ئایا خوێندن و تاقیكردنەوە دەبێتە عوزر بۆ بەڕۆژوو نەبوون (حوكم و چارەسەر) ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خوێندن و تاقیكردنەوە دەبێتە عوزر بۆ بەڕۆژوو نەبوون (حوكم و چارەسەر) ؟
پرسیار:

ئایا خوێندن و تاقیكردنەوە دەبێتە عوزر بۆ بەڕۆژوو نەبوون (حوكم و چارەسەر) ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی كە فەرموویەتی ڕۆژوو بۆ منەو خۆم پاداشتی دەدەمەوە، ئەو خودایەی كە ڕۆژووی كردوە بە قەڵغان و قەلێی پارێزەر بۆ ئیمانداران لە تاوان و سزای ئاگری جەهەنم، وە كردویەتی بە شەفاعەتكار و هۆكار بۆ چوونە بەهەشتیان، وە سەلێت و سەلام لە سەر ئەو پێغەمبەرەی كە فەرموویەتی: هەركەسێك ڕۆژێك لە پێناوی خودادا بەڕۆژوو بێت خوای گەورە حەفتا پایز ڕومەتی لە ئاگری جەهەنم دوور دەخاتەوە و خەندەقێك لە نێوان ئەو و ئاگردا دادەنێت بەقەدەر نێوان ئەرزو ئاسمان.
[بێگومان رِۆژوو گرتن واجبە لەسەر هەموو مسوڵمانان:]
خوای گەورە فەرموویەتی: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ] البقرة: 183.
واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست كراوە هەر وەكو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست كرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزكاری بكەن.
[ رِۆژوو روكنێكە لە روكنەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام:]
عَنِ ابْنِ عُمَرَ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ.متفق عليه.
لە ئیبنو عومەرەوە ڕەزاو رەحمەتی خودا لە خۆی و باوكی بیت دەگێرنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خودا فەرمووی:
ئیسلام بونیات نراوە لەسەر پێنج شت، گەواهی دان بەوەی كە هیچ پەرەستراوێك شایستەی پەرەستن بۆ كردن نیە جگە لە خودا وە موحەمەد نێردراوی خودایە، وە ئەنجام دانی نوێژ، وە دانی زەكات، وە ئەنجام دانی حەج، وە ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان.
موسڵمانان بەدرێژای مێژوو ئەم ڕوكنە گەورەی ئیسلامیان بەرز ڕاگرتووە، بەجۆرێك ئەوكەسانەشی كە جگە لە مانگی ڕەمەزان نوێژیان نەكردووە، لەومانگەدا گەڕاونەتەوەو نوێژوو ڕۆژوەكانیان بەجوانی ئەنجام داوە، بەلێم لەم دواییانەدا بەهۆی ئەوەی كە تاقیكردنەوەی بەشێكی زۆر لە قوتابیان دەكەوتە مانگی ڕەمەزانەوە، بەشێك لە قوتابیان بەبیانوی ئەوەی كە ڕۆژوو گرتن دەبێتە هۆی لاواز بونیان و ناتوانن بەباشی خوێندنەكەیان بكەن یان بەباشی وەلێمی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە بەشێك لەم مانگە بەڕۆژوو نەدەبوون.
[لێرە پێویستە بپرسین ئایە خوێندن و بەشداری كردن لە تاقیكردنەوە دەبێتە عوزرێكی شەرعی بۆ بەرِۆژوو نەبوون؟]
بۆ وەلام دانەوەی ئەم پرسیارە پێم خۆشە لە پێشدا ئەو كەسانە باس بكەم كە لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام ڕیگەیان پێدراوە بەڕۆژوو نەبن یان دەبێت بەڕۆژوو نەبن:
بەپێی بەڵگەی قورئان و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خودا ئەو كەسانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن یان دەبێت بەڕۆژوو نەبن ئەمانەن:
[یەكەم: ] منداڵ پێش باڵغ بوون: ڕژوو گرتن لە سەر منداڵ واجب نیە، بەلێم پێویستە لە سەر دایك و باوكەكان كە هەر لە تەمەنی منداڵیەوە منداڵەكانیان ڕابهێنن لە سەر ڕۆژوو گرتن بۆ ئەوەی كە گەورە بوون بتوانێت بەڕۆژوو بن، وە هاوەلێنی پێغەمبەری خودایش منداڵەكانیان هەر لە منداڵیەوە ڕاهێناوە لەسەر بەڕۆژوو بوون.
