قەبر تا چەند قوڵ دەکرێ؟ بۆچی قەبرى ژن لە هی پیاو قوڵتر دەکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قەبر تا چەند قوڵ دەکرێ؟ بۆچی قەبرى ژن لە هی پیاو قوڵتر دەکرێت؟

یەکەم :
سوننەتە قەبر قوڵ بکرێت جا چ مردووەکە پیاو بێت یاخود ئافرەت بێت بچوک بێت یاخود گەورە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کەئیمامی ئەحمەد (22368) لەپیاوێکی ئەنساڕییەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي جِنَازَةِ رَجُلٍ مِنْ الْأَنْصَارِ ، وَأَنَا غُلَامٌ مَعَ أَبِي ، فَجَلَسَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى حُفْرَةِ الْقَبْرِ فَجَعَلَ يُوصِي الْحَافِرَ وَيَقُولُ : ( أَوْسِعْ مِنْ قِبَلِ الرَّأْسِ وَأَوْسِعْ مِنْ قِبَلِ الرِّجْلَيْنِ ) وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في " أحكام الجنائز " .
واتە : لەگەڵ جەنازەیەکی پیاوێکی ئەنساریدا دەر چووین و پێغەمبەری خوایش لەگەڵماندا بوو ، وەمن ئەو کات منداڵ بووم ولەگەڵ باوکم بووم ، جا پێغەمبەری خوا لەلێواری گۆڕەکە دانیشت و بەردەوام ئامۆژگاری ئەو کەسەی دەکرد کە گۆڕەکەی هەڵدەکەند و دەیفەرموو ( لە لای سەری وپێیەکانیەوە گۆڕەکە فراوان بکە .

وەهیشامی کوڕی عامر دەڵێت :
شَكَوْنَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ أُحُدٍ فَقُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ الْحَفْرُ عَلَيْنَا لِكُلِّ إِنْسَانٍ شَدِيدٌ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ احْفِرُوا وَأَعْمِقُوا وَأَحْسِنُوا..) رواه النسائي (1983) وصححه الألباني في " إرواء الغليل" (743) .
واتە : شکایەتی حاڵی خۆمان بردە لای پێغەمبەری خوا لەڕۆژی ئوحددا و گوتمان ئەی پێغەمبەری خوا ناتوانین بۆ هەموو کەسێک گۆڕ هەڵکەنین و قورسە لەسەرمان ، پێغەمبەری خوا فەرمووی : گۆڕەکە هەڵکەنن و قوڵی بکەن وبەجوانی بیکەن ...

دووەم :
زانایان جیاوازن لەبارەی قوڵ کردنی گۆڕەوە کەئایا واجبە یاخود سوننەتە ؟
زۆربەیان پێیان وایە سوننەتە ، بەڵام ابن حزم رحمه الله پێی وایە واجبە گۆڕ قوڵ بکرێت و شێخ ئەلبانيش رحمه الله ئەو بۆچوونەی لاپەسەند بووە .

ابن حزم رحمه الله دەڵێت : " وإعماق حفير القبر : فرض , ودفن المسلم فرض... ثم استدل بما تقدم وقال : فلم يعذرهم عليه السلام في الإعماق في الحفر " انتهى من"المحلى" (3/338) .
واتە : قوڵ کردنی گۆڕ فەرزە ، وناشتنی مردوی موسوڵمان فەرزە ...پاشان ئەو بەڵگانەی پێشووی کردووە بەبەڵگە وگوتویەتی : پێغەمبەری خوا ڕێگەی نەداوە گۆڕ قوڵ نەکرێت .

وە شێخ ئەلبانی رحمه الله دەڵێت : " ويجب إعماق القبر، وتوسيعه وتحسينه ، وفيه حديثان..." انتهى من "أحكام الجنائز" (1/142).
واتە : واجبە گۆڕ قوڵ بکرێت وفراوان بکرێت وجوان هەڵبکۆڵدرێت ، ئەمەش دوو فەرموودەی لەسەرە .

