چەند حوکمێک تایبەت بە تەیەموم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند حوکمێک تایبەت بە تەیەموم
پرسیار:

تەیەموم چیە ؟ وە حوکم و ئادابەکانى چین ؟

تەیەمووم بریتی یە لە :
لێدانی هەردوو دەست بە ئەرزدا بەنیەتی حەڵاڵ کردنی نوێژ کردن وغەیری ئەویش .

1- حوکمی تەیەمووم :
دروستە و بەئەرز ودیواریش دەکرێت .

2- حیکمەتی دروستێتی تەیەمووم :
ئاسان کاری بۆ :
ـ ئەو کەسەی کەئاوی دەس ناکەوێت .
ـ ئەو کەسەی کەئاوی دەس کەوتووە بەڵام توانای بەکار هێنانی نی یە جا بەهۆی :
ـ نەخۆشیەوە بێت .
ـ زۆر دونیا سارد بێت .
ـ پێویستی بەو ئاوە بێت کەپێیەتی بۆ خواردن وئاوی زیادەی پێ نەبێت .
ـ کەسێک کەنەتوانێت حەڕەکە بکات بۆ دەس نوێژ گرتن .

3- شەرت و مەرجەکانی تەیەمووم :
ـ نیەت ، واتە : کەسەکە نیەتی تەیەمووم بێنێت.
ـ ئیسلام ، واتە : کەسەکە موسوڵمان بێت .
ـ عەقڵ ، واتە : کەسەکە عاقڵ بێت .
ـ پێگەیشتن ، واتە : کەسەکە زۆر بچووک نەبێت بەڵکو مێر منداڵ و بەرە وژوور بێت .
ـ خۆی پاک کردبێتەوە جا بەئاوە بێت یاخود بەرد .
ـ گڵەکە پاک وەهەروەها داگیر کراو نەبێت .
ـ کاتی نوێژ هاتبێت .
ـ ئاوی لا نەبێت یاخود نەتوانێت ئاو بەکار بێنێت .

4- فەرزەکانی تەیەمووم :
ـ مەسح کردنی دەم وچاو .
ـ مەسح کردنی هەردوو دەست .
ـ بەدوای یەکدا کردنی ئەو دوانەی ئاماژەمان پێ دا .
ـ دیاری کردن ودەس نیشان کرنی نیەت بۆ ئەو شتەی کەدەیەوێ تەیەموومەکەی بۆ بکات ، واتە : پێوستە نیەتەکەی دەس نیشان کات کە تەیەموومی بۆ دەگرێت جا نوێژ کردن بێت یاخود قورئان خوێندن وتەواف کردن ...هتد .

5- ئەو شتانەی کەتەیەمووم بەتاڵ دەکەنەوە :
ـ‌ هەر شتێک دەس نوێژ بەتاڵ بکاتەوە تەیەموومیش بەتاڵ دەکاتەوە .
ـ هەبوونی ئاو .
ـ دەرچوونی کات .
ـ‌ نەمانی ئەو هۆکارەی کەبەهۆیەوە تەیەموومی کردبوو ، بۆ نموونە گەر لەبەر ساردی ئاو تەیەموومی کردبوو هەر کات ئاوەکە گەرم بوو یاخود شتێکی دەس کەوت ئاوەکەی پێ گەرم بکات ئەوا تەیموومەکەی بەتاڵ دەبێتەوە .

سەردان: ٤,٩٥٣ بەش: تەیەموم