[دووەم: ] شێت كە عەقڵی لەدەست دابێت.
بەڵگەش لە سەر خاڵی یەكەم و دووەم:
عَنْ عَائِشَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ الصَّغِيڕ حَتَّى يَكْبَرَ، وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَعْقِلَ، أَوْ يُفِيقَ.أخرجه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجة وصححه الألباني.
لە عائیشەوە ڕەزای خودا لە سەر خۆی و باوكی بێت دەگێرنەوە كە فەرمویەتی: پێغەمبەری خودا فەرمووی:قەڵەم هەڵگیراوە لە سەر سێ كەس: لە سەر خەوتوو تا بە خەبەر دێت، وەلە سەر منداڵ تا گەورە دەبێت، وە لەسەر شێت تاوەكو عاقڵ دەبێت یان بە هۆشی خۆیدا دێت.
[سێیەم: ] نەخۆش: كەسێك نەخۆش بێت، بەجۆرێك ڕۆژوگرتن قورسبێت بۆی و ناڕەحەتی بكات، یان زەرەری پێبگەیەنێت.
[چوارەم:] موسافیر كەسێك كە لە سەفەردا بێت.
بەڵگەش لەسەر خاڵی سێیەم و چوارەم:خوای گەورە فەرموویەتی: {وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ} البقرة: 185.
واتە:هەر كەسێك نەخۆش بێت یان لە سەفەردا بێت، با بەژمارەی ئەو ڕۆژانەی كە لە كاتی نەخۆشی و سەفەردا بەڕۆژوو نەبووە ڕۆژوو بگرێتەوە.
[پێنجەم:] كەسێك توانای ڕۆژوو گرتنی نەبێت بەهۆی چوونە تەمەنەوە یاخود بەهۆی نەخۆشیەك كە ئومێدی چاك بوونەوەی نەبێت واتا نەخۆشی درێژخایەن.
خوای گەورە فەرموویەتی: {وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ} البقرة: 184.
واتە:وە پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە بە زەحمەتێكی زۆر دەتوانن بەڕۆژووبن-وەك بەتەمەنو خاوەن نەخۆشە درێژخایەنەكان_ فدیە بدەن كە بۆهەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێكە.
[شەشەم و حەوتەم: ] ئافرەتی دووگیان و شیردەر: ئەگەر ڕۆژوو گرتن مەترسی لەسەر خۆیان یان لەسەر منداڵەكەیان دروست بكات.
عَنْ أَنَسٍ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: (إِنَّ اللَّهَ وَضَعَ عَنِ الْمُسَافِڕ نِصْفَ الصَّلَاةِ وَالصَّوْمَ، وَعَنِ الْحُبْلَى وَالْمُرْضِعِ)أخرجه أبو داود والنسائي وحسنه الألباني.
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوداوە فەرمووی:خوای گەورە نیوەی نوێژو ڕۆژوو گرتنی هەڵگرتووە لەسەر موسافیر، وە ڕۆژووگرتنی هەڵگرتوە لەسەر ئافرەتی دووگیان و شیردەر.
عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَالَ: إِذَا خَافَتِ الْحَامِلُ عَلَى نَفْسِهَا، وَالْمُرْضِعُ عَلَى وَلَدِهَا فِي رَمَضَانَ، قَالَ: يُفْطِرَانِ، وَيُطْعِمَانِ مَكَانَ كُلِّ يَوْمٍ مِسْكِينًا وَلَا يَقْضِيَانِ صَوْمًا.أخرجه الطبري في تفسيره وقال الألباني: إسناده صحيح على شرط مسلم.
