ئایا ڕاستە ئەگەر كەسێك بەبێ عوزری شەرعی ڕۆژیك لە ڕەمەزان نەگرێت دواى یەک ساڵ بەڕۆژوو بێت خێرى ئەو ڕۆژەى دەست ناکەوێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە ئەگەر كەسێك بەبێ عوزری شەرعی ڕۆژیك لە ڕەمەزان نەگرێت دواى یەک ساڵ بەڕۆژوو بێت خێرى ئەو ڕۆژەى دەست ناکەوێتەوە؟
پرسیار:

هەندێك لە خەڵكی ئەڵێن: ئەگەر كەسێك بەبێ عوزری شەرعی ڕۆژیك لە ڕەمەزان نەگرێت ئەوە ئەگەر بێت و دواتر هەموو ساڵەكە بەڕۆژوو بێت خێری ئەو ڕۆژەی دەست ناكەوێتەوە ئەگەر تەوبەش بكات‌و پەشیمانیش بێتەوە، ئەم‌وتەیە تا چەند ڕاستە ؟ 

 ئەمە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەری خوا وەكو ئەو فەرموودەی كە باس دەكرێت كە فەرموودەیەكی صحیح نییە،  بەڵام وەكو ڕای زانایان هەندێكیان لەسەر ئەوەیە كە مرۆڤ بەبێ عوزر ڕۆژوو نەگرێت بۆی نییە بیگرێتەوە ئەما خوای پەروەردگار تەوبەی لێ‌ قەبوڵ ناكات وە یان هەموو ساڵەكە‌ بەڕۆژوو بێت ڕۆژووی سوننەت بگرێت تازە كەلێنی ئەوە پڕ نابێتەوە، نەخێر مرۆڤ ئەگەر تاوان بكات تەوبەی بەدوادا بكات خوای پەروەردگار (يَقْبَلُ التّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ) خوای پەروەردگار تەوبەی بەندەی خۆی وەردەگرێت وە هەر‌وەها ڕۆژووی سوننەتیش كەلێنی فەرزەكان پڕ دەكاتەوە وەكو گوناه بەڵام لەسەری لاناچێت تاوەكو فەرز بە فەرز پڕ نەكرێتەوە ئەما ئەگەر فەرموودە بێت یان قەولێكی ڕاست بێت قەولێكی ڕاست نییە.

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە