤,٣٧٣ بەش: تەڵاق و جیابونەوە