لە سەعیدی كوڕی جوبەیرەوە دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: عبدولێی كوڕی عەباس فەرمووی:ئەگەر ئافرەتی دووگیان ترسی لە خۆی هەبوو، وە ئافرەتی شیردەر ترسی لە منداڵەكەی هەبوو، بەڕۆژوو نابن و بۆ هەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدەن، وە ڕۆژووەكەیان ناگێڕنەوە.
[هەشتەم و نۆیەم:] ئافرەت لە سوڕی مانگانەدا بێت یان زەیسان بێت: بۆی دروست نیە بەڕۆژوو بێت، وە واجبە لەدوای مانگی ڕەمەزان ڕۆژووەكەی بگێڕێتەوە.
عَنْ مُعَاذَةَ، قَالَتْ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ فَقُلْتُ: مَا بَالُ الْحَائِضِ تَقْضِي الصَّوْمَ، وَلَا تَقْضِي الصَّلَاةَ. فَقَالَتْ: أَحَرُوڕيَّةٌ أَنْتِ؟ قُلْتُ: لَسْتُ بِحَرُوڕيَّةٍ، وَلَكِنِّي أَسْأَلُ. قَالَتْ: (كَانَ يُصِيبُنَا ذَلِكَ، فَنُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّوْمِ، وَلَا نُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّلَاةِ)أخرجه مسلم.
لە موعاذەوە دەگێڕنەوە كە وتویەتی:پرسیارم كرد لە عائشە:بۆ چی ئافرەت لە سوڕی مانگانەدا بێت ڕۆژوو دەگێڕێتەوە بەلێم نوێژ ناگێڕێتەوە؟
پێی وتم:ئایا تۆ خەوارجی؟
وتم: من خەوارج نیم بەلام پرسیار دەكەم:وتی:ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودادا دەكەوتینە سوڕی مانگانەوە، فەرمانمان پێدەكرا بە گێڕانەوەی ڕۆژوو، و فەرمانمان پێنەدەكرا بە گێڕانەوەی نوێژ.
ئەم نۆ خاڵەی كە باسمانكرد ئەو كەسانەبوون كە بەپێی بەڵگەی شەرعی بۆیان هەیە كە بەڕۆژوو نەبن، بینیمان لە هیچ خاڵیكیاندا باسی خوێندن و تاقیكردنەوەی تێدا نەبوو، واتە هیچ بەڵگەیەك نیە لە قورئان و سونەت كە ڕێگە بدات بە قوتابی بە بیانوی خوێندن و تاقیكردنەوە بەڕۆژوو نەبێت.
ئەی قوتابی خۆشەویست ئایا تۆ كام لە مانەیت تا بەدروستی بزانیت بەڕۆژوو نەبیت؟: منداڵ! شێت! نەخۆش! موسافیر! پیرو پەكەوتە! ئافرەتی دووگیان! ئافرەتی شیردەر! ئافرەتی زەیسان! ئافرەتێك لە سوڕی مانگانە بێت!
[قوتابی خۆشەویست] دوای ئەوەی كە بۆت ڕوون بویەوە كە خوێندن و بەشداری كردن لە تاقی كردنەوە نابێتە عوزرێكی شەرعی بۆ بە ڕۆژوو نەبوون بزانە كە ڕۆژوو نەگرتن یەكێكە لە تاوانە گەورەكان:
ئیمامی زەهەبی فەرموویەتی:لای مسوڵمانان جێگیر و یەكلایە كە هەركەسێك بەبێ عوزر و بەبێ نەخۆشی واز لە ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان بهێنێت ئەوە ئەو كەسە خراپترە لە كەسی زیاناكار و لە كەسێك كە بەبەردەوامى عەرەق بخواتەوە، بەڵكو گومانیان هەیە لە مسوڵمانەتێكەی و گومانی بێدینی و دەرچوون لە دینی پێ دەبەن. (الكبائر للذهبي ص:157).
