هاوڕێیەکم لە ڕێگا بەهەڵە پشیلەیەکی کوشتووە ، ئایا هیچ شتێکى لەسەر پێویستە بیدات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
هاوڕێیەکم لە ڕێگا بەهەڵە پشیلەیەکی کوشتووە ، ئایا هیچ شتێکى لەسەر پێویستە بیدات ؟

هیچ شتێکی لەسەر پێویست نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزه : (وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ) [الأحزاب :5 ].
واتە :هیچ تاوانێکتان لەسەر نی یە لەبەرانبەر ئەو کارانەی بەهەڵە ئەنجامتان داوە .
وەپرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ):
جارێکیان سەیارەکەم پێکرد و پاشان بینینم پشیلەیەک لەناو ماتۆڕەکەیدایە و ماتۆڕەکە کوشتبووی ، ئایا من تاوان بار دەبم ؟
لەوەڵامدا گوتویانە : " تاوان بار نیت ؛ چونکە تۆ بەنقەست ئەو کارەت نەکردووە .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (21 / 280) .

وەهەروەها پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ): :
پرسیارەکەم لەبارەی کوشتنی حەیواناتەوەیە بەسەیارە ، ئایا هیچ شتێکم لەسەر پێویست بووە ؟ بەتایبەت لێرەدا مەبەستم سەگە ـ پەرژین بێت لەڕوتان ـ لەکاتێکدا ئەوسەگە لەو سەگانە نەبوو کەسوودی لێدەبینرێت وەک سەگی ڕاو و هاوشێوەکانی ، وەهەندێ جار بەنقەست دەیان کوژم ، ئایا هیچ شتێکم لەسەر پێویستە ؟
لەوەڵامدا گوتویانە :
دروست نی یە بەئەنقەست هیچ جۆرە حەیوانێک بکوژرێ کەزیان بەخش نی یە نە پشیلە و نە سەگ ، داوای لێخۆش بوون بکە لەخودا لەبەرانبەر کوشتنی ئەو سەگانە .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (26 / 173) .

وەپرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ :
بوومە هۆکاری کوشتنی سێ پشیلەی بچوک بەبێ مەبەست ، ئەو کارە لەبەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفەدا بوو ، وەپێغەمبەر ـ ـ فەرموویەتی : ( عذبت امرأة في هرة حبستها فلا هي أطعمتها ولا هي تركتها تأكل من خشاش الأرض ) .
واتە : ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە کە سجنی کردبوو نەخواردنی دەدا پێی وەنەبەرەڵای دەکرد بۆ خۆی خواردن پەیدا بکات .
جا زۆر دەترسم لەم شتە ، ئایا تاوان بار بوومە ، وە ئەگەر تاوان بارم ئایا هیچ شتێک بکەم بەخێر یاخود نا ؟

لە وەڵامدا فەرمویەتى : تاوان بار نابێت ؛ چونکە ئەو بەئەنقەست ئەو کارەی نەکردووە هەروەک لەپرسیارەکەدا هاتووە ، خوای پەروەردکارفەرموویەتی : (وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ) .
واتە :هیچ تاوانێکتان لەسەر نی یە لەبەرانبەر ئەو کارانەی بەهەڵە ئەنجامتان داوە ، بەڵکو لەو کارانەدا تاوانتان لەسەرە کە بەئەنقەست ئەنجامتان داوە .
جا هیچ شتێکی لەسەر نی یە ، وپێویست نی یە لەسەری خێر بکات ، وەقەربووی لەسەر نی یە ؛چونکە ئەو پشیلانە موڵکی کەس نی یە تاوەکو قەربوو بکرێنەوە ، بەڵام بەنیسبەت ئەو فەرموودەیەوە کە لەپرسیارەکەیدا ئاماژەی پێکردووە ، ئا ئەو ئافرەتە چووە نێو ئاگرەوە ؛ چونکە ئەو پشیلەیەیی سزا دا و سجنی کرد تاوەکو لەبرسا مردار بووەوە ،نەئەوە بوو خۆی خواردنی بداتێ وەنەبەرەڵاشی دەکرد بۆ خۆی خواردن پەیدا بکات .
"فتاوى نور على الدرب (13/266) .

سەردان: ٣,٢٣١ بەش: هەمەجۆر