دروستە باوک زەکات بدات بە کچەکەى کە شوی کردوە و مێردەکەى دەستى کورتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە باوک زەکات بدات بە کچەکەى کە شوی کردوە و مێردەکەى دەستى کورتە؟
پرسیار:

من ئافرەتێکم شوم کردووە ومنداڵم هەیە ، باوکی منداڵەکان داهاتێکی کەمی هەیە ، توانای نیە کە نەفەقە وجل وبەرگمان بۆ دابین بکات بە تەواوى ، ئایا دروستە زەکات لەباوکم وەر بگرم ؟ وەڵامێکی گونجاوی ئەم پرسیارەم بدەنەوە . وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

لەفیقهی ئیسلامیدا ئەسڵ وایە هەموو کەسێکی نزیک جا باوک ودایک بەرەو سەرەوە بێت ، وە یاخود منداڵ بەرەو خوار ، ئەوانەی کەنەفەقەیان لەسەر ئەو کەسەیە زەکاتیان پێ دەدات ، دروست نی یە زەکاتیان پێ بدات بۆ دابین کردنی نەفەقەیان گەر هەژار بوون ؛ چونکە ئەوانیش دەوڵەمەندن کاتێ ئەم دەوڵەمەند بوو ، جا پێدان زەکات بەو جۆرە کەسانە قازانج گەیاندنە بەخودی ئەو کەسەی زەکاتەکە دەدات بەزیادکردنی ماڵەکەی ، هەر بۆیە نابێت زەکات ونەفەقە بەیەکەوە کۆ ببێتەوە .

جا پێوەری نەفەقەی واجب ئەوەیە :
هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە گەر کەسی زەکات دەر بمرێت ئەوان ببنە میرات گری ، بەڵام گەر ئەو کەسانە نەفەقەی خۆیان گرتە ئەستۆ ، یاخود کەسی زەکات دەر نەفەقەیانی گرتە ئەسۆ بەڵام توانای نەفەقە کردنیانی نی یە ، ویاخود زەکاتی پێی دا نەک وەک نەفەقە بەڵکو بۆ ئەوەی قەرزی پێ بداتەوە ویاخود لەپێناوی خودا بەکاری دەهێنا ویاخود لەسەفەردا بوو و پارەی پێ نەمابوو ، ئالەم حاڵەتانەدا دروستە زەکاتیان پێ بدات هەر چەند نزیکیش بن وئەو بەر پرس بێت لەنەفەقە کردنیان ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «الصَّدَقَةُ عَلَى المِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وَهِيَ عَلَى ذِي الرَّحِمِ ثِنْتَانِ: صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ»(١).
واتە : خێر کردن بەکەسی هەژار خێرێکە ، هەر ئەو سەدەقەیە بۆ کەسی خزم دوو خێرە :
سەدەقە وسیلەی ڕەحم .

پاشان بێگومان نەفەقەی ئافرەتێک کە مێردی کردبێت لەسەر مێردەکەیەتی ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ﴾ [البقرة: ٢٣٣]،
واتە : پێویستە لەسەر باوک بەجوانترین شێوە خواردن وجل وبەرگ بۆ منداڵەکانی دابین بکات .

وەهەروەها بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍ مِّن سَعَتِهِ ۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ ۚ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ۚ ﴾ [الطلاق: ٧]،
واتە : با ئەو کەسەی دەوڵەمەندە ببەخشێت ونەفەقەی منداڵەکانی بکێشێت ، وەهەرکەسێک ڕزقی کەم بوو با ئەوەندە سەرف بکات کەخودا پێی بەخیشوە ، خودا تەکلیفی هیچ شتێک لەهیچ کەسێک ناکات تەنها ئەوەنده نەبێت کەپێی بەخشیوە ولەتوانایدایە .

وەهەروەها بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «وَلَهُنَّ عَلَيْكُمْ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالمَعْرُوفِ»(٢).
واتە : ئەی پیاوان پێویستە لەسەرتان بەجوانترین شێوە خواردن وجل وبەرگ بۆ منداڵەکانتان دابین بکەن .

جا گەر مێرد داهاتێکی کەمی هەبێت وبەشی نەفەقە نەکات ، وئەو موچەیەیی کەهەیەتی بەشی مەسڕەفی ماڵ نەکات ؛ لەو کاتەدا گەر باوکی خێزانەکەی زەکاتی پێ بدات وەک هاوکاری کردنی ئەوا کارێکی باشە .

