چوار ملیۆنم كۆكردۆتەوە بەمەبەستى ژنهێنان ئایا ئەو پارەیە زەكاتى ئەكەوێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چوار ملیۆنم كۆكردۆتەوە بەمەبەستى ژنهێنان ئایا ئەو پارەیە زەكاتى ئەكەوێت؟
پرسیار:

من فەرمانبەرم ماوەى چوار ساڵە بڕی چوار ملیۆن دینارى چاپى عێراقیم كۆكردۆتەوە بەمەبەستى ژنهێنان و دروست كردنى ماڵ ئایا ئەو پارەیە زەكاتى ئەكەوێت؟ وە لەماوەى ئەم چوار ساڵەدا زەكاتى ئەو پارەیەم دەركردووە بەڵام ئێستا پێم دەڵێن پارەیەك بۆ ماڵ دروست كردن بێت زەكاتى ناكەوێت ئێستا نازانم چى بكەم تكایە وەڵام.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
زەكات حوكمێكى شەرعییە و ناوێكە بۆ ئەو حەقەى مرۆڤ دەرى دەكات لە ماڵ و سامانى خۆى لە مافى خواى گەورە بۆ هەژاران خواى گەورە دەفەرموێت: {خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا } (103) سورة التوبة
جا ئەم مافەى خواى گەورە بۆ هەژاران لەسەر موسڵمانى ئازادى خاوەن سامان كە گەشتبێتە ئەندازەى (نصاب) واتە: ڕێژەى واجب بوونى زەكات وە مەرجە ئەو ڕێژەیە (نصاب) زیاد بێت لەو پێویستیانەى مرۆڤ پێویستیان پێى هەیە ئەوانەى كە مرۆڤ ژیانى پێ بەسەر دەبات وەك: خۆراك و جلوبەرگ و سەیارە و ئامڕازەكانى كاركردن وە ساڵێك بەسەر ئەو ڕێژەیەدا بڕوات شێوەى حیسابكردنیشى ئەوەیە كەى مرۆڤ بوو بە خاوەن ئەو ڕێژەیە ساڵێك حیساب دەكات جا ئەگەر كەسێك ماڵى نەبوو یان هەر پێویستیە لەوانە هەبوو یان ژنهێنان زەكاتى لەسەر نییە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥٦٥ بەش: زەکاتى پارە