ئایا ڕاستە هەر کەسێک عەرەق بخواتەوە چل ڕۆژ نوێژی لێ قەبوڵ ناکرێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە هەر کەسێک عەرەق بخواتەوە چل ڕۆژ نوێژی لێ قەبوڵ ناکرێت؟

بەڵێ ، فەرموودەیەکی سەحیحی زۆر هاتوون لەو بارەیەوە کە هەر کەسێک عەرەق بخواتەوە ئەوا چل ڕۆژ نوێژی لێ وەرناگیرێت ، فەرموودەکە ( عمرو بن العاص ، وابن عباس ، وابن عمر ، وابن عمرو)گێڕاویانەتەوە وپێغەمبەر فەرموویەتی:
«مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ وَسَكِرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا وَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَإِنْ عَادَ فَشَرِبَ فَسَكِرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا فَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَإِنْ عَادَ فَشَرِبَ فَسَكِرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا فَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَإِنْ عَادَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ رَدَغَةِ الْخَبَالِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا رَدَغَةُ الْخَبَالِ قَالَ عُصَارَةُ أَهْلِ النَّارِ». رواه ابن ماجة رقم 3377 وهو في صحيح الجامع 6313
واتە: «هەركەسێك عەرەق بخواتەوەو سەرخۆش بێ، ئەوا نوێژی چل بەیانی لێ وەرناگیرێ (واتە چل رۆژ)، جا ئەگەر بمرێ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە، خۆئەگەر تەوبە بكات‌و پەشیمان بێتەوە، ئەوا خودا تەوبەكەی لێ وەردەگرێ . بەڵام ئەگەر گەڕایەوە سەری‌و عەرەقی خواردەوە‌و سەرخۆش بوو، ئەوا نوێژی چل ڕۆژی لێ وەرناگیرێت ، خۆ ئەگەر پێوەی بمرێ‌ دەچێتە دۆزەخەوە، وە ئەگەر تەوبە بكات، ئەوا خودا تەوبەكەی لێ وەردەگرێ‌،به‌ڵام ئەگەر گەڕایەوە سەری‌و عەرەقی خواردەوەو سەرخۆش بوو، ئەوا نوێژی چل ڕۆژی لێ وەناگیرێ، ئەگەر پێوەی بمرێ دەچێتە دۆزەخ . خۆ ئەگەر تەوبە بكات خودا تەوبەكەی لێ وەردەگرێ‌ . بەڵام ئەگەر گەڕایەوە سەری ئەوا بەڕاستی حەقێكە لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ژەهراوی« طِينَةُ الْخَبَالِ» یان دەرخوارد بدات. وتیان ئەی پێغەمبەری خوا «طِينَةُ الْخَبَالِ» چی یە ؟ فەرمووی: كێم‌و زووخاوی دۆزەخییەكانە»

جا کاتێ دەڵێین نوێژەکەی لێ قەبوڵ ناکرێت مانای ئەوە نی یە نوێژەکەی دروست نی یە ، و کەسەکە نوێژ نەکات !، نا بەڵکو بەمانای ئەوە دێت پاداشتی نوێژەکەی وەرناگرێت وتەنها نوێژەکەی لەسەر دەکەوێت وسزای نادرێت لەسەر نوێژەکە .

 أبو عبد الله ابن منده رحمه الله دەڵێت :  " لا تقبل له صلاة "
واتە : چل ڕۆژ پاداشتی نوێژەکەیان وەرناگرن وەک سزایەک لەبەرانبەر عەرەق خواردنەکەیاندا ، هەروەک لەبارەی ئەو کەسەوە وتراوە کەلەکاتی وتاری هەینیدا قسە دەکات( ولا جمعة له )، مەبەستیان ئەوەیە پاداشتی نوێژی هەینی وەرناگرێت وەک سزایەک لەبەرانبەر ئەو تاوانەدا ." تعظيم قدر الصلاة " ( 2 / 587 ، 588 ) .

وەئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
"وَأَمَّا عَدَم قَبُول صَلاته فَمَعْنَاهُ أَنَّهُ لا ثَوَاب لَهُ فِيهَا وَإِنْ كَانَتْ مُجْزِئَة فِي سُقُوط الْفَرْض عَنْهُ " اهـ .
واتە : بەنیسبەت ئەوەی نوێژەکەی وەرناگیرێت بەمانای ئەوە دێت پاداشتی نادرێتەوە هەرچەند فەرزەکەیشی لەسەرکەوتبێت .

هەر بۆیە پێویستە کەسی عەڕەق خۆر نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا بکات خۆ ئەگەر نوێژەکەی نەکات ئەوا تاوانێکی گەورەتری کردووە لەعەڕەق خواردنەوەکە .

شایەنی باسە ئەم سزایە بۆ کەسێکە کە تەوبەی نەکردبێت ، بەڵام گەر کەسێک تەوبەیەکی ڕاستگۆیانەی کردبێت ئەوا خودا تەوبەکەی وەردەگرێت وکردەوەکانی قەبوڵ دەکات ، هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە : ( فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ) . واتە : گەر تەوبە بکات خودا تەوبەی لێ قەبوڵ دەکات .
وەهەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە : (التائب من الذنب كمن لا ذنب له) رواه ابن ماجه (4250) وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجه .
واتە : ئەو کەسەی تەوبە دەکات لەتاوان کردن ئەوا وەک ئەوایە تاوانی نەکردبێت .

والله أعلم .

سەردان: ٤,١٥٥ بەش: خواردن و خواردنەوە