بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٢٥٧١
پرسیار لەوێنەدا
ئەو ئاداب و مەرجانە چین كە پیاو لەیەكەم شەوى ژنهێنانى دا بیكات ؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

لە شەوى ژنهێنان دا هەندێ ئاداب و ئاكار و زیكر هەیە سوننەتە ژن و مێرد لەو شەوەدا ڕەچاوى ئەو شتانە بكەن لەوانە دوعا و پاڕانەوەى مێردەكە دواى ئەوەى دەستى دەخاتە سەر توێڵى خێزانەكەى و ئەم دوعایە دەخوێنێ: (اللهم اني أسألك خيرها وخير ما جبلتها عليه وأعوذ بك من شرَّها و شرَّ ما جبلتها عليه) رواه ابوداود و ابن ماجه (صحيح ابن ماجه 1/324) واتە: خوایە من داواى چاكەى ئەمە و ئەو چاكەیەت لێ دەكەم كە خستوتەسەرى و پەنات پێ دەگرم لە خراپەكەى و لەو خراپەیەى كە خستوتەتە سەرى. پاشان بەیەكەوە هەندێ خواردن بخۆن و بەیەكترى بدەن (خواردنى تایبەت بەو شەوە)وە گاڵتە كردن و نازكردن بەسەر یەكدا وە لە كاتى جوتبوون دا ئەم ویردە بخوێنن (بسم الله اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا) رواه البخاري ومسلم.
واتە: بەناوى خوا ئەم كارە دەست پێ دەكەم خوایە شەیتانمان لێ دوورخەرەوە لە خۆمان و ئەوەى پێت داوین لە ژن و منداڵ كە پێمان دەبەخشى.

بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە باقى ئاداب و ئەركەكانى ترى ئەو شەوە كتێبى (آداب الزفاف) نووسینى شێخى ئەلبانى بخوێنەرەوە زۆر بەسوودە.


لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٥٢٧ بەش: ژنهێنان و شوکردن

كەی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچ حەڵاڵە ؟ئێمە دەزانین هەر دەمرین جا چۆن پێشوازى لەم مردنە بکەین و چۆن خۆمانى بۆ ئامادەبکەین؟