حوکمی دووبارە و چەند بارە کردنەوەی عومرە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دووبارە و چەند بارە کردنەوەی عومرە
پرسیار:

حوکمی دووبارە و چەند بارە کردنەوەی عومرە چی یە ؟
وە ئایا چۆن وەڵامی ئەو کەسانە دەدرێتەوە کەڕێگری لێ دەکەن و پێیان وایە عومرە حەجێکی بچووکە و دروست نی یە لەساڵێکدا زیاد لە جارێک ئەنجام بدرێت؟
وە ئایا دروستە عومرە کردن لەمانگى ( ذي الحِجَّة)دا ، دوای ئەنجام دانی ڕێو ڕەسمەکانی حەج ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمّا بعد:

لەلای جمهوری زانایان دورستە عومرە بکرێت جا لە هەر مانگێکدا بێت ، دوای حەج بێت یاخود پێش ، بەڵام ئەنجامدانی لەڕەمەزاندا خێری زۆرترە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم : «عُمْرَةٌ فِي رَمَضَانَ تَعْدِلُ حَجَّةً مَعِي»(١).
واتە : عەمرەیەک لەڕەمەزاندا خێری حەجێکی هەیە کە لەگەڵ مندا ئەنجام درا بێت .

جمهوری زانایان پێیان باشە لەساڵێکدا چەند جارێک عومرە بکرێت گەر کەسی عومرەکار چەند جارێک سەفەر بکات ، ئەوەش لە ( ابن عمر وابن عباس وعائشة وغيرهم رضي الله عنهم )، گێڕدراوەتەوە و بۆ چوونی شافعی وئەحمەدە بەپێچەوانەی مالیک وهەندێ لەسەلەفەوە ، و ابن تيمية ئەم بۆ چوونەی هەڵبژاردووە ؛ چونکە هاوەڵان لەساڵێکدا زیاد لەعومرەیەکیان ئەنجام نەدەدا و زیاد کردن لەسەر کاری ئەوان باش نی یە ، جا بەڵگەی جمهوری زانایان ئەوانەی کە باشی دەزانن ئەو فەرمودەیەیی پێغەمبەرە صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم: «العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا..»(٢)،
واتە : عومرە بۆ عومرە کەفارەتی ئەو تاوانانەیە کەلەنێوانیاندا ئەنجام دەدرێن .
هەروەها چونکە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم ڕوونی نەکردۆتەوە ، لەکاتێکدا قاعیدەیەک هەیە دەڵێت : «تَرْكُ الاسْتِفْصَالِ فِي مَقَامِ الاِحْتِمَالِ يُنَزَّل مَنْزِلَةَ العُمُومِ فِي المَقَالِ».
واتە : ڕوون نەکردنەوە ودرێژە پێ نەدان لەکاتێکدا کەئیحتمال بوونی هەیە ئەوا بەگشتگیری ئەژمار دەکرێت و وەک ئەوە وایە بەقسە دەری بڕیبێت .

هەروەها ئەو کارەی عائیشەش ئەمە بەهێز دەکات کەلەیەک مانگدا بەفەرمانی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم دوو جار عومرەی کرد ، عومرەی یەکەم لەگەڵ حەجدا بوو ، وە عومرەی دووەم ئەو عومرەیە بوو له ( التنعيم ) ئەنجامی دا .
وەبەنیسبەت ئەوەی هاوەڵان لەساڵێکدا زیاد لەعومرەیەکیان نەکردووە ئەوەش بەو شێوەیە نی یە لەبەر ئەوەی لە( عليٍّ وابن عمر وابن عباس وعائشة رضي الله عنهم ) پێچەوانەی ئەمە گێڕدراوەتەوە ، وەهەروەها قیاس کردنی عومرە لەسەر حەج قیاسێکی نادروسته ؛چونکە عومرە بەپێچەوانەی حەجەوەیە و نەبەستراوەتەوە بە کاتێکی دیاری کراوەوە ، وە بەئەنجام نەدانی لەو کاتەدا لەدەس بچێت . وە ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم: «العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا وَالحَجُّ المَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلاَّ الجَنَّة»
واتە : عومرە بۆ عومرە دەبێتە کەفارەتی ئەو تاوانانەی کەلەنێوانیاندا ئەنجام دەدرێت ، وحەجی وەرگیراو هیچ پاداشتێکی نی یە جگە لەبەهەشت .

ئەمەش جیاوازیەکی ڕوونە لەنێوان حەج وعومرەدا لەڕووی دوو بارەکردنەوەوە ، خۆ ئەگەر عومرە وەک حەج بوایە لەساڵێکدا زیاد لەجارێک نەدەکرا (٣).

