ئەو ڕێگایانە چین کەیارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ ئەوەی زیکرەکانی لەبیر بێت و لەبیرى نەچێت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو ڕێگایانە چین کەیارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ ئەوەی زیکرەکانی لەبیر بێت و لەبیرى نەچێت ؟
پرسیار:

ئەو ڕێگایانە چین کەیارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ ئەوەی زیکرەکانی لەبیر بێت و لەبیرى نەچێت ؟
وە ئەو کتابانە کامانەن کە دەبنە یارمەتی دەری مرۆڤ بۆ زیکر ویادی خودا کەباسیان لەچۆنیەتی زیکر کردن وفەزڵ و ڕێزی زیکر کردن کردووە 

یەکەم :
زیکر ویادی خوا یەکێکە لەگەورەترین کارە چاکەکانی کەبەهۆیەوە مرۆڤ لەخودا نزیک دەبێتەوە ، باشترین تاعەتە ، وهۆکارێکە بۆ بەرز‌ بوونەوەی پلە ، خوای پەروەردگار ئەندازەیەکی دیاری کراوی بۆ زیکر کردن دانەناوە ، بەڵکو فەرمانی کردووە زۆر زیکرو یادی بکرێت ، هەروەک فەرموویەتی : ( وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) الجمعة/10 ،
واتە : زۆر یادی خودا بکەن بەڵکو سەر فراز بن .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ) الأحزاب/35
واتە : به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، وپیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار ، وپیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، وپیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، وپیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، و پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، و پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده‌، و پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، وپیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر زیكر ویادی خوا ده‌که‌ن، ئا ئه‌مانه‌ به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ لێخۆشبوون و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌كردوون. .

وەهەروەها بەیادی خودایە دڵەکان ئارام وئاسووە دەبن ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ) الرعد/28 .
واتە : ئەو کەسانەی کەباوەڕیان هێناوە دڵیان بەزیکری خودا ئارام دەبێت دەی ئاگادار بن کە دڵ بەیادی خودا ئارام دەبێت .

جا بۆ زانیاری لەبارەی ئەو هۆکارانەی کەدەبنە یارمەتی دەر بۆ زیکر ویادی خودا سەرەتا پێویسە هۆکارەکانی لەبیر چوونەوە وچارەسەرەکەی بزانین .

هەندێک لەو هۆکارانەی کەدەبنە هۆی لەبیر چوونەوەی زیکر ویادی خودا :

1. کەم تەرخەمی کردن لە لەبەر کردنی ئەو زیکرانەدا وپشت بەستن بەهەندێ نامیلکەو وەرەقە بۆ ئەو زیکرانە .

2. سەر قاڵ بوون بەکاری دونیاییەوە لەکاتی زیکری بەیانیان وئێواراندا .

3. نەزانینی سوود وقازانجی دونیایی ئەو زیکرانە کەدەبێتە هۆی پارێزەری کەسی زیکرکەر ودەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگاى ڕزق ، ویەکێک لەسوودەکانی بۆ دوا ڕۆژ ڕزگار بوونە لەئاگری دۆزەخ وقورس کردنی تەرازووی چاکەیە وبەدەس هێنانی ڕەزامەندی خوای پەروەردگارە .

4. زۆری تاوان وسەر پێچی ، کەدەبێتە هۆکاری ڕەق بوونی دڵ ودوور کەوتنەوەی لەیادی خودا وبێئاگا بوون لەخودا .

5. نەزانینی کاتی زیکرەکانی بەیانیان وئێواران ، بەشێوەیەک وا گومان دەبات زیکری بەیانیان تەواو دەبێت بەتەواو بوونی نوێژی بەیانی وەهەروەها زیکری ئێواران تەواو دەبێت بەتەواو بوونی نوێژی عەسر ، کەلەڕاستیدا بەو شێوەیە نی یە ، بەڵکو زیکری بەیانیان لەنوێژی بەیانیەوە دەست پێ دەکات تا دوای خۆر کەوتن ، وزیکری ئێواران لەنوێژی عەسرەوە دەس پێ دەکات تا خۆر ئاوا بوون .

وەچارەسەری ئەم هۆکارانەش بەمانەی لای خوارەوە دەبێت :

1. هەوڵدان بە لەبەرکردنی زۆرێک لەو زیکرانە بۆ ئەوەی بتوانێت بیانکات تەنانەت گەر لەڕێگا وبان وسەیاڕەشدا بوو بێ ئەوەی پێویستی بەکتێب بێت .

2. وەستان وبیر کردنەوە لەواتای ئەو زیکرانە ، زۆر کەس ئەو زیکرانە دەکات بەڵام ماناکەی نازانێت ، بەشێوەیەک وای لێ دەکات کاریگەریەکی لاوازی دەبێت .

3. دیاری کردن ودەس نیشان کردنی کاتێکی دیاری کراو لەبەیانیان وئێواراندا بۆ زیکر کردن و واز هێنان لەهەموو ئەو شتانەی کەسەر قاڵی دەکات .

4. دوا نەخستنی ئەو زیکرانە ، چونکە گەر دوا بخرێت ڕەنگە بیر بچێتەوە .

5. زانینی فەزڵی ئەو زیکرانە لەدونیا ودوا ڕۆژدا لەڕێگەی ئەوەی کەلەقورئان وسوننەتدا هاتووە ، بێگومان ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێکی باش و وا دەکات مرۆڤ وازیان لێ نەهێنێت .

6. دوور کەوتنەوە لەتاوان وسەر پێچی بۆ ئەوەی دڵێکی سەلیمی هەبێت وحەز بەزیکر ویادی خودا بکات .

7. کەم کەم دەس بکات بەو زیکرانە ، ولەجێگەیەکدا بەجارێ هەموو زیکرەکان نەکات نەوەک قورس بێت لەسەری وببێتە هۆکاری واز لێ هێنانی ، نا بەڵکو با بەرنامەیەک بۆ خۆی داڕێژێت و وردە وردە زیکری زیاتر بکات .

8. هەوڵدان بۆ خوێندنەوەی چیرۆک وبەسەر هاتی پیاو چاکان کەچۆن زیکری خوایان دەکرد و چۆن کاریگەری دەکرد لەسەریان بۆ ئەوەی ئەمیش شوێن پێی ئەوان هەڵ گرێت .

9. ئامۆژگاری ماڵ ومنداڵەکانی بکات یادی یەکتری بخەنەوە ، بێگومان ئەمەش پاڵ نەرێکی باشە .

10. هەوڵدان بەوەی هاوڕێیەتی کەسانی چاک بکات ئەوانەی کەدەبنە یارمەتی دەری بۆ زیکر ویادی خودا .

دووەم .
هەندێ لەو کتابانەی کەدەبنە یارمەتی دەری مرۆڤ بۆ زیکر ویادی خودا کەباسیان لەچۆنیەتی زیکر کردن وفەزڵ و ڕێزی زیکر کردن کردووە :

1. " الأذكار " ، للنووي .
2. " الكلم الطيب " لابن تيمية بتحقيق الألباني .
3. " الوابل الصيب " ، لابن قيم الجوزية .
4. " تحفة الذاكرين " ، للشوكاني .
5. " تحفة الأخيار " للشيخ ابن باز .
6. " فقه الأدعية والأذكار " للشيخ عبد الرزاق بن عبد المحسن العباد .
7. " حصن المسلم (قەڵاى موسڵمان) " للشیخ سعيد بن علي بن وهف القحطاني رحمه الله

والله أعلم .

سەردان: ٣,٠٥٣ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