جا بۆچوونی پەسەند ئەوەیە :
ئەوەی واجب بێت لێرەدا ئەوەندەیە ناشتنەکەی پێ جێ بەجێ ببێت ، بەشێوازێک بێت مردووی پێ بپارێزرێت لەدڕەندە و هاوشێوەکانی ، وەهەروەها دەبێ ئەوەندە قوڵ بێت ڕێگری بکات لەدەر چوونی بۆنی بۆ دەرەوەی گۆڕەکە ، بە هۆیەوە زیندووەکان ئازار بچێژن ، ویاخود ببێتە هۆی ئەوەی بەهۆی بۆنەکەیەوە خۆیان لەسەردانی کردنی بپارێزن ، جا قوڵی گۆڕ حەدێکی دیاری کراوی نی یە لەشەرعدا ، بەڵکو بەگوێرەی پێویستیە ، جا زیاد لەپێویست سوننەتە و واجب نی یە .

وە البهوتي رحمه الله دەڵێت : " سوننەتە گۆڕ قوڵ بکرێت وفراوان بکرێت بەڵام ئەندازەیەکی دیاری کراوی نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەوفەرموودەیەیی پێغەمبەری خوا کەلەبارەی کوژراوانی جەنگی ئوحد فەرمووی : احفروا وأوسعوا وأعمقوا "..
واتە : گۆڕەکە هەڵکەنن و قوڵی بکەن وبەجوانی بیکەن .

وەئەوەند بەسە قوڵ بکرێت کەببێتە ڕێگر لە حەیوانی دڕندە وبۆنەکەی دەرنەچێتە دەرەوە ، وەحەتمەن پیاوان وئافرەتان لەمەدا یەکسانن " انتهى من "دقائق أولي النهى" (1/372).

وە لە کتابی "بلغة السالك" من كتب المالكية(1/578): " هاتووە : وأقل القبر ما منع رائحة الميت وحرسه من السباع ، ولا حد لأكثره ، وندب عمقه " .
واتە : کەمترین شت ئەوەیە ئەوەندە قوڵ بکرێت کە بۆنی دەرنەچێت وبیپارێزێت لەحەیوانی دڕندە ، وقوڵ کردنەکەی هیچ ئەندازەیەکی دیاری کراوی نی یە ، بەڵام سوننەتە زۆر قوڵ بکرێت .
وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت : " التعميق سنة، فيعمق في الحفر، والواجب: ما يمنع السباع أن تأكله، والرائحة أن تخرج منه، وأما كونه لا بد أن يمنع السباع والرائحة: فاحتراما للميت؛ ولئلا يؤذي الأحياء ، ويلوث الأجواء بالرائحة ، هذا أقل ما يجب ، وإن زاد في الحفر، فهو أفضل وأكمل لكن بلا حد ، وبعضهم حده بأن يكون بطول القامة ، وهذا قد يكون شاقا على الناس " انتهى من "الشرح الممتع" (5/360).
واتە : قوڵ کردنی گۆڕ سوننەتە ، گۆڕ قوڵ دەکرێت ، بەڵام ئەوەی واجب بێت ئەوەیە : ئەوەندە قوڵ بکرێت کە ڕێگری بکات لەوەی حەیوانی دڕندە گۆشتی مردووەکە بخۆن ، وەهەروەها ڕێگری بکات لەوەی بۆنی دەربچێتە دەرەوە ، ئا ئەوەندە واجبە ، جا ئەمە وەک ڕێز لێنانێک وایە بۆ مردووەکە ، وەهەروەها بۆ ئەوەیە ئەزیەتی زیندووەکانیش نەدات ، وبەبۆنی ژینکە پیس نەکات ، ئائەوەندە واجبه ، خۆ ئەگەر زیاتر قوڵ بکرێت ئەوا باشترە بەڵام قوڵ کردن ئەندازەیەکی دیاری کراوی نی یە ، وەهەندێ پێیان وایە ئەندازەکەی بەقەد درێژی مرۆڤێکه ، بەڵام ئەمە ڕەنگە قورس بێت لەسەر خەڵک .

سێیەم : گۆڕى مردوو هەمووى وەکو یەکە و جا چ مردووەکە پیاو بێت یاخود ئافرەت بێت بچوک بێت یاخود گەورە هیچ جیاوازییەک لەمەدا نی یە ، و لەشەرعدا نەهاتووە کە دەبێ هی ژن قوڵتر بێت لە هی پیاو ؛ چونکە حورمەتی هەموویان یەکە و پێویستە بپارێزرێن لەئاژەڵی دڕندە نەبادا گۆڕەکەیان هەڵدڕن و بیخۆن .
والله أعلم

سەردان: ٨,٢٢١ بەش: ناشتنى مردوو