كەواتە ئەگەر یەك ڕۆژ بەبێ عوزر ڕۆژوو نەگریت:
تاوانێكی گەورەت ئەنجام داوە!
تاوانەكەت گەورەترە لە تاوانی زینا! عەرەق خواردنەوە! دزیكردن! ڕێگرتن لە خەڵكی!
بەڵكو جوان گوێبگرە لەم فەرموودەیە بۆ ئەوەی بزانیت سزای بەڕۆژوو نەبوون چیە؟
عن أبي أمامة الباهلي رضي الله عنه قال سمعت رسول الله يقول (بَيْنَمَا أَنَا نَائِمٌ أَتَانِي رَجُلَانِ فَأَخَذَا بِضَبْعَيَّ فَأَتَيَا بِي جَبَلًا وَعِرًا، فَقَالَا: اصْعَدْ، فَقُلْت: إنِّي لَا أُطِيقُهُ، فَقَالَا: إنَّا سَنُسَهِّلُهُ لَك، فَصَعِدْت حَتَّى إذَا كُنْت فِي سَوَاءِ الْجَبَلِ إذَا بِأَصْوَاتٍ شَدِيدَةٍ، فَقُلْت: مَا هَذِهِ الْأَصْوَاتُ؟ قَالُوا: هَذِهِ عُوَاءُ أَهْلِ النَّاڕ، ثُمَّ اُنْطُلِقَ بِي فَإِذَا أَنَا بِقَوْمٍ مُعَلَّقِينَ بِعَرَاقِيبِهِمْ مُشَقَّقَةً أَشْدَاقُهُمْ دَمًا، قُلْت مَنْ هَؤُلَاءِ؟ قَالَ الَّذِينَ يُفْطِرُونَ قَبْلَ تَحِلَّةِ صَوْمِهِمْ)رواه ابن خزيمة وابن حبان في صحيحيهما وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب.
لە ئەبو ئومامەی باهلیەوە ڕەزای خودای لە سەربێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: بیستم لە پێغەمبەری خودا كە دەیفەرموو: لە كاتێكدا كە خەوتبووم دوو پیاو هاتن بۆ لام و هەردوو قۆڵیان گرتموو بردمیان بۆ لای شاخێكی سەخت و پێیان وتم سەركەوە، منیش وتم: من ناتوانم سەركەوم،وتیان:ئێمە بۆتی ئاسان دەكەین، سەركەوتم تاگەیشتمە ناوەڕاستی شاخەكە گوێم لە دەنگ و هاوارێكی بەهێزوو توند بوو، وتم ئەم دەنگوو هاوارانە چین؟ وتیان: ئەوە قیژەو هاواری ئەهلی ئاگرە. پاشان بردمیان تاوەكو قەوم و كەسانێكم بینی بەڕەگی پشتی قاچیان سەرەو بن هەڵواسراوبوون لێویان شەق شەق بوو بوو خوێنی لێ دەچۆڕا، وتم ئەمانە كێن؟ وتیان ئەمانە ئەوكەسانەن كە ڕۆژوو دەشكێنن پێش ئەوەی كاتی ڕۆژوو شكاندن بێت.
زانایانمان دەفەرموون ئەگەر ئەمە سزای كەسێك بێت كە ڕۆژوەكەی نەباتە سەر و پێش ئاوابوونی خۆر ڕۆژووەكەی بشكێنێت، ئەی دەبێت سزای ئەو كەسانە چی بێت كە هەر لە سەرەتاوە بە بێ عوزر بەڕۆژوو نابێت.
[قوتابی خۆشەویست ساڵێك رِۆژوگرتن جێگەی رِۆژوویەكی مانگی رِەمەزانت بۆ ناگرێتەوە:]
عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ، قَالَ: (مَنْ أَفْطَرَ يَوْمًا مِنْ رَمَضَانَ مِنْ غَيْڕ رُخْصَةٍ لَمْ يُجْزِهِ صِيَامُ الدَّهْڕ كُلِّهِ)أخرجه ابن أبي شيبة.
لە عبدولای كوڕی مەسعودەوە دەگێڕنەوە كە فەرمووی:هەركەسێك ڕۆژێك لە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبێت بەبێ مۆڵەت و عوزری شەرعی، ڕۆژوو گرتنی درێژای ساڵ جێگەی ئەو ڕۆژەی بۆ ناگرێتەوە.
[قوتابی خۆشەویست ئەگەر كۆتا كردەوەت لەژیانتدا رِۆژوو بێت دەچیتە بەهەشتەوە:]
عَنْ حُذَيْفَةَ قَالَ: قال رسول الله : مَنْ صَامَ يَوْمًا ابْتِغَاءَ وَجْهِ اللهِ خُتِمَ لَهُ بِهَا دَخَلَ الْجَنَّةَ. أخرجه احمد وصححه الألباني.
لە ئەبو سەعیدی خودریەوە ڕەزای خودای لە سەربێت دەگێڕنەوە كەفەرموویەتی: پێغەمبەری خودا فەرمووی:هەركەسێك ڕۆژێك لە پێناوی خودادا بەڕۆژوو بێت و ببێت بە كۆتا كردەوەی، دەچێتە بەهەشتەوە.
قوتابی خۆشەویست ئایا تۆ دڵنیاییت ئەو ڕۆژەی كە بەبێ عوز تیایدا بەڕۆژوو نابیت كۆتا ڕۆژی تەمەنت نیە؟
[قوتابی خۆشەویست ئایا حەزت لە لێخۆش بوونی خودایە؟]
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ صَامَ رَمَضَانَ، إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)متفق عليه.
لە ئەبوو هورەیرەوە ڕەزای خودای لێبێت فەرمووی: پێغەمبەری خودا فەرمووی:هەركەسێ مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، بڕوای پێی هەبێتوو چاوەڕوانی ئەجرو پاداشتەكەی بكات، خودای گەورە لە تاوانی لەوەو پێشی خۆش دەبێت.
[قوتابی خۆشەویست ئایا پێت خۆشە دەرگای بەهەشتت بۆبكرێتەوە و بچیتە ژوورەوە؟]
عَنْ سَهْلٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: إِنَّ فِي الجَنَّةِ بَابًا يُقَالُ لَهُ الرَّيَّانُ، يَدْخُلُ مِنْهُ الصَّائِمُونَ يَوْمَ القِيَامَةِ، لاَ يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ، يُقَالُ: أَيْنَ الصَّائِمُونَ؟ فَيَقُومُونَ لاَ يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ، فَإِذَا دَخَلُوا أُغْلِقَ فَلَمْ يَدْخُلْ مِنْهُ أَحَدٌ.متفق عليه.
لە سەهلەوە ڕەزای خودای لەسەر بێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خودا فەرموویەتی:لە بەهەشتدا دەرگایەك هەیە پێی دەوترێت ڕەیان، ڕۆژوووانەكان لێیوە دەچنە ژوورەوە، كەس جگە لەوان لێیەوە ناچێتە ژوورەوە، دەوترێت: ڕۆژووانەكان لە كوێن؟ ڕۆژووانەكانیش هەڵدەستن، جگە لەوان كەسی تر ناچێتە ژوورەوە، كە چوونە ژوورەوە دەرگاكە دادەخرێت و كەس تر لێی ناچێتە ژورەوە.
قوتابی خۆشەویست چۆن ئەجرو پاداشتە گەورەكانی ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان لەدەستی خۆت دەدەیت؟!!
