من مێردم هەیە بەس قەت خۆشیم لێ نەبینیوە ، ئێستا كوڕێكى ترم خۆش ئەوێت ئایا گوناهى من چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من مێردم هەیە بەس قەت خۆشیم لێ نەبینیوە ، ئێستا كوڕێكى ترم خۆش ئەوێت ئایا گوناهى من چیە؟
پرسیار:

من مێردم هەیە بەس قەت خۆشیم لێ نەبینیوە زۆریش هەوڵم داوە لەگەڵى باش نابێت ، زۆر جار بە زۆرى خۆم دێت بۆ لام ، من ئێستا خۆشم ناوێت و كوڕێكى ترم خۆش ئەوێت ئایا گوناهى من چیە؟ من ئەمەوێ وازى لێبهێنم منداڵیشم هەیە...تكاتان لێدەكەم وەڵامم بدەنەوە...

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

حیكمەت لە هاوسەرگیرى و ژن و مێرد دروستكردنى ژیانى خۆشبەختى و خۆشەویستى و ئارامە لە نێوان ژن و مێردا پاشان وەك قوتابخانەیە بۆ پەروەردەكردنى و فێركردنى ئەو ساوایانەى دەكەونە ژێر ڕكێفى دایكان و باوكانەوە جا پێویستە نە پیاو نە ژن خیانەت لەیەك نەكەن و ڕاستگۆ بن لەگەڵ یەكدا و هەردووكیان پێشەنگ بن لە چاكێتى دا بەڵام ئەگەر نەتوانرا لەگەڵ یەكدا ژیان بەسەر ببرێت ئەوا دەبێت ئەو ڕێگە چارانەى ئیسلام دایناون بۆ چاككردنى نێوان ژن و پیاو لەكاتى كێشەدا بیگرنە بەر ئەگەر هەر سوودى نەبوو دەتوانن لەیەك جودا ببنەوە و هیچیان زوڵم لەوى تریان نەكات ئەوەى لە پرسیارەكە بەدى دەكرێت هەردوولاتان هەڵە و تاوانتان كردووە جا ئەگەر دەتەوێ چارەسەرى دروست وەرگریت ئەوەیە یان نێوان خۆت و مێردەكەت چاك بێت یان جودا بوونەوە ئەنجا هاوسەرێتى شەرعى لەگەڵ كەسى تردا نەك ئەوەى باستكردووە ئەوە حەرامە و وازى لێ بێنە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٦٩ بەش: عیشق و خۆشەویستى