خواى گەورە دەزانێ لە کۆتایی دا کێ دەچێتە دۆزەخەوە و کێش دەچێتە بەهەشتەوە کەواتە بۆ دروستى کردووین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خواى گەورە دەزانێ لە کۆتایی دا کێ دەچێتە دۆزەخەوە و کێش دەچێتە بەهەشتەوە کەواتە بۆ دروستى کردووین؟
پرسیار:

پرسیارێکم هەیە بەهیوای ئەوەی وەڵامم بدەنەوە
خوداى گەورە غەیب دەزانێت ، ودەزانێت خەڵک لەداهاتوودا چ دەکەن ، ودەزانێت کێ دەچێتە دۆزەخەوە، وکێش دەچێتە بەهەشتەوە ـ باشە کە خودا هەموو ئەو شتانەی لەپێشدا زانییوە ـ ئەی کەواتە بۆ دروستی کردووین ؟
وه بۆچی شەیتانی دابەزاندە سەر ئەرز لەگەڵ ئادەم وحەوادا ، لەکاتێکدا زانیویەتی تەوبە کردنی سودی پێ ناگەیەنێت وحوکمی دۆزەخی بوونی بەسەردا دراوە .

یەکەم :
زانینی ئەو مەبەستەی کەخودا هەموو دروست کراوەکانی لەپێناودا دروست کردووە وەڵامێکە بۆ زۆربەی کێشە وگومانی مولحیدەکان کەچەند بارەی دەکەنەوە ، وهەندێ لەموسوڵمانانیش پێی کاریگەر بوون ، جا یەکێکە لەو گومانانە ئەوەیە خودا خەڵکی دروست کردووە بۆ ئەوەی هەندێکیان بکاتە دۆزەخەوە وهەندێکی تریان بکاتە بەهەشتەوە ، حەتمەن ئەمەش گومانێکی هەڵەیە ، چونکە خوا لەبەر ئەمە کەسی دروست نەکردووە و نەی هێناوەتە بوون .

بۆ ئەو برایەیی کەپرسیارکەی کردووە مەبەست لەدروستی کردن خەڵک ، وئاسمانەکان وزەوی ئەوەیە خودا بناسرێت وعیبادەتی بۆ بکرێت وگوێڕایەڵی بکرێت .
خوای پەروەردکار فەرموویەتی : ( وَمَا خَلَقْتُ الجِنَّ وَالإِنْسَ إِلاَّ لِيَعْبُدون ) الذاريات/ 56 .
واتە : مرۆڤ وجنۆکەم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستن وعیبادەت نەبێت .

ابن كثير – رحمه الله دەڵێت -:
أي : إنما خلقتُهم لآمرهم بعبادتي ، لا لاحتياجي إليهم .
واتە : دروستی کردوون بۆ ئەوەی فەرمانیان پێ بکات بیپەرستن ، نەک لەبەر ئەوەی پێویستی پێیان بێت .

لەم باسەدا تێکەڵیەک دروست بووە لە لای زۆرێک لە خەڵکى لەنێوان ئەو ئامانجەکەى کەوا ویستراوە لە بەندەکانى خوا ئەنجامى بدەن کە بریتیە : لەو شەرعەى خوا کە خۆشی دەوێ و فەرمانی بە بەندەکانى کردووە وە لە نێوان ئەو ئامانجەى کەوا بۆ بەندەکان بەدی دێ کە بریتیە لە پاداشت دانەوەى گوێڕایەڵی کار و سزادانى سەرپێچیکار ئەمەش ئەو قەدەرە بەجێهاتوەى خوایە کە ڕەدکردنەوە و گۆڕانکارى بۆ نیە .

ابن القيم - رحمه الله - دەڵێت :
ئەوەی کە لەبەندەکان داوا کراوە ئەوەیە :
خودا بناسن لەڕێگەی سیفاتە کامڵەکانی خوداوە ، وخودا بپەرستن وبەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، وتەنها خودا پەستراویان بێت ، وبەتەنها گوێڕایەڵی خودا بکەن وخودایان خۆش بوێت ، خوای پەروردگار فەرموویەتی : ( اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا ) .
واتە : خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه‌ وه‌ له‌ زه‌ویش هاوشێوه‌یان، واته‌: حه‌وت زه‌ویشی دروست كردووه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریشدا - صلى الله عليه وسلم - هاتووه‌ [يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ] ئه‌مرو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زێ له‌ نێوان هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه‌ [لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] تا بزانن خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ [وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا (12)] وه‌ به‌ دڵنیایی زانست و زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری پێ نه‌بێ و ئاگای لێ نه‌بێت.

خواى گەورە پێی ڕاگەیاندووین کەهەموو دونیای دروست کردووە بۆ ئەوەی بەندەکانی بەتەواوی قودرەتی بزانن وبزانن زانستی خودا گشتگیرە ، ئەمەش وا پێویست دەکات خودا بناسرێت وناو وسیفاتەکانی بزانرێت وبەتەنها بپەرسترێت .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا خَلَقْتُ الجِنَّ وَالإِنْسَ إِلاَّ لِيَعْبُدون ) الذاريات/ 56 .
واتە : مرۆڤ وجنۆکەم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستن وعیبادەت نەبێت .
ئا ئەم مەبەستە ئەوەیە کەداوا کراوە لەبەندەکان ئەویش ئەوەیە خودا بناسن وبەتەنها بیپەرستن .

