ئەگەر پیاوێك لەگەڵ ئافرەتێكى بێگانەدا نامەگۆڕینەوە لەنێوانیاندا هەبێت، پاشان ببن بەخۆشەویستى یەكتر، ئایا ئەم كارە حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر پیاوێك لەگەڵ ئافرەتێكى بێگانەدا نامەگۆڕینەوە لەنێوانیاندا هەبێت، پاشان ببن بەخۆشەویستى یەكتر، ئایا ئەم كارە حەرامە؟

 ئەم كارە دروست نیە چونكە ئارەزووى هەردوولا دەوروژێنێت غەریزە پاڵیان پێوە دەنێت بۆ بەیەكگەیشتن و پەیوەندى، و زۆر ئەو نامەگۆڕینەوەیە فیتنەى لێ دەكەوێتەوە و خۆشەویستى زینا لەدڵدا دەەچێنێ، ئەمەش تووشى داوێن پیسى (فاحشة) ى دەكات، یان دەبێتە هۆكارى تووش بوون بەو تاوانە، ئامۆژگارى ئەوانە دەكەین كەبەرژەوەندى خۆى دەوێت و دەیەوێ بیپارێزێت،بائەو نامە ناردن و قسە كردنانە واز لێ بهێنێت لەبەر خاترى دین و ئابڕووى خۆى. والله الموفق. (الشیخ ابن جبرین رحمه الله)

سەردان: ٣,٠٥٤ بەش: عیشق و خۆشەویستى