جوانكارى له‌ ددانه‌كاندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جوانكارى له‌ ددانه‌كاندا
پرسیار:

ئایا دروسته‌ ددانه‌كان ڕێك بخرێن و نزیك بكرێنه‌وه‌ له‌ یه‌ك؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئه‌گه‌ر پێویستى به‌وه‌ ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى ددانه‌كان ناشرین بوون پێویستى به‌ ڕێكخستن بوو یان بۆ پێویستی یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌یده‌توانى نان بخوات ئه‌وه‌ چاكى بكات دروسته‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ پێویستی یه‌كى پێ نه‌بوو ئه‌وه‌ دروست نیه‌، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ كراوه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ددانه‌كانیان لێك جیا ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ جوانى

بە بەڵگەى :

 عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : ((لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ ، [وَالْوَاصِلاَتِ] وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ ، وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2792) .
واته‌ : له‌عنه‌ی خوا له‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ :

1- خاڵ ده‌كوتن

2- و ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆیان ده‌كوترێت ،

3- وه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌وا شت ده‌ده‌نه‌ ده‌م پرچیانه‌وه‌ (چ پرچی ڕاستی بێت یان دروست كراو بێت ـ صناعی ـ یان خوری و په‌ڕۆ بێت) ،
4- وه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌وا مووی ڕوومه‌ت (برۆش به‌شێكه‌ لێی) لاده‌به‌ن
5- و ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆیان لاده‌برێت ،
6- وه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌وا دانه‌كانیان شاش ده‌كه‌ن بۆ جوانی و شێوه‌ی دروسكراوه‌كانی خوا ده‌گۆڕن .

فَتَاوَى نُورٌ عَلَى الْدَّرْبْ (فَضيلَة الْشَيخْ صَالْح الْفَوزَان) ص: (34).

سەردان: ٢,٢٠٩ بەش: هەمەجۆر