ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند هەڵوێستەیەک: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند هەڵوێستەیەک
پرسیار:

واجبی موسڵمان چیە لە کاتى بڵاو بوونەوەى نەخۆشیەکى وەکو (ڤایرۆسی کۆرۆنا) ؟

وەکو ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان بە گرنگمان زانی کە سەبارەت بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا) ئەم بابەتە گرنگە وەربگێڕین و بڵاوى بکەینەوە کە لەلایەن شێخ (عبدالرزاق البدر حفظه الله) نوسراوە و بەم شێوەیە دەست پێ دەکات و دەفەرموێ :

لەم ڕۆژانەدا و لە مەجلیس و کۆڕەکاندا زۆر باسی نەخۆشیەک دەکرێت و ترس لە بڵاوبوونەوەی هەیە ، هەندێک بەگاڵتەو هەندێکیش ئامۆژگاری کار ، وجگە لەمانەش باس لەو نەحۆشیە دەکەن .
جا واجبە لەسەر موسوڵمان لەهەر کاتێکدا ، و لەگەڵ هەر پێش هاتێک و بەڵایەکدا پشت بەخودا ببەستێت ، و پێویستە باس کردنی ئەم نەحۆشیانە لەو ڕوانەگەیەوە بێت کە چارەسەری بکات و بەشێوازێکی شەرعی و ترس لە خوداوە ئاماژەی پێ بدرێ .
بۆیه بەباشم زانی چەند هەڵوێستەیەک لەم بارەیەوە بخەمە ڕوو کە زۆر گرنگ و جێ هەڵوێستە کردنن :

هەڵوێستەى یەکەم : 
پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێک و لەهەموو حاڵێکدا پشت بە خوای گەورە ببەستێت و کارو بارەکانی بداتە دەست خودا ، خوای پەروەردگار فەر موویەتی:  (مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللَّهِ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ) [التغابن:11] ،
واتە :هیچ به‌ڵاو موسیبه‌تێك ڕوونادات ئیلا به‌ ئیزن و قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌ خوای گه‌وره‌و بزانێ ئه‌مه‌ى توشى بووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و ئارام بگرێ و شوكری خوای گه‌وره‌ بكات و چاوه‌ڕوانى پاداشت بێت و بڵێت: (إنا لله وإنا إلیه‌ راجعون) ئه‌وا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی دڵی ئه‌دات و باشترى پێده‌به‌خشێت .

بێگومان هەموو کارەکان بەدەست خودان و لەژێر دەستی خودا دەرناچن ، ئەوەی بیەوێ ئەنجامی دەدات ، و ئەوەش ئیرادەی لەسەر نەبێت هێز نی یە ئەنجامی بدات و هیچ پارێزەرێکیش نی یە جگە لە خودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( قُلْ مَن ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُم مِّنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً ) [الأحزاب:17] ،
واته :ئه‌ی محمد - - پێیان بڵێ: كێ هه‌یه‌ بتانپارێزێ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ تووشی خراپه‌یه‌كتان بكات و له‌ناوتان ببات، یاخود ڕه‌حمه‌تی خۆی بڕژێنێ به‌سه‌رتاندا كێ هه‌یه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ .

وەهەروەها فەرموویەتی : (إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ) [الزمر:38]، 
واته : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ من تووشی زیانێك بكات ئایا ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رستن ئه‌توانن ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ له‌سه‌ر من لابده‌ن؟ بێگومان نه‌خێر ، یاخود ئایا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ من تووشی ڕه‌حمه‌ت و نیعمه‌ت و خۆشیه‌ك بكات ئایا ئه‌وان ئه‌توانن بیگرنه‌وه‌و بیگێڕنه‌وه‌؟ بێگومان نه‌خێر .

