گەر پیاو بە ژنەکەى بڵێ : ئەگەر ئەم شتەت بە دڵ نیە ئەوا ماڵى باوکت کراوەیە ئایا ئەمە به تەڵاق دادەنرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیاو بە ژنەکەى بڵێ : ئەگەر ئەم شتەت بە دڵ نیە ئەوا ماڵى باوکت کراوەیە ئایا ئەمە به تەڵاق دادەنرێ؟
پرسیار:

زۆرجار لەكاتی ناكۆكی یان توڕەیدا پیاو بەهاوسەرەكەی سەبارەت بە شتێك دەڵێت : ئەگەر ئەمەت بەدڵ نیە ، ئەوا ماڵی باوكت كراوەیە ، ئایا ئەمە بەتەڵاقی ڕەجعی دادەنرێت ، یان بەوە لێكدەدرێتەوە كە پیاوەكە ئازادی خۆتەڵاقدانی داوە بەدەست هاوسەرەكەیەوە ؟

ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ نیەتی پیاوەكە ، جا ئەگەر نیەتی تەڵاق بێت بەو ووتەیەی ئەوا بەتەڵاق دادەنرێت ، چونكە ئەوە كینایەیە ، و ووتەی كینایەش لەو ووتانەیە كە بەتەڵاقی ناڕاشكاو دادەنرێت ، و تەڵاقی پێناكەوێت مەگەر نیەتی تەڵاقی لەگەڵدا بێت ، جا ئەگەر بەوەی كە دەڵێت : ( ماڵی باوكت كراوەیە ) نیەتی تەڵاق بێت ، ئەوا بەتەڵاق دەژمێردرێت ، وە ئەگەر نیەتی پێی تەڵاق نەبێت ئەوا هیچی پێناكەوێت .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٧١٧ بەش: تەڵاق و جیابونەوە