حوكمی دوعا و پاڕانەوە و دەست بەرز کردنەوە لە دوای نوێژە فەرزەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی دوعا و پاڕانەوە و دەست بەرز کردنەوە لە دوای نوێژە فەرزەکان
پرسیار:

ئایا دروستە دواى هەموو نوێژێکى فەرز دەست بەرز بکەینەوە و دوعا بکەین؟ پێغەمبەرى خوا چۆن دوعاى دەکرد و چ کاتێک؟

لە فەتوای ( اللجنة الدائمة) دا هاتووە : ( دوعا کردنی دوای نوێژی فەرز سوننەت نی یە گەر دەست بەرز کردنەوەی لەگەڵ بێت ، جا جیاوازی نی یە گەر پێش نوێژ بەتەنها بیکات یاخود ئەوانەی کە لەدواوە نوێژ دەکەن ، و یاخود هەموویان پێکەوە ئەو کارە بکەن ، بەڵکو ئەو کارە بیدعەیە؛ چونکە لە پێغەمبەر و هاوەڵانەوە نەگێڕدراوەتەوە شتی وایان کردبێت ، بەڵام دوعا کردن بەبێ دەست بەرز کردنەوە هیچی تێدا نی یە ، لەبەر هەندێ فەرمودە کە لەو بارەوە هاتوون ).
فتاوى اللجنة الدائمة 7/103

وە هەر پرسیار ( اللجنة الدائمة )کراوە : لەبارەی دەست بەرزکردنەوەوە دوای پێنج نوێژە فەرزەکە ئایا لە پێغەمبەرەوە   هاتووە دەستی بەرز کردبێتەوە یاخود نا ، جا گەر نەهاتبێت ئایا دروستە دەست بەرز بکرێتەوە لەدوای نوێژە فەرزەکان یاخود نا ؟
لە وەڵامدا گوتویانە : ( ئەوەندەی ئێمە بزانین لەپێغەمبەرەوە نەهاتووە لە دوای نوێژە فەرزەکان دەستی بەرز کردبێتەوە بەدوعا کردن ، بۆیە بەرز کردنەوەی دەست لەدوای نوێژە فەرزەکان پێچەوانەی سوننەتە )
فتاوى اللجنة 7/104

وەهەروەها ( اللجنة الدائمة ) دەڵێت : ( پاڕانەوە بەدەنگی بەرز و لەدوای نوێژە فەرزەکان وسوننەتە ڕاتیبەکانەوە بەشێوەیەکی بەردەوام بیدعەیەکی خراپە ، چونکە هیچ یەکێکە لەوانە لە پێغەمبەر و هاوەڵانەوە نەهاتووە ، وەهەرکەسێک لەدوای نوێژە فەرزەکان یاخود سوننەتەکان بەشێوەی بەکۆمەڵ بپاڕێتەوە ئەوا موخالەفەی ئەهلی سوننە و جەماعەی کردووە  )
فتاوى إسلامية 1/319

چی سوننەتە لە دواى نوێژە فەرزەکان؟

ئەوەی سوننەت بێت لە پێغەمبەرەوە هاتبێت ئەوەیە خۆی سەرقاڵ دەکرد بەزیکرەوە لەدوای نوێژە فەرزەکان تۆی موسڵمانیش بەم شێوەیە زیکرەکانى دواى نوێژ بخوێنە : 

1 - «سێ جار بڵێ: (أَسْتَغْفِرُ اللهَ) پاشان: (اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلامُ, وَمِنْكَ السَّلامُ, تَبَارَكْتَ يَا ذَا الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ»
2 - «لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٍ, اللَّهُمَّ لاَ مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلاَ يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ»
3 - «لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ, وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللهِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَلا نَعْبُدَ إِلا إِيَّاهُ, لَهُ النِّعْمَةُ وَلَهُ الْفَضْلُ وَلَهُ الثَّنَاءُ الْحَسَنُ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ»
4 - «( 33 جار بڵێ) سُبْحَانَ اللهِ، (33 جار بڵێ) الْحَمْدُ للهِ، (33 جار بڵێ) اللهُ أَكْبَرُ (پاشان یەک جار بڵێ) لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»
5- خوێندنى سورەتى (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و(قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) له‌دوای هه‌موو نوێژه‌كان 
6 – خوێندنى (آیة الکرسي) [اللَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ [البقرة: ٢٥٥] له‌ دوای هه‌موو نوێژه‌كان 
جا ئەوەی کە هەندێ لەموسوڵمانان دەیکەن بەوەی کاتێ لەنوێژ تەواو دەبێت یەکسەر دەست بەرز دەکەنەوە یاخود هەڵدەستن سوننەت دەکەن پێش خوێندنى زیکرەکان ئەوا پێچەوانەی سوننەتە. 
وە بەنیسبەت دەست بەرز کردنەوەوە لەدوای نوێژە فەرزەکان ئەوا ئەسڵی نی یە وبیدعەیە و سوننەت نی یە مرۆڤ دوای نوێژ خۆی سەرقاڵ بکات بەدوعاوە و یاخود یەکسەر نوێژی سوننەت بکات.

بۆیە ئەوەی سوننەت بێت دوای نوێژی فەرز خۆ سەرقاڵ کردنە بە زیکرەکانى دواى نوێژ پاشان نوێژی سوننەت ئەنجام دان دواتر گەر لێ بووەوە وپێی خۆش بوو بپاڕێتەوە ئەوا دروستە و دەتوانێت جار جار دەست بەرز بکاتەوە بەڵام نابێت بەردەوام بێت لەسەری و ڕۆژانە بەم شێوەیە دوعا بکات و دەست بەرز بکاتەوە و وابزانێت بەم شێوەیە سوننەتە .

وە پێویستە لەسەر موسوڵمان لەم شتانە دوور بکەوێتەوە کە لە دوای نوێژی فەرزەکان ئەنجام دەدرێت و پێچەوانەى سوننەتە :
(1) دوعا کردن بە بەردەوامی لەدوای نوێژی فەرز و پێی وا بێت دروستە و سوننەتە دەست بەرز بکەیتەوە.
(2)بەردەوام بەشێوازێکی دیاری کراو بپاڕێتەوە وپێی وابێت باشترە لەکاتێکدا لەشەرع دا نەهاتبێت  .
(3) بەشێوازێکی دیاری کراو بپاڕێتەوە وەک ئەوەی بەکۆمەڵ بپاڕێنەوە و ئەو جۆرانەی تر کە ئەسڵ وبنەمایان نی یە لەشەرع دا .
(4) چەند دوعایەکی تایبەت یاخود زیکرێکی تایبەت بکات لەدوای نوێژێکی دیاری کراوەوە ولەلای خۆیەوە چەند پاداشتێکی بۆ دانابێت کەلەشەرع دا نەهاتبێت .

تێبینى : 

پێغەمبەرى خوا دواى تەواو کردنی تەحیات و پێش سەلام دانەوە دوعاى کردوە ، بۆیە سوننەت وایە ئێمەى موسڵمانیش بەم شێوەیە دوعا بکەین واتە پێش سەلام دانەوە و یەکێک لەو دوعایانەش کە لە سوننەتدا هاتووە بریتى یە لە : 

(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ, وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ)
واتە: (خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال )

بۆیە باشتر و چاکتر وایە موسڵمان پێش سەلام دانەوە دوعا بکات و بپاڕێتەوە وە بەتایبەت ئەم دوعایە بەجوانى لەبەر بکات و ڕۆژانە بیخوێنێ .

سەردان: ٤,٩٥٧ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