وە ئەوەی کەمەبەست پێی بۆ بەندەکانە :
پاداشت دانەوەیانە بەدادپەروەری وڕێز گرتن وسزادان ، خوای پەروەردکار فەرموویەتی ( وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ أَسَاءُوا بِمَا عَمِلُوا وَيَجْزِيَ الَّذِينَ أَحْسَنُوا بِالْحُسْنَى ) النجم/ 31 ،
واتە : وه‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ تا سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ كرده‌وه‌ی خراپیان كردووه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپی خۆیانه‌وه‌، وه‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌یش بداته‌وه‌ كه‌ چاكه‌یان كردووه‌ به‌ به‌هه‌شت. .

وەهەروەها خوای پەروەردگار فەرموویەتی ( إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ * إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ۖ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ ) يونس/ 3 ، 4 .
واتە : به‌ دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ ئه‌و الله یه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكرد له‌ شه‌ش ڕۆژدا پاشان به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه‌ به‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ هیچ له‌ دروستكراوه‌كان ناچێت، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، [مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ] هیچ تكاكارێك نیه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئیلا له‌ پاش ڕێگه‌ پێدانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ [ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ] ئه‌م الله یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن [أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (3)] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌.
[إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موویشتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا] وه‌عدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ حه‌قه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ سه‌ره‌تا مرۆڤه‌كانی دروست كردووه‌ له‌ خۆڵ (ئاده‌م) پاشان ئه‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مردن [لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ] تا پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوون ئاوێكیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ كوڵاوه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ [وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (4)] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه‌ كردوویانه‌ به‌ خوای گه‌وره‌. .
" بدائع الفوائد " ( 4 / 971 ) .

دووەم:
خواى گەورە هیچ کەسێک ناخاتە ئاگر وبەهەشتەوە تەنها لەبەر ئەوەی دەزانێت ئەوان موستەحەقن ، نا بەڵکو بەهۆی ئەو کردەوانەی کەلەدونیادا کردویانە دەیانخاتە بەهەشت یان دۆزەخەوە ، خۆ ئەگەر خودا خەڵک دروست کات بێ ئەوەی پێغەمبەریان بۆ بنرێت بیانخاتە دۆزەخەوە ئەوا ڕەنگە بیانووی ئەوە بێننەوە تاقی نەکردونەتەوە ، ومەجالی پێ نەداون کار بکەن ، ئەمانە چەند بیانویەکن کەخودا دەیەوێ نەیان هێڵێت ؛ لەدونیادا دروستی کردوون وعەقڵی پێداون ، وکتێبی بۆ ڕەوانە کردوون ، وپێغەمبەری بۆ ناردوون ، هەموو ئەمانه بۆ ئەوەیە کەس لەڕۆژی دوایدا بەڵگە وبیانووی بەدەستەووە نەبێت .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزاً حَكِيماً ) النساء/ 165 .
واتە : پێغه‌مبه‌رانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوویانیه‌تی موژده‌ده‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێڕایه‌ڵیان ئه‌كه‌ن به‌ به‌هه‌شت وه‌ ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به‌ دۆزه‌خ [لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ] تا له‌ دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران خه‌ڵكی حوجه‌و به‌ڵگه‌و عوزریان نه‌مێنێ لای خوای گه‌وره‌و بڵێن: خوایه‌ هیچ كه‌سێك په‌یامی تۆی به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یاندووه‌ [وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (165)] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌..

شيخ محمد الأمين الشنقيطي – رحمه الله - دەڵێت :
خودا لەم ئایەتە پیرۆزەدا بەسەڕیحی باسی لەوە کردووە کە بەناردنی پێغەمبەران بەڵگە وبیانووی کەس نەهێڵدرێت ، موژدە بدەن بەو کەسانەی کەبەگوێی دەکەن وئاگاداری ئەوانە بکەنەوە لەچوونە ئاگر کەبێفەرمانیان دەکەن .

وە لەکۆتایی سوڕەتی( طه )دا دەفەرموێ : ( وَلَوْ أَنَّا أَهْلَكْنَاهُمْ بِعَذَابٍ مِن قَبْلِهِ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوْلا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولاً فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِن قَبْلِ أَن نَذِلَّ وَنَخْزَى ) ،
واتە : ئه‌گه‌ر پێش ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كافرانی مه‌ككه‌مان له‌ناو ببردایه‌ به‌ سزایه‌ك له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ [لَقَالُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَذِلَّ وَنَخْزَى (134)] ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ئه‌یانووت ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ تۆ بۆ پێغه‌مبه‌رێكت بۆ نه‌ناردین تا شوێن ئایه‌ته‌كانی بكه‌وین پێش ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌لیلمان بكه‌ی به‌ سزادان له‌ دونیادا، وه‌ سه‌رشۆڕمان بكه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ چوونه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ..

