حوکمی قوفڵی خۆشەویستى : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قوفڵی خۆشەویستى
پرسیار:

لەهەندێ لەشوێنەکاندا قوفڵ و کلیل دەدرێت لە پردێک بۆ نمونە و شوێنێک تایبەت کراوە خەڵک ئەو قوفڵانەی تێدا دادەنێن ئەمەش وەک لاسای کردنەوەی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا ، بە ئومێدی بەردەوامی خۆشەویستى نێوان دوکەس جا ئایا حوکمی ئەو کارە چی یە ؟

بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان

یەکەم: خۆ چواندنێکی سەریحە بەکافران ، وکەسانی فاسق ، کەم ڕەوشت ؛ ئەو جۆرە کارە لەوانەوە نەبێت لەکەسەوە سەرچاوەی نەگرتووە ، و ئەوە بەڵگەی کەم نرخی کەسەکانە ، وخۆ سەرقاڵ کردنە بەخەیاڵەوە ، بەتایبەت گەر ئەو قوفڵانە بکرێنە نێو ئاوەوە ، ولەسەر پردەکان دابنرێن ، ولەهەندێ لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرابووەوە گوایه مانگانە نزیکەی هەزار قوفڵ دەدرێت لەپردەکان!

وەخۆ چواندن بەکافران کارێکی حەرامە ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرمووەیەیی پێغەمبەر : (مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) رواه أبو داود (4031)، وصححه الألباني في "صحيح سنن أبي داود".
واتە: هەرکەسێک خۆی بچوێنێت بەهەر گەلێک ئەوا لەوانە.

 شيخ الإسلام ابن تيمية دەڵێت: ئەم فەرموودەیە:
کەمترین شت کەلێی وەربگیردرێت ئەوەیە :
حەرامە خۆ شوبهاندن بەکافران ، هەرچەند ڕواڵەتی فەرموودەکە وا دەخوازێت کەسەکە کافر بێت ، هەروەک لەئایەتی: (ومن يتولهم منكم فإنه منهم) " انتهى من "اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم"  (1/ 270).
واتە: هەرکەسێک ئەوانی خۆش بوێت لەئێوە ئەوا لەوانە.

دووەم: گەر باوەڕی وا بێت دانانی ئەو قوفڵە وفڕێدانی کلیلەکەی لەشوێنکی نەزانراودا ، مانای بەردەوامی خۆشەویستی یە ، و ئەو کارە هەمان حوکمی تەمیمەی هەیە ، وئەوەش شیرکە ؛ چونکە شتێکی کردووە بەسەبەب کە سەبەب نی یە ؛ ومەعلومە بۆ کەسی دیندار وعاقڵ ئەو کارە هیچ کاریگەری لەسەر خۆشەویستی وبەردەوام بوونی نی یە .

زاناى پایەبەرز ابن عثيمين دەڵێت: لەبەر کردنی بازن وهاوشێوەکانی  گەر کەسەکە باوەڕی وابێت کاریگەری دەبێت جگە لەخودا ، ئەوا شیرکی گەورەیە لەتەوحیدی ڕبوبیەتدا ؛ چونکە باوەڕی وایە لەگەڵ خودادا دروستکارێکی تر هەیە.
وەگەر باوەڕی وابێت هۆکارە ، وخودی خۆی گاریگەری نییە ، ئەوا شیریکی بچووکە ، چونکە شتێکی کردووە بەسەبەب کەسەبەب نییە ، وئەو کەسە شتێکی کردووە بەهاوەڵی خودا لەحوکم دا لەشتێکدا کەخودا نەیکردووە بەسەبەب .

وە لەحەقیقەتدا شتەکە کاتێک دەبێتە سەبەب ، یان دەبێت لەڕێگەی شەرعەوە بێت ، ئەوەش وەک هەنگوین ﴿  فيه شفاء للناس ﴾ [النحل: 69]، وەهەروەها وەک قورئان خوێندن کەشیفایە بۆ خەڵک ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وننزل من القرآن ما هو شفاء ورحمة للمؤمنين﴾  [الإسراء: 82].
واتە: وه‌ ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه‌ شیفاو ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی،  وه‌ شیفای دڵه‌ له‌ گومان و نیفاق و شیرك .

وە یاخود لەڕێگەی تەجربە وئەزموونەوە ، هەروەک کاتێک شتێک تاقی دەکرێتەوە ودەردەکەوێت شیفایه بۆ نەحۆشی ، بەڵام پێویسته چارەسەرەکەی ڕوون بێت ، هەروەک بۆ نموونە بەئاگر داخ بکرێت ، ئەوا سەبەبێکی دیارە .

وەبۆیە ئەوە دەڵێن ، بۆ ئەوەی کەسێک لەخۆیەوە نەڵێت: من فڵانە شتم تاقی کردۆتەوە وسودی هەبووە بۆم ، لەکاتێکدا سوودەکەی دیار نییە ، وەک بازن ، هەندێ جار مرۆڤ لەدەستی دەکات ، وباوەڕی وایە سوود بەخشە ، ولەڕووی دەروونییە سوودی لێ دەبینێت ، وەهەندێ جار کەسێک قورئان دەخوێنێت بەسەر کەسێکدا ودڵی ئاو ناخواتەوە ، وسوودمەند نابێت لێی ، وکەسێکی تر دێت وقورئان دەخوێنێت بەسەری دا دڵی پێی ئارام دەبێت وهەست بەئارامی وکەم بوونەوەی ئازار دەکات .

وە کەم بوونەوەی ئازار بۆ کەسێک کەباوەڕی بەو جۆرە شتانە هەیە ، تەنها هەستێکە ، وهەستیش ڕێگایەکی شەرعی نییە بۆ جێگیر کردنی سەبەب ، هەروەک چۆن ئیلهام ڕێگایەک نییە بۆ تەشریع.

وە ساڵانی پێشوو خەڵک شتی ناشیرینیان بەسەیارە و وڵاخدا هەڵدەواسی وکاتێک خەڵک دەیان بینی دڵیان لێی هەڵدەکەوت وشتەکە نەدەبووە چاوەوە .
 "القول المفيد شرح كتاب التوحيد" (1/ 165).

سێیەم: ئەوە جۆرێکە لەدیعایە وڕیکلام کردن بۆ خۆشەویستی وعیشق وپەیوەندی حەرام ، ودەرچوونی پیاوان لەگەڵ ئافرەتاندا بۆ دانانی ئەو جۆرە قوفڵانە ، هەموو ئەم شتانە هۆکارن بۆ بڵاو کردنەوەی خراپە وبەد ڕەوشتی لەکۆمەڵگادا .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) النور/19 .
واتە: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێیان خۆشه‌ زیناو فاحیشه‌ له‌ ناو باوه‌ڕداراندا بڵاو بێته‌وه‌ ، به‌ دڵنیایى ئه‌مانه‌ سزایه‌كی به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ له‌ دونیا به‌وه‌ی سنووری خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌كرێ، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا به‌ ئاگری دۆزه‌خ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ وه‌ ئێوه‌ نازانن. 
بۆیە پێویستە موسوڵمان ئاگاداری ئەم جۆرە کارانە بێت ، وخۆی لێ بەدوور بگرێت ،  و ڕێگری بکرێت لەبڵاو کردنەوەی .
والله أعلم.

سەردان: ٢,٢٢٥ بەش: عیشق و خۆشەویستى