كەی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچ حەڵاڵە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچ حەڵاڵە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

خۆشەویستی نێوان كوڕ و كچ دوای مارە بڕین حەڵاڵە..

بەڵام لە پێش مارە بڕین ئەوا سەیر كردنی یەكتر و بە یەكتر گەیشتن و قسە كردن لە گەڵ یەكتردا و نامە گۆڕینەوە و هاوشێوەكانی ئەمانە لە نێوان كوڕ و كچدا حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نىیە.

وە ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كوڕێكەوە ئەوا دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرێتە بەر:
1 ـ سەرەتا دەبێت بە دوای كچێكی دیندار و بە ڕەوشت و خاوەن ئیمان و ئەخلاقدا بگەڕێیت، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء] [سورة النساء: (3) ] . واتە: لەو ئافرەتانە بخوازن كەوا پاكن.
واتە ئافرەتێك كە بیروباوەڕی پاك بێت، وە ئەخلاق و ڕەوشتی پاك بێت، وە ڕابوردووی پاك بێت، وە ئێستای پاك بێت..
وە پێغەمبەری خواش () فەرموویەتی: ((تنكح النساء لأربع: لـمالـها ولـحسبها ولـجمالـها ولدينها، فاظفر بذات الدين تربت يداك)) صحيح أبـي دواد رقم: (2047)] .
واتە: خەڵك لە بەر چوار هۆكار ژن دەخوازن: بۆ پارەكەی و ناودارى یەكەی و جوانى یەكەی و دیندارىیەكەی، جا تۆ خاوەن دیندارىیەكەیان دەستی خۆت بخە دەستت بچێت بە خێردا.
2 ـ ئەنجا لە پاش دۆزینەوە و دەستنیشان كردنی كچێكی دیندار و بە ڕەوشت و خاوەن ئیمان و ئەخلاق پێویستە بڕۆیت سەیری كچەكە بكەیت و بیبینیت بۆ ئەوەی بزانیت ئایا بە دیمەنی ڕازی دەبیت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((إذا ألقى الله في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها)) [صحيح ابن ماجه رقم: (1864)] .
واتە: ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كەسێكەوە ئەوا هیچی تێدا سەیری بكات و بیبینێت.
وعن أنس بن مالك أن المغيرة بن شعبة أراد أن يتزوج امرأة، فقال له النبي (): ((اذهب فانظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما ففعل فتزوجها)) [صحيح ابن ماجه رقم: (1865)] .
واتە: (المغيرة بن شعبة‌) ویستی ژنێك بخوازێت، پێغەمبەری خوا () پێی فەرموو: بڕۆ سەیری بكە و بیبینە چونكە ئەوە لە پێشترە بۆ ئەوەی بە یەكەوە بگونجێن و پێكبێن، ئەویش سەیری كرد و مارەی كرد.
3 ـ دوای هەڵبژاردنی كچێكی خاوەن ئیمان و ئەخلاق و سەیر كردن و بینینی دەچیتە خوازبێنی كچەكە و داوای دەكەیت لە سەرپەرشتیارەكەی (باوكی بێت یان برا یان باپیر یان مام …).
جا ئەگەر كچەكە و سەرپەرشتیارەكەشی بە كوڕەكە ڕازی بوون ئەوا كچەكەی لێ مارە دەكەن و بۆی مارە دەبڕن و دەبێتە خێزان و هاوسەری و لە یەكەم چركەی مارەبڕنەوە خۆشەویستی لە نێوانیاندا حەڵاڵ دەبێت.
بەڵام هەبوونی پەیوەندی لە نێوان كوڕ و كچدا لە پێش مارە بڕینەوە بە هەموو شێوەیەك قەدەغە و حەرامە ئەگەر چی بە ناوی خۆشەویستیەوە بێت !! یان بە بیاونووی داخوازی كردنی كچەكەوە بێت !!
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١٣,١١٣ بەش: عیشق و خۆشەویستى