چ کاتێک کەسەکان وەسف دەکرێن بەموبتەدیع ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک کەسەکان وەسف دەکرێن بەموبتەدیع ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمّا بعد:
بزانە کەبیدعە لەبواری عاداتدا ڕوو نادات وعادەت نایگرێتەوە چونکە عادات لەگەڵ عورفدایە ، وعادات هەرچەند لەڕووی زمانەوانییەوە پێی بوترێت بیدعە بەڵام لەڕووی شەرعیەوە پێی ناوترێت بیدعە .
بەنیسبەت بیدعە کردن لەدیندا ئەوا هەڕەشەی لێ کراوە وزەمی خاوەنەکەی کراوە ، ئەوەش شتانێکە وجۆرە عیبادەت کردنێکە بۆ خودا کەخودا فەرمانی پێ نەکردبێت وپێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وسَلَّم وخەلیفە ڕاشدینەکان ئەنجامیان نەدابێت ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللهُ﴾ [الشورى: ٢١]،
واتە : ئایا ئەوان هاوبەشیان جگە لەخودا هەیە کەشەرعێکیان بۆ دانێن کەخودا ڕێگەی پێ نەدابێت .

وەپێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وسَلَّم فەرموویەتی : «فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِي وَسُنَّةِ الخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ المَهْدِيِّينَ، تَمَسَّكُوا بِهَا وعَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ»(١).
واتە : دەس بگرن بەسوننەتەکانی من و خەلیفە ڕاشدینەکانەوە ، بەددانەکانتان بەتوندی بیگرن .

جا نابێت ودروست نی یە تەبدیع هەموو کەسێک بکرێت یاخود زیادەڕەوی بکرێت لەدانە پاڵی کەلیمەی «البدعة»دا بەسەر کەسانێکدا کەدەکەونە هەندێ موخالەفاتەوە ، هەرکەسێک بکەوێتە حەڕامەوە ، یاخود بکەوێتە تاوانێکەوە پێی دەوترێت تاوانبار یاخود هەڵەکار ، وەمەعلومە کەهەموو هەڵەکارێک پێی ناوترێت موبتەدیع ، بەڵکو سەلەف کەسێکیان بەبیدعە چی وەسف دەکرد کەبەبێ بەڵگە وبەر چاو ڕوونی کارێکی بکردایە ومەبەستی لەو کارە نزیک بوونەوە بوایە لەخودا ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وسَلَّم : «مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ»(٢)،
واتە : هەر کەسێک لەم دینەی ئێمەدا شتێک دا بهێنێت کەلەم دینەدا نەبێت ئەوا لێی قەبوڵ ناکرێت وڕەت دەکرێتەوە .

وەلەڕیوایەتێکدا هاتووە : «مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ»(٣)،
واتە : هەر کەسێک کردەوەیەک بکات کەلەدیندا نەبێت ئەوا لێی قەبوڵ ناکرێت وڕەت دەکرێتەوە .

هەر بۆیە هەر کەسێک شتێک لەدیندا دابێنێت کە هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەر نەبێت ئەوا خاوەن بیدعەیه ، و واجبە بەڵگەی بۆ ڕوون بکرێتەوە وگومانەکانی دەڕەوێندرێتەوە وئامۆژگاری دەکرێت تاوەکو بەشیمان ببێتەوە ، خۆ ئەگەر سوور بوو لەسەری ونەگەڕایەوە یاخود ئەسڵەن ئامۆژگاری قەبوڵ نەدەکرد ئەوا موبتەدیعە (٤) ، خۆ ئەگەر بیدعەکەی بیدعەیەک بوو کەبەهۆیەوە کافر دەبوو ، ئەوا بەجوانترین شێوە گفتو گۆی لەگەڵدا دەکرێت بەبێ ئەوەی هێرش بکرێتە سەر ئەو بیر وبۆچوونەی کەلەسەریەتی : ﴿وَلاَ تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللهِ فَيَسُبُّوا اللهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ﴾ [الأنعام: ١٠٨]،
واتە : جوێن بەو کەسانە مەدەن کەهاوار لەغەیری خودا دەکەن نەوەک ئەوانیش جوێن بەخودا بدەن .

خۆ ئەگەر کەلە ڕەقی کرد وستەمی کرد وخۆی بەگەورە زانی ئەوا واجبە باتڵەکانی ڕوون بکرێتەوە بەبێ ئەوەی موناقەشەی لەگەڵ بکرێت پاشان واجبە هەجر بکرێت.

بەڵام گەر بیدعەکەی لەو جۆرانە بوو کەفاسق دەبێت بەبۆنەیەوە ، ئەوا ئەسڵ وایە حەرامە موسوڵمان هەجر بکرێت هەرچەند فاسق بێت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وسَلَّم: «لاَ يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلاَثٍ»(٥)،
واتە : حەرامە ودروست نی یە سێ ڕۆژ زیاتر موسوڵمان براکەی هەجر بکات .

خۆ ئەگەر مەسڵەحەت لەهەجر کردنیدا هەبوو ودەبووە هۆی گەڕانەوەی لەبیدعەکەی ئەوا هەجر دەکرێت ، خۆ ئەگەر دەزانرا بەهەجر کردنی زیاتر خراپ دەبوو بەتایبەت گەر ئەهلی بیدعە بەهێز بوون وهیچ ئومێدێک لەگەڕانەوەی لەبیدعە نەدەکرا لەم حاڵەتەدا مەسڵەحەت لەوەدا نی یە هەجر بکرێت بەڵکو مەسڵەحەت لەوەدایە هەجر نەکرێت .

والعلمُ عند الله تعالى، وآخر دعوانا أنِ الحمد لله ربِّ العالمين، وصلى الله على نبيّنا محمّد وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلّم تسليمًا.

العلامة محمد علي فركوس
================
(١) أخرجه أبو داود (٤٦٠٧)، والترمذي (٢٦٧٦)، وابن ماجه (٤٢)، من حديث العرباض بن سارية رضي الله عنه، وصحَّحه الألباني في «صحيح الجامع» (٢٥٤٩) و«السلسلة الصحيحة» (٩٣٧).
(٢) أخرجه البخاري في «الصلح» (٢٦٩٧)، ومسلم في «الأقضية» (١٧١٨)، من حديث عائشة رضي الله عنها.
(٣) أخرجه مسلم في «الأقضية» (١٧١٨)، من حديث عائشة رضي الله عنها.
(٤) بەڵام شێخ ابن عثیمين پێی وایە لەم حاڵەتەشدا ناتوانرێت بەموتڵەقی پێی بوترێت موبتەدیع نا بەڵکو تەنها لەو بابەتەدا پێی دەوترێت موبتەدیع کەتێیدا بەهەڵەدا جووە وکەلە ڕەقی تێدا دەکات ، بڕوانە [(کتاب العلم) ل ۱۷۱)] ، وەرگێڕ .
(٥) أخرجه البخاري في «الأدب» (٦٠٦٥)، ومسلم في «البر والصلة والآداب» (٢٥٥٨)، من حديث أنس بن مالك رضي الله عنه.

سەردان: ٤٧٩ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان