دروستە ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شۆفێرى تەکسی سەربکەوێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شۆفێرى تەکسی سەربکەوێ؟

پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلمَ فەرموویەتی : " لا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ " . رواه أحمد والترمذي في سننه 2091 وهو في صحيح الجامع 2546

واتە : هیچ پیاوێک لەجێگەیەکدا بەتەنها لەگەڵ ئافرەتێکدا کۆ نابێتە ئیلا سێیەمیان شەیتانە .

وەخوای پەروەردگار لەبەسەرهاتی یوسف دا عليه السلام فەرموویەتی : ( وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ .. ) الآية سورة يوسف 23
واتە : جا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که یوسف له ماڵیدا بوو هه‌وڵیدا یوسف له خشته ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هه‌موو ده‌رگاکانیشی داخست و وتی: وه‌ره پێشه‌وه و خۆت ئاماده بکه‌ ....

بۆیە دروست نی یە بۆ پیاو لەگەڵ ئافرەتدا و لەیەک جێگایەکدا کۆبێتەوە جا ئەو جێگەیە ماڵ بێت یاخود قوتابخانە بێت یاخود عیادە بێت ویاخود مەسعەد بێت و یاخود سەیارە بێت و جگە لەم جێگایانەش ؛ چونکە ئەوە هۆکارێکە بۆ تووش بوون بەحەرام ومەعلومە کەشەیتان سوورە لەسەر ئەوەی مرۆڤ توشی هەڵدێر وحەڕام بکات و بۆی دەڕازێنێتەوە .

وەزانایان کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی کە خەڵوەت و کۆ بوونەوە بەتەنها لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم دا حەرامە ، وەدەڵێن : چونکە شەیتان وەسوەسەیان توش دەکات بۆ ئەوەی کاری نەشیاو ئەنجام بدەن . الموسوعة الفقهية 19/267 ،
جا خەڵوەت دروست نی یە تەنانەت گەر بۆ فێر کردنی قورئانیش بێت وەهەروەها نابێت بەتەنها پێش نوێژیشی بۆ بکات ، جا خەڵوەتی حەرام ئەوەیە لەجێگەیەکدا کۆ بنەوە کەچاوی خەڵکیان لێ دیار نەبێت . فتح الباري 9/333 .

جا شۆفێری سەیارە بەدەر نی یە لەوەی بەجێگەیەکدا تێپەڕ ببێت کە کەسیان لێوە دیار نەبێت یاخود بەڕێگایەکی سەریع دا تێپەڕ ببێت ، دواتر سروستی سەیارە وایە زۆربەی لاشەی سەرنشینان دادەپۆشێت ، وهیچ دوور نی یە قسەی حەڕام بەیەکەوە بکەن ، یاخود ڕێک بکەون لەسەر کارێکی حەرام ، و چەندین بەسەر هاتی ئازار بەخش هەیە بەم بۆنەیەوە ڕووی داوە ، جا ئەم شەریعەتە حەکیمە هەوڵی داوە هەموو ڕێگاکانی گەیشتن بەحەرام و ماڵ وێرانی دابخات ، بۆیە واجبە بەتەواوی دوور کەوینەوە لەهەر شتێک کەدەبێتە هۆکاری خەڵوەت ، وپێویستە سایەقی تەکسی ئافرەت بەتەنها لەگەڵ خۆی هەڵنەگرێت مەگەر لەحاڵەتی زۆر زۆر زەرورەتدا نەبێت وەک ئەوەی توشی ڕووداوێک بوبێت ، والله وليّ التوفيق .

تێبینى : ئەم وتانە بۆ ئافرەتانێکە کە بڕوایان بە خواى گەورە و پەیامبەرەکەى هەیە و ڕێنماییەکانى ئیسلام جێ بە جێ دەکەن ، نەک ئەوانەى کە دژى ئیسلام و ڕێنماییەکانى پێغەمبەرى خوان .

سەردان: ٣,٧٥٧ بەش: ئافرەتان