بەڵام گەر زەکاتەکە بدات بەکچەکەی ئەوا دروستە وکارێکی چاکە وهەم خێرە وهەم سیلەی ڕەحمە ؛ چونکە نەفەقەی کچەکەی لەسەر واجب نی یە ، ئیمامی ابنُ خزيمةَ لە «صەحيحه» کەیدا فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە لە عەمری کوڕیشوعەیبەوە لەباوکیەوە ولەباپیریەوە ودەڵێت : ( أَنَّ رَجُلًا تَصَدَّقَ عَلَى وَلَدِهِ بِأَرْضٍ فَرَدَّهَا إِلَيْهِ المِيرَاثُ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم فَقَالَ لَهُ: «وَجَبَ أَجْرُكَ وَرَجَعَ إِلَيْكَ مِلْكُكَ»(٣).
واتە : پیاوێک ئەڕزێکی بەخێر دایە کوڕەکەی وبەمیرات بۆی گەڕایەوە ، ئەوەی بۆ پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم گێڕایەوە پێغەمبەریش صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : پاداشتەکەت دەس کەوت وماڵەکەتیش بۆ گەڕایەوە .

دواتر باوک دەتوانێت گەر زەکاتەکەش بەشی مەسڕەفی نەدەکرد شتی تریشی بداتە کچەکەی وەک هەدیە ، لەم حاڵەتەدا مەرج نی یە دادپەروەری لەنێوان منداڵەکانیدا بکات؛ چونکە ئەو پێویستیەتی ، ئەوانی تر دەوڵەمەندن بەهۆی ئەوەی باوکیان مەسڕەفیان دەکات .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

العلامة محمد علي فركوس ـ حفظه الله ـ

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

ئایا دروستە زەکاتەکانم بدەم بەو کچانەم کە شویان کردووە لەکاتێکدا ئەوان هەژارن ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :
زانایان باسیان لەوە کردووە کەزەکات نادرێت بەنەوە و زوڕییەت بەرە وخوار ، وباو باپیران ،و دایک ، بەرەو سەرەوە ، ئەمە گەر زەکاتە لەبەر پێویستی بێت ، بەڵام گەر ئەو کەسانەی ئاماژەمان پێ دا قەرزیان لەسەر بێت ، ئەوا دروستە زەکاتیان پێ بدرێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزە ؛ چونکە قەرزی ئەو کەسانە لەسەر ئەم واجب نی یە ، لەم حاڵەتەدا زەکات دان بەو کەسانە نابێتە هۆکاری زیاد کردنی ماڵەکەی .

بەکورتی گەر ئەو پیاوە چەن کچێکی هەیە وشویان کردووە ومێردەکانیان هەژارن وتوانای نەفەقە کێشانیان نی یە ئەوا دروستە زەکاتیان پێ بدات ، وزەکاتەکە بدات بەمێردی کچەکەی ؛ چونکە ئەو بەر پرسە لەنەفەقە ، بەهەر حاڵ دروستە وهیچ کێشەیەکی تێدا نی یە .
"مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/426) .
والله أعلم .

============
(١) أخرجه الترمذيُّ في «الزكاة» بابُ ما جاء في الصدقة على ذي القرابة (٦٥٨)، والنسائيُّ في «الزكاة» باب الصدقة على الأقارب (٢٥٨٢)، وابنُ ماجه في «الزكاة» بابُ فضلِ الصدقة (١٨٤٤)، مِنْ حديثِ سلمان بنِ عامرٍ الضبِّيِّ رضي الله عنه. وحسَّنه الألبانيُّ في «الإرواء» (٣/ ٣٨٧) رقم: (٨٨٣).
(٢) جزءٌ مِنْ حديثِ جابرٍ رضي الله عنه الطويل في صِفَةِ حجَّة النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم: أخرجه مسلمٌ في «الحجِّ» (١٢١٨).
(٣) أخرجه ابنُ خزيمة في «الزكاة» بابُ صدقةِ المرء على ولَدِه (٢٤٦٥) مِنْ حديثِ عبد الله بنِ عمرٍو رضي الله عنهما. وحسَّن إسنادَه الألبانيُّ في تحقيقِ «صحيح ابنِ خزيمة».
(٤) انظر: الفتوى رقم: (١١٥٨) الموسومة ﺑ: «في مُوجِبِ التخصيص والتفضيل بين الأولاد في العطيَّة» على الموقع الشیخ محمد علي فركوس ـ حفظه الله ـ

سەردان: ١,٠٥٠ بەش: زەکات و سەرفیترە