هێنانى منداڵ بچوک بۆ مزگەوت و ڕیز بەستنیان لەگەڵ پیاواندا لە نوێژى جەماعەتدا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
هێنانى منداڵ بچوک بۆ مزگەوت و ڕیز بەستنیان لەگەڵ پیاواندا لە نوێژى جەماعەتدا
پرسیار:

هەندێ لەنوێژ خوێنان کچ وکوڕە بچوکەکانیان دێنن بۆ مزگەوت ، و زۆر جار تەمەنیان لەنێوان دوو ساڵ بۆ شەش ساڵاندایە ، و کاتێ کەقامەت دەکرێت ئەو منداڵانە لەگەڵ باوکیاندا ڕیز دەبەستن ، ئایا ئەو کارە دروستە ؟ وجزاكم اللهُ خيرًا.

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على مَن أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

منداڵ کاتێ دەگاتە تەمەنی حەوت ساڵی ، ئەوا سەرەتایی پێگەیشتنیەتی ، بۆیە لەو کاتەوە دروستە لەگەڵ پیاواندا ڕیز ببەستێت ؛ چونکە ئەویش فەرمانی پێکراوە بە نوێژ کردن ، هەروەک پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی : «مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ»(١)(٢)،
واتە : کاتێ منداڵەکانتان تەمەنیان دەگاتە حەوت ساڵی فەرمانیان پێ بکەن بەنوێژ کردن ، و لەتەمەنی دە ساڵیدا لێیان بدەن لەسەری .
ومەعلومە کە ابنُ عبَّاسٍ رضي الله عنهما نوێژی کردووە لەگەڵ پێغەمبەردا صلَّى الله عليه وسلَّم ، وپێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم کردیە سەریدا و بردیە لای ڕاستی خۆیەوە (٣)، جا کاتێ کەپێش نوێژی کردنی منداڵ دروست بێت گەر لەو کەسانە بوو قورئانی زیاتر لەبەر بوو کەپێش نوێژیان بۆ دەکات ، هەروەک عەمری کوڕی سەلەمە پێش نوێژی بۆ قەومەکەی دەکرد لەکاتێکدا تەمەنی حەوت ساڵ بوو (٤) ، بێگومان ڕیز بەستنی لەپێش ترە بۆ ئەوەی دروست بێت .

جا کە لەتەمەنی حەوت ساڵی کەمتر بێت ئەوا نوێژی لەسەر نی یە ، و کاتێ کەدەداتە پێش نوێژی کەسانی تردا نوێژەکەیان بەتاڵ ناکاتەوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی ئەنەس رضي الله عنه کەدەڵێت : «فَقُمْتُ إِلَى حَصِيرٍ لَنَا قَدِ اسْوَدَّ مِنْ طُولِ مَا لُبِسَ، فَنَضَحْتُهُ بِمَاءٍ، فَقَامَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَصَفَفْتُ أَنَا وَاليَتِيمُ وَرَاءَهُ، وَالعَجُوزُ مِنْ وَرَائِنَا، فَصَلَّى لَنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ انْصَرَفَ»(٥).
واتە : هەستام حەسیرێکم هێنا ڕەش بوو بوو لەبەر زۆر بەکار هێنان ، وئاو ڕشێنم کرد ، پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم لەسەری ڕاوەستا ، ومن و هەتیوێک لەدوایەوە ڕیزمان بەست ، وپیرێژنێکیش لەدوامانەوە ، پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم دوو ڕکات نوێژی بۆ کردین پاشان لێی داو چوو .

جا ڕواڵەتی کەلیمەی : «اليتيم» کەلەفەرموودەکەدا هاتووە مەبەست لێی منداڵە، و هەتیو « بەمنداڵێک دەوترێت کەباوکی نەمابێ پێش بالغ بوون »(٦)، بەبێ جیاوازی کردن لەنێوان مێرد منداڵ و منداڵی بچووکدا ، وجگە لەمە هەڵنابژێردرێت مەگەر بەبەڵگە نەبێت ، ئیمامی شەوکانی ـ رحمه الله ـ دەڵێت «وفيه أنَّ الصبيَّ يَسُدُّ الجَناحَ»(٧).
واتە : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی منداڵ بۆ شایی پڕ دەکاتەوە .

وەبەنیسبەت حساب کردنی منداڵ خوار حەوت ساڵ وەک پایە ، یاخود وەک ئەوانەی نوێژیان دروست نی یە وەک کافر ، یاخود ئافرەت لەگەڵ پیاوان ؛ ئەمە قیاسێکی دیارە کە جیاوازی دەکات لەنێوان شتی عاقڵ و بێگیاندا ، وکافر وباوەڕداردا ، وەهەروەها پیاو وئافرەتدا .