ئەمە گەر سەفەرکە چەند بارە ببێتەوە وعومرەکەش دوو بارە دەکرێتەوە ، بەڵام لەیەک سەفەردا بۆ چوونی دروست ئەوەیە نابێ زیاد لەعومرەیەک ئەنجام بدرێت .
ابن القيم: دەڵێت : « پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم لەتەمەنیدا یەک عومرەی لەخارجی مەکەوە دەس پێ نەکردووە هەروەک زۆر کەس ئەمڕۆ ئەمە ئەنجام دەدەن ، بەڵکو هەموو عەمرەکانی لەناوەوەی مەکە بوو ، وە لەدوای دابەزینی وەحی سیازدە ساڵ لەمەکە مایەوە جا لەو ماوەیەدا لێی نەگێڕدراوەتەوە کە لەدەرەوەی مەکەوە عومرەی دەس پێ کردبێت ، ئەو عومرەیەیی کە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم ئەنجامی دا عومرە بوو لەناوەوەی مەکە ، نەک وەک عومرەی ئەوانەی کە لەناوەوەی مەکەن ودەچنە دەرەوە بۆ ئەوەی لەوێوە دەس بەعومرە بکەن ، وە لەسەر دەمی ئەودا هیچ کەسێک جگە لەعائیشە ئەو کارەی نەکردە ، عائیشەش بۆیه وای کرد چونکە دەستی کردبوو بەعومرە وتوشی حەیز بوو ، جا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێ کرد بەوەی حەجەکەی لەگەڵ عومرە بکات و وبوو بە (قارن) وپێشی ڕاگەیاند کە کەسوڕانەوەی لەنێوان سەفا ومەڕوەدا جێگرەوەیە بۆ حج وعومرەکەی ، بەڵام عائیشە شتێک لەدەرونیدا دروست بوو کەهاوەڵەکانی بەحەج وعومڕەوە بگەڕێنەوە چونکە ئەوان توشی حەیز نەبوو بوون وە ئەویش بەعومرەیەکەوە کەلەگەڵ حەجەکەیدا ئەنجامی داوە بگەڕێتەوە ، بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی بەبراکەی کرد لە(التنعيم)ەوە عومرەی پێ بکات وەک ئارام کردنەوەی دڵی ، و نەبراکەی و نەجگە لەویش کە لەگەڵی بوون لە (التنعيم) ەوە لەو حەجەدا عومرەیان دەس پێ نەکرد »(٤).

بەڵام هیچ ڕێگریەک لەوە نی یە عومرەی تر ئەنجام بدرێت دوای تەواو بوونی ڕێو ڕەسمی حەج گەر گەڕابێتەوە بۆ نموونە لەمزگەوتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گەڕابێتەوە یاخود دەرچووبێت بۆ میقات گەر بیەوێ عومرەکەی دوو بارە بکاتەوە ، وەبەتایبەت ئەوانەی کەکاتی پێویستیان نەبووە بۆ ئەنجام دانی عومرەکەیان ، ئەمەشە بەبەڵگەی ئەوەی کە البيهقي گێڕاویەتیەوە «أَنَّ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا كَانَتْ تَعْتَمِرُ فِي آخِرِ ذِي الحِجَّةِ مِنْ الجُحْفَةِ»(٥)
واتە : عائیشە لەکۆتایی مانگ زولحەجەوە و لەجوحفەوە عومرەی دەکرد .

واتە : عائیشە کاتێ حەجی بکردبایە دەمایەوە تاوەکو خەڵک ئیحرامیان دەبەست ئەویش دەردەچوو بۆ جوحفە ولەوێوە ئیحرامی دەبەست بۆ عومرە »(٦).

والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسَلَّم تسليمًا.

العلامة محمد علي فركوس
==============
(١) أخرجه البخاري في «الإحصار وجزاء الصيد»، باب حج النساء: (١٧٦٤)، ومسلم في «الحج»، باب فضل العمرة في رمضان: (٣٠٣٩)، وأبو داود في «المناسك»، باب في العمرة: (١٩٩٠)، وابن خزيمة في «صحيحه»: (٣٠٧٧)، والحاكم في «المستدرك»: (١٧٧٩)، من حديث ابن عباس رضي الله عنهما.
(٢) أخرجه البخاري في «أبواب العمرة»، باب وجوب العمرة وفضلها: (١٦٨٣)، ومسلم في «الحج»، باب في فضل الحج والعمرة ويوم عرفة: (٣٢٨٩)، والنسائي في «مناسك الحج»، باب فضل العمرة: (٢٦٢٩)، وابن ماجه في «المناسك»، باب فضل الحج والعمرة: (٢٨٨٨)، وابن حبان في «صحيحه»: (٣٦٩٦)، وابن خزيمة في «صحيحه»: (٣٠٧٢)، وأحمد: (٧٣٠٧)، من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.
(٣) «زاد المعاد» لابن القيم: (٢/ ١٠٠).
(٤) المصدر السابق: (٢/ ٩٤).
(٥) أخرجه البيهقي في «السنن الكبرى»: (٨٨٠٧)، عن سعيد بن المسيب رحمه الله. قال الألباني في «السلسلة الصحيحة» (٦/ ٢٥٨): «إسناده صحيح».
(٦) «مجموع الفتاوى» لابن تيمية: (٢٦/ ٩٢).

سەردان: ٦٠٧ بەش: حەج و عومرە