وەهەروەها فەموویەتی : (مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍ فَلا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلا مُرْسِلَ لَهُ مِن بَعْدِهِ) [فاطر:02] .
واته : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هه‌ر ڕه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵكى بنێرێت یان ببه‌خشێت ئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بگرێته‌وه‌، ئیتر ئه‌گه‌ر باران بێت، یان ڕزق بێت، یان وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت، یان هیدایه‌ت بێت، یان هه‌ر ره‌حمه‌تێك بێت به‌ ڕه‌هایى ، وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خۆی بگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌س نیه‌ له‌ پاش خوای گه‌وره‌ بینیرێت .

وەهەروەها لەفەرموودەیەک دا هاتووە : « وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَىْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلاَّ بِشَىْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ وَلَوِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَىْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلاَّ بِشَىْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ رُفِعَتِ الأَقْلاَمُ وَجَفَّتِ الصُّحُفُ » ، 
واتە : بزانە وتەئکید بە گەر هەموو خەڵک کۆ ببەنەوە بۆ ئەوەی قازانجێکت پێ بگەیەنن ناتوانن قازانجت پێ بگەیەنن تەنها بەشتێک نەبێت کەخودا بۆی داناویت، وەگەر کۆ ببەنەوە بۆ ئەوەی زیانێکت پێ بگەیەنن ناتوانن زیانت پێ بگەیەنن تەنها بەشتێک نەبێت کە خودا لەسەری نووسیوی ، قەڵەم هەڵگیراوە و نوسراو وشک بۆتەوە .

وەهەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە «كَتَبَ اللَّهُ مَقَادِيرَ الْخَلاَئِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ» .
واتە : خودا ئەندازەی دروست کراوەکانی نووسیوە پێش ئەوەی ئاسمان وزەوی دروست بکات بەپەنجا هەزار ساڵ .

وەهەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە «إِنَّ أَوَّلَ مَا خَلَقَ اللَّهُ الْقَلَمَ، فَقَالَ لَهُ: اكْتُبْ. قَالَ: رَبِّ وَمَاذَا أَكْتُبُ؟ قَالَ: اكْتُبْ مَقَادِيرَ كُلِّ شَىْءٍ حَتَّى تَقُومَ السَّاعَة» .
واتە : یەکەم شت کەخودا دروستی کرد قەڵەم بوو ، وپێی فەرموو : بنووسە .گوتی : خودایە چ شتێک بنووسم ؟
فەرمووی : هەندازەی هەموو شتەکان تا ڕۆژی دوایی بنووسە .

واجبە لەسەر هەموو موسوڵمانێک کارەکانی ڕادەستی خودا بکات ، و داوای یارمەتی و شیفا و بەهانەوە چوون وسەلامەت بوون تەنها لەخودا بکات ، و بەڵا و موسیبەتەکان زیاتر هاندەری بێت بۆ پەنا بردنە بەر خودا چونکە : (وَمَن يَعْتَصِم بِاللّهِ فَقَدْ هُدِيَ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ) [الأعراف:101].
واتە :وه‌ هه‌ر كه‌سێ ده‌ست بگرێ به‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ هیدایه‌تدراوه‌ وه‌ دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ .

هەڵوێستەی دووەم :
پێویستە هەموو موسوڵمانێک فەرمانەکانی خودا جێ بەجێ بکات ودوور کەوێتەوە لەقەدەغە کراوەکانی ، پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەوەسیەتەکەیدا بە عبداللەی کوڕی عەباسی فەرموو : «احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللَّهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ».
واته : سنوورەکانی خودا بپارێزە خوداش تۆ دەپارێزێت ، سنوورەکانی خودا بپارێزە خودا دێتە هاناتەوە .

