مانای ئایەتى ﴿ ولمن خاف مقام ربه جنتان ﴾ و ﴿ إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم ﴾ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
مانای ئایەتى ﴿ ولمن خاف مقام ربه جنتان ﴾ و ﴿ إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم ﴾
پرسیار:

مانای ئەم دوو ئایەتە چی یە : ﴿ ولمن خاف مقام ربه جنتان ﴾ و ﴿ إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم ﴾ ؟

واتای ئەم ئایەتە ئەوەیە خودا هەواڵی پێ داوین هەر کەسێک لە گەشتنەوە بەخوا بترسێت و ترسى ڕاوه‌ستانى ڕۆژی قیامه‌تیان هه‌یه‌ له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌ ئەوا دوو بەهەشتی بۆ هەیە .
ئا ئەم دوو بەهەشتە خوا ڕوونی کردۆتەوە کەچیان تیادا هەیە لەخۆشی نەبڕاوە وخواردن وخواردنەوە وئافرەت...هتد ؛ بۆ ئەوەی وا لە مرۆڤ بکات ترسی لیقای خودای هەبێت ، کە ئەو ترسە وای لێ دەکات بەردەوام بێت لەسەر دینی خودا وبەندایەتی کردن بۆی بەشێوەکی دروست وڕێک ؛ چونکە بێگومان هەرکەسێک ترسی خودای لەدڵدا بێت ئەوا هەست بەچاو دێری خودا دەکات ودوور دەکەوێتەوە لەسەرپێچی کردنی خودا ، حەتمەن هەرکەسێکیش ئەمە سیفەتی بێت خودا بەهەشتی پێ دەبەخشێ ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَسَارِعُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (١٣٣))

واتە : وه‌ پێشبڕكێ و په‌له‌ بكه‌ن بۆ لێخۆشبوونێك له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ [وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ] وه‌ بۆ به‌هه‌شتێك كه‌ پانتایه‌كه‌ی فراوانه‌ به‌ فراوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی كه‌ گه‌وره‌ترین دروستكراون [أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133)] كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن .

(الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣٤)

 ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌به‌خشن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ له‌ كاتی هه‌بوونی و نه‌بوونیاندا، له‌ نه‌خۆشى و له‌شساغیاندا [وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕقی خۆیان ئه‌خۆنه‌وه‌و له‌به‌ر خوا ده‌رینابڕن خواى گه‌وره‌ له‌ پێش چاوى خه‌ڵكى بانگى ده‌كات له‌ رۆژى قیامه‌ت تا به‌ ئاره‌زوى خۆى حۆرى هه‌ڵبژێرێت [وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خه‌ڵك ئه‌بوورێن وه‌ سزای خه‌ڵكی ناده‌ن [وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134)] وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ چاكه‌كارو لێبوورده‌ن .

وە بەنیسبەت ئایەتی دووەمەوە کەدەفەرمووێت : ﴿ إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم ﴾
واته : به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت یان له‌ هه‌ر نازو نیعمه‌تێكدا بن لێیان ناگۆڕێ تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن به‌ خراپه‌كاری.
بەواتایەکی تر مانای ئەوەیە : هەرکەسێک بەردەوام بێت لەسەر تاعەت وعیبادەت ئەوا خودا زیاتر نیعمەتی بەسەرا دادەبارێنێت ، هەرەک فەرموویەتی : ﴿ لئن شكرتم لأزيدنكم ﴾ ،
واته : وه‌ په‌روه‌ردگارتان ڕایگه‌یاندووه‌، یان سوێندى خواردووه‌ ئه‌گه‌ر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ پێی به‌خشیوون ئه‌وا منیش بۆتان زیاد ئه‌كه‌م .
بەڵام گەر لایدا لەعیبادەت کردن بۆ خودا ، ئەوا خوا لەبارەیەوە دەفەرمووێت : ﴿ ولئن كفرتم إن عذابي لشديد ﴾
واته : ئه‌گه‌ر كوفر بكه‌ن و شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى سزای من زۆر سه‌خته.

وە هەروەها دەفەرمووێت : ﴿ فلما زاغوا أزاغ الله قلوبهم والله لا يهدي القوم الفاسقين ﴾ .
واته : كاتێك له‌ شوێنكه‌وتنى حه‌ق لایاندا به‌وه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یاندا خوای گه‌وره‌ زیاتر دڵیانی له‌سه‌ر حه‌ق و هیدایه‌ت لادا ، وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی فاسق نادات كه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچووبێتن .

جا مادام مرۆڤ بەردەوام بێت لەسەر گوێڕایەڵی خودا ، وفەرمانەکانی جێبەجێ بکات ، ودوور کەوێتەوە لەو شتانەی قەدغە کراون ئەوا موژدەی خێری پێ دەدرێت وە جۆرەها نیعمەتی پێ دەبەخشرێت وە ئەم ئایەتەی بەسەردا جێ بەجێ دەبێت : ﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴾ .
واته : هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به‌ مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌وا ئه‌یژیه‌نین ژیانێكی زۆر خۆش قه‌ناعه‌ت و ڕزقی حه‌ڵاڵی ئه‌ده‌ینێ وه‌ به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتووی ئه‌كه‌ین له‌ دونیادا [وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (97)] وه‌ به‌ دڵنیایی له‌ به‌هه‌شتیشدا پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ باشتر له‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌.

بەڵام گەر ڕووی وەرگێڕا لەخودا ودەستی کرد بەبێ فەرمانی کردنی خودا بەئەنجام دانی حەڕام کراوەکان و واز هێنان لەو شتانەی خودا فەرمانی پێ کردووە ، ئەوا بێگومان خوداش ئەو نیعمەتانەی کەپێی بەخشیوە لێی دەستێنێەوە وبۆی دەیگۆڕێ بەسزا .

[ الشيخ : (ابن عثيمين رحمه الله) ]
[ اسم السلسلة : (فتاوى نور على الدرب) ]
[ الشريط رقم : (١١٢) ]

سەردان: ٦٥٤ بەش: تەفسیرى قورئان