وەهەروەها لە سورەتی القصص دا فەرموویەتی : ( وَلَوْلا أَن تُصِيبَهُم مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَيَقُولُواْ رَبَّنَا لَوْلا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولاً فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ) ،
واتە : وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌مان سزا بدایه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و سزایه‌كمان بۆ دابه‌زاندنایه‌ [بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ] به‌هۆی تاوانه‌كانی خۆیانه‌وه‌ [فَيَقُولُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا] ئه‌و كاته‌ ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ تۆ پێغه‌مبه‌رێكت بۆ نه‌ناردین [فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ] تا شوێن ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه‌ [وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (47)] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان بهێنایه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن و ئاگاداری كردنه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی دینى بۆ ڕوون كردنه‌وه‌. .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِنَ الرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَاءَنَا مِن بَشِيرٍ وَلاَ نَذِيرٍ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ ) ،
واتە : ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وه‌ محمد- صلى الله عليه وسلم - كه‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوى ئێمه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ هات [يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِنَ الرُّسُلِ] كه‌ دینتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌م و ماوه‌یه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌هاتوونه‌و پچڕاون، [أَنْ تَقُولُوا مَا جَاءَنَا مِنْ بَشِيرٍ وَلَا نَذِيرٍ] بۆ ئه‌وه‌ی دواتر نه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رێك بۆ ئێمه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ ئاگادارمان بكاته‌وه‌ [فَقَدْ جَاءَكُمْ بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ] ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی عوزرتان نه‌ما موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - [وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (19)] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. .

ئا ئەم ئایەتانە وهاوشێوەکانی ئەوەیان ڕوون کردۆتەوە کەخودا هیچ گەل وتاقمێک سزا نادات تاوەکو پێغەمبەر وکتابیان بۆ نەنێرێت وئاگاداریان نەکاتەوە ، یەکێک لەو ئایەتانە : ( كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ قَالُواْ بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَىْءٍ ) .
واتە : هەر کاتێک کۆمەڵێک کەس فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخەوە دەرگاوانی دۆزەخ لێیان دەپرسن ئایا ئاگادار کەرەوە و ترسێنەرتان بۆ نەهات ؟
دەڵێن :
بەڵێ ترسێنەرمان بۆ هات بەڵام ئێمە بەدرۆمان خستەوە وگوتمان خودا هیچ شتێکی دانەبەزاندووە .

مەعلومە کە ڕستەی : ( كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ ) هەموو ئەو تاقمانە دەگرێتەوە کەفڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخەوە .

أبو حيان لە " البحر المحيط "دا لە تەفسيری ئەم ئایەتەدا دەڵێت :
( كُلَّمَا ) بەڵگەیە لەسەر گشتگیری وهەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخەوە .

وەئێمە باوەڕمان وایە کەزانیاری لەبارەی ئەو مەبەستەی کەخودا هەموو دروست کراوەکانی لەپێناودا دروست کردووە ، وزانینی ئەوەی کەخودا هیچ کەسێک سزا نادات بەو زانیاریەیی کەهەیەتی ، بەڵکو هەموو پاداشت وسزاکان لەپای ئەو کردەوانەیەتی کەلەدونیادا ئەنجامی داوە ، دوای هاتنی پێغەمبەر بۆیان وئاگادار کردنەوەیان ، وگەیاندنی دین پێیان ، حەتمەن ئەمەش بیانوی هیچ کەسێک ناهێڵت لەلای خودا ، بەم شێوەیە ئەو ئیشکالە دەڕەوێتەوە کەلە پرسیارەکەدا ئاماژەی پێ درابوو .

سێیەم :
بەڵام بەنیسبەت ئەوەی بۆ خودا شەیتانی ناردووتە سەر ئەڕز لەگەڵ ئادەم ، بێگومان جیاوازی هەیە لەنێوان دابەزینی ئادەم لەگەڵ دابەزینی شەیتان ، چونکە ئادەم کاتێ دابەزێنرایە سەر زەوى تەوبەى کردبوو ، خواى گەورەش تەوبەکەی قەبوڵ کرد وبەڕێزەوە ناردیە سەر ئەرز وخودا لێی خۆش بوو .

بەڵام شەیتان ، ئەسڵەن تەوبەی نەکردووە ، وپەشیمان نەبووەوە ، بەڵکو کەلە ڕەق کرد وخۆی بەگەورە زانی و کافر بوو ، وداوای لەخودا کرد بیهێڵێتەوە تا ڕۆژی دوایی نەک بۆ ئەوەی فرسەتی تەوبە کردنی هەبێت وپەشیمان بێتەوە نا بەڵکو بۆ ئەوەی زیاتر غەرق بێت لەگومڕای وسەر لێشێوایدا و نەوەکانی ئادەم لەخشە بەرێت وکۆمەڵێکی زۆر لەگەڵ خۆیدا بباتە دۆزەخەوە .

والله أعلم .

سەردان: ٩٠٦ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان