ئێمە دەزانین هەر دەمرین جا چۆن پێشوازى لەم مردنە بکەین و چۆن خۆمانى بۆ ئامادەبکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە دەزانین هەر دەمرین جا چۆن پێشوازى لەم مردنە بکەین و چۆن خۆمانى بۆ ئامادەبکەین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لە ڕاستى دا هەرچەندە مرۆڤ لەم دونیایە بژی و هەرچەندە تەمەنی درێژ بێت و لەزۆنگاوی ئارەزووەكانیدا تێر تێر بنۆشێ‌ و بەدرێژایی ڕۆژگار شوێنكەوتووی خۆزگەكانی بێت, چارەنووسی یەك چارەنووسی نەگۆڕە كە ئەویش ((مردنە)).
بیرکردنەوە لە مردن و خۆ ئامادە کردن بۆى نیشانەى ووشیاری و عەقڵ و زیرەكیە: وەكو پێغەمبەرى خوا () دەفەرموێت :
باشترینی موسوڵمانان ئەوانەن كە جوانترین خوڕەوشتیان هەیە ، و ووشیارترین و ژیرترین موسوڵمانان ئەوانەن كە لەهەموویان زیاتر یادی مردن دەكەنەوە وە لە هەموویان چاكتر خۆیان ئامادە كردووە بۆ دوای مردن .
جا بۆ وەڵامى پرسیارەکەى بەڕێزت ئەم خاڵانەى خوارەوە بە جوانى جێ بە جی بکە و دەستى پێوە بگرە تاوەکو مردن .
1- بە بڕوابوون بەخواو فریشتەكانی وكتێبەكانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی وقەزاوقەدەر.
2- بە پارێزگاری كردن لە ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان لەكاتی خۆیدا لە مزگەوت بەكۆمەڵ
3- بە دەركردنی زەكاتی شەرعی لەكاتی خۆی وبەگوێرەی ئەو بڕو ڕێژەیەی كە شەرع دیاری كردووە.
4- بەڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان بەئومێدو چاوەڕوانی پاداشت وەرگرتنەوە.
5- بەحەجكردن كە هیچ گوناه وتاوانێكت پێوە نامێنێت، وە عومرەیەك لە ڕەمەزاندا وەكو حەجێك وایە لەگەڵ پێغەمبەردا .
6- بە ئەنجام دانی سوننەتەكان
7- دەستپێشخەری كردن لە تۆبەو گەڕانەوە لەتاوان وخراپەكاری.
8- بە ئیخلاص بۆ خوا وتەنها خوا مەبەست بوون لەهەموو كارێكتدا، و دووركەوتنەوە لە ڕیاو خۆهەڵكێشان.
9- بە خۆشویستنی موسڵمان لەبەر خوا وڕق لێ بوون لەبەر خوا؟
10- بە تەقوای خوا واتە: ترسان لەخواو كردەوەكردن بە قورئان وڕازی بوون بەكەم وئامادەباشی بۆ مردن كە ئەوەش حەقیقەتی تەقوایە.
11- بە ئارامگرتن ودان بەخۆداگرتن لەكاتی بەڵاو ناخۆشیدا، وشوكرو سوپاسگوزاری لەكاتی خۆشی وكامەرانیدا .
12- بە فێربوونی زانست و كردەوەپێكردنی وبانگەوازبۆكردنی وبڵاوكردنەوەی.
13- بە پاراستنی زمان لە حەرامكراوەكانی وەك: درۆ و غەیبەت وفیتنەیی وجنێو و نەفرەت و ناووناتۆرەو گۆرانی وهتد پێغەمبەر دەفەرموێت "من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت

وەڵامەکان

سەردان: ٥,٧١٥ بەش: مردن