[قوتابی خۆشەویست ئایە تۆ بۆچی دروست كراویت؟]
قوتابی خۆشەویست بێگومان تۆو هەموو خەڵكی تریش بۆ پەرەستنی پەروەردگار دروست كراون، دەبێت هەمیشە ئەو مەبەستەی كە تۆی بۆ دروست كراوی لەیادت بێت و هیچ شتێكی تر پێشی نەخەیت، وە نەیكەیتە قوربانی هیچ شتێكی تر.
قوتابی خۆشەویست تۆ لەبەر تاقیكردنەوەیەكی دونیایی ڕۆژوو نەگریت ئەی چیت ئامادەكردووە بۆ تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی چی جوابێكت پێیە ئەگەر پەروەردگار پرسیاری لێت كرد ئەی بەندەكەم بۆ چی بەڕۆژوو نەبویت؟
قوتابی خۆشەویست تاقیكردنەوەی ئەم دونیایە زۆر ئاسانترە لەتاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی، لەڕاستیدا هەر بەراورد ناكرێت بەلێم من بەكورتی لە چەند ڕوانگەیەكەوە پێم خۆشە بەراوردێكی كورتی نێوان ئەو دوو تاقیكردنەوەیە بكەم.
[بەراوردكردنێك لە نێوان تاقی كردنەوەی دونیاو تاقیكردنەوەی رِۆژی دوایی]
1-تاقیكردنەوەوەی ڕۆژی دوای لەلایەن پەروەردگارەوە دەكرێت.
تاقیكردنەوەی دونیایی لەلایەن مرۆڤەكانەوە دەكرێت.
2-تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی لە ساحەی مەحشەر دەكرێت كە تیایدا خۆر نزیك دەبێتەوە لە خەڵكی بەئەندازەی میلێك.
تاقیكردنەوەی دونیایی لە هۆڵ و قاعەیەك دەكرێت كەتیشكی خۆر نادات لە قوتابیان.
3-لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی مرۆڤەكان بەڕوتیی و بە پێی پەتیی و بە خەتەنەنەكراوی حسابیان لەگەڵ دەكرێت.
لە تاقیكردنەوەی دونیایی مرۆڤەكان بەشێوەیەكی ئاساین پۆشاكیان لەبەرە و پیڵاویان لەپێیە.
4-تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی ماوەكەی پەنجا هەزار ساڵە.
تاقیكردنەوەی دونیایی ماوەكەی چەند سەعاتێكە.
5-تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی هیچ كەس ناتوانێت غەش و فێڵ یان درۆی تیدا بكات.
تاقیكردنەوەی دونیایی دەگونجێت هەندێك كەس غەش و فێڵ و تەزویرو واسیتەی تێدا بكەن.
6-تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی ناچاریەو دەبێت هەموو كەس تیایدا بەشداربێت
تاقیكردنەوەی دونییای ئیختیاریەو بەهەڵبژاردنی مرۆڤ خۆیەتی، بەڵكو دەتوانێت هەر بەشدار نەبێت تێیدا.
7-تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی مۆڵەتی دوبارەكردنەوەو گەڕانەوە بۆ دونیایی تیدا نیە.
تاقیكردنەوەی دونیایی دەتوانیت دوبارەی بكەیتەوە جا لەدەوری دووەم یاخود لەساڵێكی تر.
8- لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی لێپرسینەوە لە هەموو شتێك كە مرۆڤ ئەنجامی دابێت دەكرێت بە گەورە و بچوكەوە بە نهێنی و ئاشكراوە.
لە تاقیكردنەوەی دونیایی لێپرسینەوە لە چەند شتێكی دیاری كراو دەكرێت.
9- لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی هیچ كەس ناتوانێت هاوكاری یەك بكات بەڵكو لەڕۆژی دوایدا دایك و باوك لەمنداڵەكەیان ڕادەكەن برا لە برا ڕادەكات، ژن و مێرد لەیەك ڕادەكەن.
