بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٨٥ کۆی سەردان: ٧٧٤٥٣٦
پرسیار لەوێنەدا
حوكمى ئەو كەسانە چییە كە شەوانە لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم بە تەلەفۆن قسە دەكەن ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

بێگومان كارێكى حەرامە، خواى گەورە دەفەرموێت: [وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا] واتە لەزینا نزیك مەبنەوە، ئەوە نزیك بوونەوەیە لە زینا، ئەوە بێ شەرعیە موخالەفەكردنى ئەو ئایەتانەیە و دروست نییە، هەر ئافرەتێك بە تەنها لەگەڵ پیاوێك قسە بكات جا بە تەلەفۆن بێت یان بە ڕاستەوخۆ بێت ئەوا شەیتان سێیەمیان دەبێت، بۆیە دەبێت مرۆڤ وریابێت قسەى گوماناوى نەكات، مەگەر كەسێك پرسیارى شەرعى هەبێت و ئەو كەسەش كەسى ئەوەبێت كە وەڵامى شەرعى بداتەوە ئەمەیان دەبێت، بەڵام كەس لاى ژنەكە نەبێت و كەسیش لاى پیاوەكە نەبێت وە لە شەویشدابێت، قسەى دنیایى لەگەڵ یەكتر بكەن ئەوە كارێكى خراپە.



سەردان: ٤١٨ بەش: عیشق و خۆشەویستى

ئەگەر بزانى کچێک حەز دەکات شوت پێ بکات دروستە سەیرى بکەى؟ئەو شتانەى کە لە شەرعدا پیسن و ئەبێت خۆمانى لێ بپارێزین بۆ ئەوەى بێ نوێژ نەبین کامانەن؟