بەڵام منداڵی کچ لەهەردوو حاڵەتەکەدا ، واتە : گەورە بێت یاخود بچوک نابێت ودروست نی یە لەگەڵ پیاواندا ڕیز ببەستن بەهۆی جیاوازی جنسەکانەوە ، و کچ ڕیز دەبچڕێت ؛ چونکە هەبوونی ونەبونی یەک حسابە .

خۆ ئەگەر باوکی منداڵە کچەکە ناچار بوو لەگەڵ خۆیدا بیبات بۆ مزگەوت دەتوانێت لەم سەر و ئەو سەری ڕیزەکانەوە بیوەستێنێت ، پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم نوێژی دەکرد لەکاتێکدا ئومامەی کچی زەینەبی لەسەر شانی خۆی هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی خەڵک بزانن کەئەم جۆرە کارانە لەنوێژدا ولەکاتی پێویستیدا دروستە .

بەهەر حاڵ ، من هیچ بەڵگەیەک پێنازانم کەوا بخوازێت نوێژ لەو حاڵاتانەی رابردوودا باتڵ بێت ئەوەش بەهۆی خەلەلی نێوان ڕیزەکان وجوان ڕێک نەبونیان .

بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بین گەر منداڵ بچوک بوو و لاساری دەکرد و تەشویشی دروست دەکرد لەمزگەوتدا باشتر وایە لەماڵدا بمێنێتەوە و نەیەت بۆ مزگەوت ؛ چونکە لەئەسڵدا ئەو فەرمانی پێ نەکراوە بەنوێژ کردن ، و خەڵک توشی ناڕەحەی دەبن ، و ئەسڵیش وایە هیچ کەسێک ئازار نەدرێت ، هەروەک پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی : «لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ»(٩)
واتە : نابێ نەزیان بەخۆت بگەیەنیت وەنەزیانیش بەخەڵک بگەیەنیت .
ئەمە لەکاتێکدا کە باوکی ئەو منداڵە ناچار نەبێت لەگەڵ خۆیدا بیبات بۆ مزگەوت ، خۆ ئەگەر ناچار بوو ئەوا دروستە وفەرمودەکەی کەباس لەهەڵگرتنی ئومامەی کچی زەینەب دەکات لەنوێژدا لەلایەن پێغەمبەرەوە (١٠).

بەڵام گەر منداڵەکە تەشویشی دروست نەدەکرد ئەوا دروستە بهێندرێت بۆ مزگەوت ؛ چونکە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم لەکاتێکدا لەسەر میمبەر بوو حەسەنی کوڕی عەلی بینی ، فەرمووی : «إِنَّ ابْنِي هَذَا سَيِّدٌ، وَلَعَلَّ اللهَ أَنْ يُصْلِحَ بِهِ بَيْنَ فِئَتَيْنِ عَظِيمَتَيْنِ مِنَ المُسْلِمِينَ»(١١)،
واتە : ئەم کوڕەی من کەسێکی گەورەیە ، بەڵکو خودا لەسەر دەستی ئەم سوڵحی نێوان دوو کۆمەڵی گەورەی موسوڵمانان بکات .
وئیمامی (النسائيُّ وأحمدُ) لە (عبدِ اللهِ بْنِ شدَّادٍ) ولەباوکیەوە کە (شدَّادِ بْنِ الهادِ) رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : «خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي إِحْدَى صَلَاتَيِ العَشِيِّ وَهُوَ حَامِلٌ حَسَنًا أَوْ حُسَيْنًا، فَتَقَدَّمَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَوَضَعَهُ ثُمَّ كَبَّرَ لِلصَّلَاةِ، فَصَلَّى فَسَجَدَ بَيْنَ ظَهْرَانَيْ صَلَاتِهِ سَجْدَةً أَطَالَهَا»، قَالَ أَبِي: «فَرَفَعْتُ رَأْسِي وَإِذَا الصَّبِيُّ عَلَى ظَهْرِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ سَاجِدٌ فَرَجَعْتُ إِلَى سُجُودِي، فَلَمَّا قَضَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الصَّلَاةَ قَالَ النَّاسُ: «يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّكَ سَجَدْتَ بَيْنَ ظَهْرَانَيْ صَلَاتِكَ سَجْدَةً أَطَلْتَهَا حَتَّى ظَنَنَّا أَنَّهُ قَدْ حَدَثَ أَمْرٌ أَوْ أَنَّهُ يُوحَى إِلَيْكَ»، قَالَ: «كُلُّ ذَلِكَ لَمْ يَكُنْ، وَلَكِنَّ ابْنِي ارْتَحَلَنِي؛ فَكَرِهْتُ أَنْ أُعَجِّلَهُ حَتَّى يَقْضِيَ حَاجَتَهُ»»(١٢)،
واتە : پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەیەکێک لەنوێژەکانی نیوەڕۆ وعەسردا لەکاتێکدا کەحەسەن وحوسەینی لەگەڵ خۆی هەڵ گرتبوو ، دایناو و چووە پێشەوە وپاشان(الله ٲکبر) کرد بۆ نوێژ ، سەجدەیەکی درێژی برد لەنێو نوێژەکەدا ، باوکم گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تۆ سەژدەیەکت برد لەنێو نوێژەکەدا و زۆر درێژت کردەوە تاوەکو گومانمان برد شتێک ڕووی داوە یاخود وەحیت بۆ دێت ، فەرمووی : هیچ شتێک لەوانە ڕووینەدا ، بەڵام کوڕەکەم هاته سەر شانم ، وپێم خۆش نەبوو پەلەی لێ بکەم تاوەکو بەدڵی خۆی دادە بەزێت .