لە تاقیكردنەوەی دونیایی هەموو هاوكاریەكی قوتابی دەكرێت بۆ ناجح بوون جا پێش تاقیكردنەوە یان هەندێك جار لەناو تاقیكردنەوەكەش.
10-تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی بەئاشكراو بەبەرچاوی هەموو خەڵكیەوە دەكرێت.
تاقیكردنەوەی دونیایی زۆر جار بەنهێنی دوور لە چاوی خەڵكی دەكرێت.
11-نەتیجەو دەرئەنجامی تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی بەئاشكرا و بەبەرچاویی خەڵكیەوە دەدرێت بە خاوەنەكانیان ئەهلی بەهەشت بەدەستی ڕاستیان و ئەهلی ئاگر بەدەستی چەپیان.
لە تاقیكردنەوەی دونیایی زۆر جار نەتیجەو دەرئەنجامەكان بە نهێنی دەدرێت بە خاوەنەكانیان.
12كەوتن لە تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی دەبێتە هۆی چونە ناو ئاگری دۆزەخ.
كەوتن لەتاقیكردنەوەی دونیایی دەبێتە هۆی دواكەوتنی ساڵێك لە خوێندن یان هەر زەرەرێكی تری دونیایی.
ئەوەی باسمان كرد بەراوردێكی كورت و كەم بوو لە نێوان تاقیكردنەوەی دونیایی و تاقی كردنەوەی ڕۆژی دوایی.
ئایا كام تاقی كردنەوە لای تۆ زۆر گرنگە؟
ئایا تاقیكردنەوەی ڕۆژی دوایی دەكەیتە قوربانی تاقیكردنەوەیەكی دونیایی؟
[چارەسەر چیە؟]
بێگومان قوتابیان لە گەڵ خوێندنەوەی ئەم بابەتەدا دەڵێن ئێمە بەدرێژای ئەم ساڵە یان چەندین ساڵە دەخوێنین ئەگەر لە تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵدا هەوڵێكی زۆر نەدەین نەتیجەو دەرئەنجامێكی باش بەدەست ناهێنین، چۆن بتوانین هەم ڕۆژووەكەمان بگرین و هەم نمرەیەكی باش بەدەست بهێنین؟
لەوەلێمدا دەڵێم قوتابی موسڵمان وەكو چۆن دەبێت گرنگی بدات بە عیبادەتەكانی دەبێت گرنگیش بدات بە خوێندنەكەی، پێویستە كارێك بكات نە عیبادەتەكانی بەفیڕۆ بچێت نە لە خوێندنەكەشی دواكەوێت، ئەمەش بەڕەچاوكردنی ئەم خالێنەی خوارەوە:
[یەكەم:] پێویستە قوتابی هەر لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە بڕیار بدات كە تەواوی ئەو مانگە بەڕۆژوو بێت، وە ڕێگە نەدات بەشەیتان وەسوەسەی بۆ دروست بكات و ڕۆژوو گرتنی لاقورس بكات، وە وا بیهێنێتە پێش چاوی كە ڕۆژوو بەربەستە لەبەردەم خوێندنەكەیدا.
[دووەم: ] پێویستە قوتابی بزانێت كە هەموو شتێك بەدەستی پەروەردگارە، ئەگەر ئەو لە پێناوی پەروەردگاردا بەڕۆژوو بێت وە لەگەڵ ڕۆژووەكەشیدا هەوڵی خۆی بدات ئەوا پەروەردگاریش یارمەتی دەری دەبێت لە خوێندنەكەی و سەركەوتوی دەكات.
خوای گەورە فەرموویەتی: {وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا} الطلاق: 2.
واتە: هەركەسێك لە خوا بترسێ و سنوورەكانی بپارێزێ، خوا دەرووی خێری لێ ئەكاتەوە.
