پاككردنه‌وه‌ى منداڵ له‌ پیسى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پاككردنه‌وه‌ى منداڵ له‌ پیسى
پرسیار:

 ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌م پاككرده‌وه‌ له‌ پیسى ده‌ستنوێژم ده‌شكێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت منداڵه‌كه‌ى پاككرده‌وه‌ و ده‌ستى دا له‌ عه‌وره‌تى و دامێنى ئه‌وه‌ پێویست نیه‌ له‌سه‌رى كه‌ ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه‌، ته‌نها ده‌ستى ده‌شۆرێت له‌ پیسى له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ست دان له‌ عه‌وره‌ت به‌بێ حه‌ز و ئاره‌زو ده‌ستنوێژ پوچه‌ڵ ناكاته‌وه‌ و ناشكێت.

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (11/203).

سەردان: ٢٩٠ بەش: دەستنوێژ