جا پارێزگاری کردن لەفەرمانەکانی خودا و دوور کەوتنەوە لەقەدەغە کراوەکانی هۆکاری پاراستنی مرۆڤە لە هەر دەرد و بەڵا و ناخۆشیەک و خوای گەورە لەدونیا و دواڕۆژدا دەیپارزێت ، وە تووشی هەر بەڵا و موسیبەتێکیش بێت پلەی پێ بەرز دەبێتەوە ، لەم بارەیەوە پێغەمبەرمان عَلَيْهِ الصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ فەرموویەتی : «عَجَبًا لأَمْرِ الْمُؤْمِنِ إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ ، وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلاَّ لِلْمُؤْمِنِ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ» .
واتە : من سەرم سوڕ ماوە لەکاری باوەڕدار هەموو کارەکانی خێرە بۆی ، وەئەوە بۆ هیچ کەسێک نی یە جگە لەباوەڕدار . گەر توشی خێر ببێت وسوپاس گوزار بێت ئەوا خێری بۆ دەنوسرێت، خۆ ئەگەر توشی ناڕەحەتی وناخۆشی ببێت وئارام بگرێت ، ئەوا هەر خێری بۆ دەنوسرێت .

کەسی باوەڕدار لەخۆشی و ناخۆشیەکانی دا هەر قازانج دەکات و ئەمەش تەنها بۆ باوەڕدارە و شمولی کەسی تر ناکات هەروەک پێغهمبەرمان عَلَيْهِ الصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ فەرموویەتی : «وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلاَّ لِلْمُؤْمِنِ».
ئەوە بۆ هیچ کەسێک نی یە تەنها بۆ باوەڕدار نەبێت .

هەڵوێستەی سێ یەم :
شەریعەتی ئیسلام هانی داوین سەبەبەکان بگرینە بەر و خۆمان چارەسەر بکەین ، بێگومان چارەسەر وەرگرتن پێچەوانەی پشت بەخوا بەستن نی یە .

جا ئەو چارەسەرەی کە ئیسلام دەس نیشانی کردووە دوو چارەسەر دەگرێتەوە  : 
یەکەم :خۆ پاراستن پێش تووش بوون بەنەخۆشیەکە .

دووەم :چارەسەر وەرگرتن دوای تووش بوون .

هەریەک لەمانە ئیسلام فەرمانی پێ کردووە .
لە ئیسلام دا بنچینەی چارەسەر هەیە کەوا دەکات موسوڵمان سەلامەت بێت لەدونیا و دواڕۆژدا ، وە هەر کەسێک کتابی "الطِّبّ النّبوي" ابن القيم رحمه الله بخوێنێتەوە زۆر شتی سەر سووڕهێنەر دەبینێت کەشەریعەتی ئیسلام چۆن گرنگی بەم بابەتە داوە  .

لەبارەی توبی خۆ پاراستنەوە پێغەمبەر عَلَيْهِ الصَّلاَةُ وَالسَّلاَم فەرموویەتی : «مَنِ اصْطَبَحَ بِسَبْعِ تَمَرَاتٍ عَجْوَةٍ لَمْ يَضُرَّهُ ذَلِكَ الْيَوْمَ سُمٌّ وَلاَ سِحْرٌ » .
واتە : هەر کەسێک لەبەیانیاندا حەوت دەنکە خورمای عەجوە بخوات لەو ڕۆژەدا سیحر و زەهر کاری لێ ناکات.

 وەهەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە کە عثمان بن عفَّان رَضِيَ اللهُ عَنْهُ گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی :  «مَا مِنْ عَبْدٍ يَقُولُ فِى صَبَاحِ كُلِّ يَوْمٍ وَمَسَاءِ كُلِّ لَيْلَةٍ : بِسْمِ اللَّهِ الَّذِى لاَ يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَىْءٌ فِى الأَرْضِ وَلاَ فِى السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ـ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ ـ لم يَضُرُّهُ شَىْءٌ» .
واتە : هیچ بەندەیەک نی یە کە لەکاتی هەموو بەیانی و ئێوارەیەک دا سێ جار بڵێت : بەناوی ئەو خودایەی کە لەگەڵ ناوهێانی ئەودا هیچ شتێک نە لە ئەرز و نە لەئاسماندا زیان ناگەیەنێت ، خودا بیسەر وزانایە ، ئەوا هیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت.

وەهەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە : «مَنْ قَرَأَ بِالآيَتَيْنِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ الْبَقَرَةِ فِى لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ» .
واتە : هەر کەسێک لەشەواندا دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنێت ئەوا بەسیەتی .

