کێشەی من ئەوەیە تەمبەڵی دەکەم لە غوسلى لەشگرانى لەکاتێکدا کە ئاو سارد بێت ، وەمن دەترسم مونافیق بم ئایا هیچ ڕوخسەتێک هەیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کێشەی من ئەوەیە تەمبەڵی دەکەم لە غوسلى لەشگرانى لەکاتێکدا کە ئاو سارد بێت ، وەمن دەترسم مونافیق بم ئایا هیچ ڕوخسەتێک هەیە ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
هەرکەسێک توشی لەش گرانی بێت جا بەهۆی خەو بینینەوە بێت یاخود جیماع کردن ، پێویستە لەسەری خۆی بشوات ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا) المائدة/6.
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێ ویستان نوێژ بکەن ئەوا دەم وچاوتان ودەستان له‌گه‌ڵ ئانیشكتان بشۆن ، ومەسحی سەرتان بکەن وهەروەها پێیەکانتان بشۆن تاوەکو قاپەڕەقە ، خۆ ئەگەر لەشتان گران خۆتان بشۆن وخۆتان پاک بکنەوە .

جا ئەگەر نەیتوانی خۆی بشوات لەبەر نەبوونی ئاو ، یاخود نەیتوانی بەکاری بێنێت ، ئەوا تەیەموم دەکات ونوێژ دەکات ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ( وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) المائدة/6.
واتە : گەر نەخۆش بوون یاخود لەسەفەردا بوون ویاخود یەکێک لەئێوە چووە سەرئاو ویاخود جیماعتان کرد ، وئاوتان دەست نەکەوت ئەوا بەگڵێکی پاک تەیەموم بکەن ومەسحی دەست ودەم وچاوتان بکەن ، خودا نایەوێت توشی ناڕەحەتیتان بکات بەڵکو دەیەوێ پاکتان بکاتەوە ونیعمەتی خۆی تەواو کات بۆتان بۆ ئەوەی سوپاس گوزار بن .

وەهەروەها گەر توشی لەش گرانی بوو وترسا گەر خۆی بشوات توشی نەخۆشی ببێت بەهۆی ئەوەی ئاوەکە ساردە وهیچ شتێکیش نی یە ئاوەکەی پێ گەرم بکات ئەوا تەیەموم دەکات ، جائەمە زۆر کەمە بەنیسبەت ئەو کەسانەی کەلەشاردا دەژین ؛ چونکە ئامێر زۆرە ئاوی پێ گەرم بکرێت .
کەواتە ساردی ئاو نابێتە عوزر بۆ دواخستنی خۆشوشتن گەر شتێک هەبوو ئاوی پێ گەرم بکرێت ، خۆ ئەگەر شتێکی دەس نەکەوت ئاوی پێ گەرم بکات وترسی هەبوو گەر خۆی بشوات توشی نەخۆشی ببێت ، ئەوا خودا ڕوخسەتی داوە تەموم بکات .

وەبێگومان نوێژ قەدر وڕێزێکی تایبەتی هەیە ، ودروست نی یە تاخیر بکرێت ، وەپێویستە پەلە بکرێت لەخۆشوشن وئەنجامی دانی نوێژ لەکاتی خۆیدا ، خوای تەعالی فەرموویەتی : ( حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ ) البقرة/238 ،
واتە : ئاگاداری نوێژەکانتان بن وپارێزگاری لێ بکەن بەتایبەت نوێژی عەسر ، وبەدڵ سۆزیەوە بەندایەتی وگوێڕایەڵی خودا بکەن .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا ) النساء/103 ،
واتە : به‌ دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه‌ له‌سه‌ر ئیمانداران وه‌ كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه‌ دوابخرێ

وەخوای گەورە هەڕەشەی لەوانە کردووە کەتەمبەڵی دەکەن لەئەنجام دانی نوێژدا : ( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا ) مريم/59 .

واتە : کەسانێک دوای ئەوان هاتن كه‌ نوێژه‌كانیان فه‌وتاندو ئه‌نجامیان نه‌دا، یان له‌سه‌ر شێوازی خۆی نه‌یان ئه‌كرد، یان له‌ كاتى خۆیدا نه‌یانده‌كرد [وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ] وه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زوو شته‌ حه‌رامه‌كان كه‌وتن [فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59)] ئه‌وانه‌ تووشی شه‌ڕو خراپه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌بن.

وە ابن مسعود رضي الله عنه دەڵێت : (الغي) دۆڵێکە لەناو دۆزەخ دا ، وزۆر قوڵە ، وزۆر تامی پیسە .

وەلەچەند هاوەڵێکەوە هاتووە کە مرۆڤ کافر دەبێت بەنەکردنی تەنها یەک نوێژ بەئەنقەست تاوەکو کاتەکەی نامێنێت !
وەپێغەمبەر فەرموویەتی : ( مَنْ تَرَكَ صَلَاةَ الْعَصْرِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ ) رواه البخاري (553) .
واتە : هەرکەسێک واز لەنوێژی عەسر بێنێت هەموو کردەوەکانی بەتاڵ دەبێتەوە .

وەهەروها پێغەمبەر فەرموویەتی : ( لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ شَيْئًا ، وَإِنْ قُطِّعْتَ وَحُرِّقْتَ ، وَلَا تَتْرُكْ صَلَاةً مَكْتُوبَةً مُتَعَمِّدًا فَمَنْ تَرَكَهَا مُتَعَمِّدًا فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ الذِّمَّةُ ، وَلَا تَشْرَبْ الْخَمْرَ ، فَإِنَّهَا مِفْتَاحُ كُلِّ شَرٍّ ) رواه ابن ماجه (4034) وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجه .
واتە : بەهیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خودا بڕیار مەدە ، گەر پارچە پارچە کرایت وسوتێندرایت ، وە واز لەنوێژی فەرز نەهێنیت بەئەنقەست ، هەرکەسێک بەئەنقەست وازی لێ بێنێت ئەوا بەتەئکید هیچ پارێز بەندیەکی نی یە ، وعەڕەق مەخۆ ، بەتەئکید عەرەق کلیلی هەموو شەڕ وخراپەیەکە .

بۆیە براکەم پەلە بکە لەخۆشوشتندا ، ونوێژەکەت لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدە ، وئاگادار بە شوێنی شەیتان ونەفست نەکەوی ، وخۆت بڕازێنەوە بەڕەوشتی باوەڕداران ، وەدوور بکەوەرەوە لەڕەوشتی دووڕوان ئەوانەی کەخودا لەبارەیانەوە فەرموویەتی : ( وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا ) النساء/142 .
واتە : کاتێ هەڵدەستن بۆ نوێژ بەتەمبەڵی هەڵدەستن و ڕیا دەکەن و یادی خودا ناکەن زۆر بەکەمی نەبێت .
نسأل الله لنا ولك التوفيق والسداد .
والله أعلم .

سەردان: ٣,٧٥٠ بەش: تەیەموم