دروستە زەوى كشتوكاڵی بدەى بەكەسێكی تر بە چوار یەک یان پێنج یەک؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە زەوى كشتوكاڵی بدەى بەكەسێكی تر بە چوار یەک یان پێنج یەک؟
پرسیار:

یەكێك لە داب و نەریتەكانی لای ئێمە ئەوەیە خاوەن زەویە كشتوكاڵیەكان زەویەكەیان دەدەن بەكەسێكی تر دەیكات بە كشتوكاڵ لەبەرامبەر بەشێك لە بەروبوومەكەی ، وە هەروەها بەشێكیش لە بەروبوومەكە دەدات بەخاوەن ئەو ئامێرەی كە ئاوی زەرعاتەكە دەدات بەهۆی ئامێرەكەیەوە ، ئایا ئەم جۆرە مامەڵەیە دروستە لە شەرعدا ؟

بەڵێ‌ ئەمە دروستە لە شەرعدا ، ئەگەر ئەو بەشەی بەروبوومەكە دیاریكراوبێت ، وەك ئەوەی چواریەك پێنجیەك دەیەك بێت ، بەڵكو ئەوەی كە قەدەغەیە ئەوەیە كە بەروبومی دارێكی دیاری كراو دیاری بكات ، یان بەروبوومی ناوچەیەكی دیاری كراو دیاری بكات ... ئەمەیە كە قەدەغەكراوە .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٢٤٧ بەش: کار و بازرگانی