واتە :  پارێزراو دەبێت لەهەموو دەرد و نەحۆشیەک ، عبداللەی کوڕی خوبەیب رَضِيَ اللهُ عَنْهُ دەڵێت : خَرَجْنَا فِى لَيْلَةٍ مَطِيرَةٍ وَظُلْمَةٍ شَدِيدَةٍ نَطْلُبُ رَسُولَ اللَّهِ يُصَلِّى لَنَا - قَالَ - فَأَدْرَكْتُهُ فَقَالَ « قُلْ ». فَلَمْ أَقُلْ شَيْئًا ثُمَّ قَالَ « قُلْ ». فَلَمْ أَقُلْ شَيْئًا. قَالَ « قُلْ ». قُلْتُ مَا أَقُولُ قَالَ « قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ وَالْمُعَوِّذَتَيْنِ حِينَ تُمْسِى وَتُصْبِحُ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ تَكْفِيكَ مِنْ كُلِّ شَىْءٍ» .
واتە : لە شەوێکی باراناوی و زۆر تاریک دا دەرچووین و بەدوای پێغەمبەری خوادا دەگەڕاین بەڵکو نوێژمان بۆ بکات ـ دەڵێت ـ بینیمەوە و پێی فەرمووم (بڵێ)

منیش هیچ شتێکم نەگوت

پاشان فەرمووی (بڵێ)

منیش هیچ شتێکم نەگوت

پاشان فەرمووی (بڵێ) ، گوتم : چ بڵێم ؟
فەرمووی : لەکاتی بەیانی و ئێوارەدا سێ جار سوڕەتی ئیخلاس و ناس وفەلەق بخوێنە بەستە بۆ هەموو شتێک .

 وەهەروەها لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە کە عبداللەی کوڕی عومەر گێڕاویەتیەوە کەپێغەمبەر  عَلَيْهِ الصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ بەردەوام ئەم دوعایەی دەکرد : «اللَّهُمَّ إِنِّى أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِى الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ، اللَّهُمَّ إِنِّى أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِى دِينِى وَدُنْيَاىَ وَأَهْلِى وَمَالِى ، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِى، وَآمِنْ رَوْعَاتِى ، اللَّهُمَّ احْفَظْنِى مِنْ بَيْنِ يَدَىَّ وَمِنْ خَلْفِي وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي وَمِنْ فَوْقِي وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي» .
واته‌: خودایه‌ داوای لێخۆشبوون و پارێزگاریت لێده‌كه‌م له‌ دونیا و دواڕۆژدا، خودایه‌ داوای لێ خۆشبوون و پارێزگاریت لێده‌كه‌م له‌ ئاین و دونیا و خانه‌واده‌ و سامانمدا، خودایه‌ عه‌یب و ناته‌واوی و كه‌م و كورتیه‌كانم دابپۆشه‌، خودایه‌ ترس و دڵه‌ ڕاوكێیم مه‌هێڵه‌، خودایه‌ پێش و پاش و ڕاست و چه‌پم پارێزراو بكه‌ له‌ خراپه‌ و شه‌ڕی شه‌یتان و بشم پارێزه‌ له‌ سه‌روومه‌وه‌ له‌ بارینی خه‌شم و قین و غه‌زه‌بی خۆت به‌ سه‌رمدا، خودایه‌ په‌نا ده‌گه‌رم به‌ گه‌وره‌ییت له‌وه‌ی، كه‌ له‌ ژێرمه‌وه‌ سزا بدرێم .

لەم دوعایەدا پاراستنێکی تەواو هەیە بۆ بەندەی موسوڵمان لەهەموو ڕووەیەکەوە  .

وە لەبواری توبی چارەسەردا چەندین ئامۆژگاری لەپێغەمبەرەوە عَلَيْهِ الصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ هاتووە کە ئاماژە دان پێی بابەتەکە درێژ دەبێتەوە و بۆ زانینی تەماشای کتابی ( زاد المعاد) ـی ابن القيم بکەن .

