كەسێك بە هەڵە چووبێتە لاى خێزانى لە كۆمەوە ئایا تەڵاقى دەكەوێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك بە هەڵە چووبێتە لاى خێزانى لە كۆمەوە ئایا تەڵاقى دەكەوێت؟
پرسیار:

من خۆشحاڵم ودەستخۆشیتان لێ دەكەم ئایا ئەگەر كەسێك بە هەڵە چووبێتە لاى خێزانى لە كۆمەوە پاشان پەشیمان بێت ئایا چى بكات خواى گەورە لێى خۆش دەبێت وە ئایا تەڵاقى دەكەوێت؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

خواى گەورە هەموو لایەكمان خۆشحاڵ بكات ئێمەش هیواى سەركەوتن بۆ تۆ لە خواى گەورە دەخوازین.
چوونە لاى خێزان لە كۆمەوە تاوانێكى گەورەیە و بە كوفرى بچووك دانراوە وە ك پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: (من اتى حائظاً أو امراةً في دبرها فقد كفر بما أنزل على محمد) كەفەرموودەیەكى صحيحه جاپێویستە مرۆڤى موسڵمان خۆى بپارێزێت وەزاڵ بێت بەسەر ئارەزووەكانیدا و سنورى خواى گەورە نەشكێنێت خواى گەورە دەفەرموێت:
{ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ } (222) سورة البقرة
واتە: بچنە لاى خێزانەكانتان لەو جێگایەى فەرمانتان پێ كراوە. جا ئەگەر كەسێك ئەو كارەى كرد نەیزانى ئەوە كۆمە و جێگاى دیارى كراوى شەرعى نییە بەشكو خواى گەورە لێى خۆش بێت چونكە هەڵە كردن قەڵەمى لەسەر هەڵگیراوە وەك پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (ان الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه) رواه ابن ماجه و صححه الألباني. واتە: خواى گەورە لێخۆشبووە لە ئوممەتى من لە هەڵە كردن بێ ئەنقەست و لەبیر چوو و زۆر لێ كردن.
وە سەبارەت بەوەى كە تەڵاقى بكەوێت هیچ شتێكى لەسەر نەهاتوە و تەڵاقى ناكەوێت.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٤٠٤ بەش: تەڵاق و جیابونەوە