تەیەموم کردن بۆ نوێژی بەیانی لەبەر لەش گرانی گەر جەوی دونیا سارد بوو دروسته؟ چونکە تاوەکو ئاو گەرم بکەم خۆر هەڵدێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەیەموم کردن بۆ نوێژی بەیانی لەبەر لەش گرانی گەر جەوی دونیا سارد بوو دروسته؟ چونکە تاوەکو ئاو گەرم بکەم خۆر هەڵدێ

ئەگەر وەسیلە و ئامێرى ئاوگەرم کردن بەردەست بوو ئەوا نابێت بڵێت لە بەر ئەوەی ماوەیەكی كەم ماوە بۆ ئەوەی خۆر هەڵبێت تەیەموم دەكەم و نوێژەكەم دەكەم ! بەڵكو دەبێت خۆی بشوات ئەنجا نوێژەكەی بكات با خۆریش هەڵبێ (ئەمە فەتوای شێخ ئەلبانى یە ڕەحمەتی خوای لێبێت لە كتێبی (تـمام المنة) ص: (132)). 

وە سەبارەت بە کەسێک کە هیچ ئامێرى ئاوگەرم کردنى لانەبوو تا ئاوەکەى پێ گەرم بکات ئەوا زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ : 

گەر خۆشوشتن لەسەر یەکێک لەئێوە واجب بوو و دونیا سارد بوو ، و هیچ شتێکی لا نەبوو ئاوی پێ گەرم بکات و ترسا لەوەی توشی نەخۆشی ببێت گەر بە ئاوى سارد خۆى بشوات ئەوا دروستە تەیەموم بکات ، بەڵام دواتر هەر کاتێک توانای خۆشوشتنی هەبوو وەک ئەوەی ئاوەکە گەرم ببێت یاخود جەوی دونیا خۆش بێت ویاخود شتێکی دەس کەوێت ئاوی پێ گەرم بکات ئەوا پێویستە لەسەری خۆی بشوات ؛ چونکە تەیەموم تەنها کاتێ پاک کەرەوەیە کاتێ کەعوزرێک هەبوو ، وهەرکاتێک عوزرەکە نەما ئەوا واجبە لەسەری ئاو بەکار بێنێت .
مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين (15/406).

سەردان: ٦,٢٠٢ بەش: تەیەموم