هەڵوێستەی چوارەم :
پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێک دوای هەموو ئیدعایەکی درۆ نەکەوێت ؛ چونکە هەندێ کەس لەم حاڵەتانەدا زیاد لەئەندازە شتەکان گەورە دەکەن کە ئەسڵی نی یە و بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو دەکەنەوە کە هیچ حەقیقەتێکی نی یە ، بۆیە گونجاو نی یە موسوڵمان دوای هەموو ئیدعایەک بکەوێت و گرنگی پێ بدات .

هەڵوێستەی پێنجەم :
موسوڵمان توشی هەر بەڵا و و موسیبەتێک ببێت لەماڵ ومنداڵەکانی و بازرگانیەکاندا بەمەرجێک ئارام گر بێت وچاوەڕێی پاداشت بێت ، دەبێتە هۆکاری بەرز بوونەوەی پلەی ، خوای گەورە فەرموویەتی : (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (155) الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ (156) أُولَـئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَـئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ) [البقرة:155-157] .
 واتە :به‌ دڵنیایی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مێك له‌ ترس كه‌ دوژمن زاڵ بكه‌ین به‌سه‌رتانداو ترسی دوژمنتان هه‌بێ وه‌ به‌ برسێتی و نه‌بوونی ، وه‌ به‌ كه‌می له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌فس و به‌رووبووم ، به‌ڵام مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ ئارامگرن. 
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن ئه‌ڵێن: ئێمه‌ هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ین وه‌ هه‌موومان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌. 
هه‌ر كه‌سێك بڵێ: (إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) صه‌برو ئارام بگرێ ئه‌وانه‌ صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌ واته‌: خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ئه‌بێ وه‌ مه‌دحیان ئه‌كات له‌لای فریشته‌كان وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمیان پێ ئه‌كات ، وه‌ ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات. 

بێگومان خوای تەعالا بەندەکانی تاقی دەکاتەوە بەڵکو هاوار و ناڵە و خۆ زەلیل کردنیان ببینێت و داوای لێ بكەن و ڕازی بن بەقەزا وقەدەرەکانی ، حەتمەن خودا چاودێری بەندەکانی دەکات کاتێ توشی بەڵا و موسیبەت دەبن و ئاگاداری هەموو حەرەکاتەکانیانە ، بۆیە گرنگە لەو حاڵەتانەدا مرۆڤ ئارام گر بێت و چاوەڕێی پاداشت بکات .

هەڵوێستەی شەشەم :
گەورەترین بەڵاو موسیبەت لەدەس دانی دینە کە دەبێتە هۆکاری خەسارەو مەندی لەدونیا ودوا ڕۆژدا ، ئیمامی البيهقي لە ( شعب الإيمان ) لە  شريح القاضي وە رحمه الله گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : : « إني لأصاب بالمصيبة فأحمد الله عليها أربع مرات: أحمده إذ لم تكن أعظم مما هي , وأحمده إذ رزقني الصبر عليها , وأحمده إذ وفقني للاسترجاع لما أرجو فيه من الثواب , وأحمده إذ لم يجعلها في ديني».
واتە : من توشی بەڵایەک دەبم و چوار جار سوپاسی خودا دەکەم :

1- سوپاسی دەکەم گەر لەوە گەورە تر نەبێت  .

2- سوپاسی دەکەم گەر ئارامیم پێ ببەخشێت لەسەری .

3- سوپاسی دەکەم گەر تەوفیقم بدات بۆ (ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون)کردن چونکە دەزانم پاداشتی لەسەرە .

4- سوپاسی دەکەم گەر ئەو بەڵایە بەڵای دینی نەبێت . 

 وأسأل الله أن يتولانا أجمعين بحفظه، وأن يمنَّ علينا بالعفو والعافية في ديننا ودنيانا وأهلينا ومالنا إنه سميع قريب مجيب. اهـ.
سەرچاوە : ماڵپەڕى شێخ (عبد الرزاق البدر حفظه الله)

سەردان: ١١,٢٦٨ بەش: هەمەجۆر