جا ئەم دوو فەرموودەیە دەگونجێ بکرێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی دروستە منداڵ بهێندرێت بۆ مزگەوت .

وەبەنیسبەت ئەم فەرموودەیەوە : «جَنِّبُوا مَسَاجِدَكُمْ صِبْيَانَكُمْ وَمَجَانِينَكُمْ»(١٣)
واتە : منداڵەکانتان و کەسە شێتەکان لەمزگەوتەکانتان دوور بخەنەوە .
ئەم فەرموودەیە زەعیفە وناکرێت بکرێتە بەڵگە ، هەروەک شێخ ئەلبانی ڕوونی کردۆتەوە (١٤).

والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ

==============
(١) أخرجه أبو داود في «الصلاة» باب: متى يُؤْمَر الغلامُ بالصلاة؟ (٤٩٥) مِن حديث عمرو بنِ شعيبٍ عن أبيه عن جدِّه عبد الله بنِ عمرٍو رضي الله عنهما. والحديث حسَّنه النوويُّ في «الخلاصة» (١/ ٢٥٢)، وصحَّحه ابنُ الملقِّن في «البدر المنير» (٣/ ٢٣٨)، والألبانيُّ في «الإرواء» (١/ ٢٦٦).

(٢) انظر مسألةَ الأمر بالصلاة في الفتوى رقم: (١٠٤٩) الموسومة ﺑ: «في صفة الأمر في قوله صلَّى الله عليه وسلَّم: «مُرُوا أولادَكم بالصلاة ..»».

(٣) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «العلم» بابُ السَّمَرِ في العلم (١١٧)، ومسلمٌ في «صلاة المسافرين» (٧٦٣)، مِن حديث ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما.

(٤) أخرجه البخاريُّ في «المغازي» بابُ مَن شَهِدَ الفتحَ (٤٣٠٢).

(٥) أخرجه البخاريُّ في «الصلاة» بابُ الصلاة على الحصير (٣٨٠)، ومسلمٌ في «المساجد ومواضع الصلاة» (٦٥٨).

(٦) «النهاية» لابن الأثير (٥/ ٢٩١).

(٧) «نيل الأوطار» للشوكاني (٤/ ٩٠).

(٨) أخرجه البخاريُّ في «الصلاة» باب: إذا حَمَلَ جاريةً صغيرةً على عُنُقه في الصلاة (٥١٦)، ومسلمٌ في «المساجد ومواضع الصلاة» (٥٤٣)، مِن حديث أبي قَتادة رضي الله عنه.

(٩) أخرجه ابنُ ماجه في «الأحكام» بابُ مَن بنى في حقِّه ما يضرُّ بجاره (٢٣٤١) مِن حديث ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما. قال النوويُّ في الحديث رقم: (٣٢) مِن «الأربعين النووية»: «وله طُرُقٌ يَقْوى بعضُها ببَعْضٍ»، وقال ابنُ رجبٍ في «جامع العلوم والحِكَم» (٣٧٨): «وهو كما قال»، وصحَّحه الألبانيُّ في «الإرواء» (٣/ ٤٠٨).

(١٠) سبق تخريجه، انظر: الهامش رقم: (٨).

(١١) أخرجه البخاريُّ في «الصلح» بابُ قولِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم للحسن بنِ عليٍّ رضي الله عنهما: «إِنَّ ابْنِي هَذَا...» (٢٧٠٤) مِن حديث أبي بكرة رضي الله عنه.

(١٢) أخرجه النسائيُّ في «صفة الصلاة» باب: هل يجوز أن تكون سجدةٌ أَطْوَلَ مِن سجدةٍ؟ (١١٤١) مِن حديث شدَّادِ بنِ الهاد رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صفة الصلاة» (١٤٨).

(١٣) أخرجه ابنُ ماجه في «المساجد» بابُ ما يُكْرَهُ في المساجد (٧٥٠) مِن حديثِ واثلةَ بنِ الأسقع رضي الله عنه.

(١٤) انظر: «إرواء الغليل» (٧/ ٣٦٢) و«ضعيف الجامع» (٢٦٣٦) كلاهما للألباني.

سەردان: ٧٥٩ بەش: ئادابەکانى مزگەوت