[سێیەم:] پێویستە قوتابی كاتەكانی ڕێك بخات: بێگومان قوتابی دەتوانێت سود لە خوێندنی شەو ببینێت، بەتایبەتی كە ئێستا زۆربەی خەڵكی لەشەودا ناخەون، ئەگەر لەسەعات حەوت بانگی ئێوارە بدات و لەسەعات سێیش بانگی بەیانی بدات ئەوە قوتابی هەشت سەعات كاتی دەبێت لەشەودا، با دوو سەعات یان سێ سەعاتی دابنێت بۆ نوێژكردن و نانخواردن و ئیسراحەت ئەوە پێنج بۆ شەش سەعاتی بۆ دەمێنێتەوە لەشەودا، یان دەتوانێت سود ببینێت لە خوێندنی دوای نوێژی بەیانی بەڕاستەوخۆ كە ئەوكاتە تازە پارشێوی كردوە و ڕۆژووگرتن كاریگەری نابێت لەسەر خوێندنەكەی، بەهەر حاڵ هەر قوتابیەك بە پێی گونجان و توانای خۆی دەتوانێت كاتەكانی بەشێوەیەك ڕێك بخات كە بتوانێت هەم بەڕۆژوو بێت و هەم خوێندنەكەشی بە جوانی ئەنجام بدات.
[چوارەم:] پێویستە قوتابی لە كاتی بەربانگ كردندا نان زۆر نەخوات، چونكە خواردنی زۆر لە بەربانگدا دەبێتە هۆی ناڕەحەت بوونی و دەبێتە ڕێگریش لە خوێندنی، لە بەرامبەردا پێویستە پارشێوێكی باش بكات بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆژووەكەی بباتە سەر.
[پێنجەم:] پێویستە قوتابی خۆی بەدور بگرێت لەو هاوڕێیانەی كە لەو مانگەدا بەڕۆژوو نابن چونكە ڕەنگە بەهۆی ئەوانەوە ئەمیش لەڕۆژوو گرتن ساردببێتەوە.
[شەشەم:] پێویستە قوتابی زۆر لە خودا بپاڕێتەوە كە ڕۆژوو گرتنەكەی بۆ ئاسان بكات و یارمەتی دەریشی بێت لە خوێندنەكەیدا، چونكە هەموو مسوڵمانێك لە هەموو شەو ڕۆژێكی مانگی ڕەمەزان دوعاو پاڕانەوەیەكی وەرگیراوی هەیە.
عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال قال رسول الله : إِن لله تبَارك وَتَعَالَى عُتَقَاء فِي كل يَوْم وَلَيْلَة يَعْنِي: فِي رَمَضَان، وَإِن لكل مُسلم فِي كل يَوْم وَلَيْلَة دَعْوَة مستجابة.أخرجه الطبراني في الأوسط، وصححه لغيره الألباني في صحيح الترغيب والترهيب.
لە ئەبوسەعیدی خودریەوە ڕەزای خودای لەسەر بێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی:پێغەمبەری خودا فەرمووی:پەروەردگار لە هەموو شەو ڕۆژێكی مانگی ڕەمەزان كۆمەڵە بەندەیەكی هەیە كە ڕزگاریان دەكات لە ئاگر، وە هەموو موسڵمانێك لە هەموو شەو ڕۆژێكی مانگی ڕەمەزان دوعاو پاڕانەوەیەكی وەرگیراوی هەیە.
وە بەتایبەتی لەسێیەكی كۆتای شەودا زۆر لەخودا بپاڕێتەوە چونكە لەوكاتەدا پەروەردگارمان دادەبەزێتە ئاسمانی دونیاو دەڵێت كێ لێم دەپاڕێتەوە وەلامی بدەمەوە، كێ دوای شتێكم لێدەكات پێی ببەخشم، كێ داوای لێخۆش بوونم لێدەكات لێی خۆش بم.
جا قوتابی خۆشەویست هەوڵبدە پێش بانگی بەیانی زۆر لەخودا بپاڕێرەوە چونكە خۆی داوامان لێدەكات لێی بپاڕێنەوە تا وەلێممان بداتەوە، بەڵكو پەروەردگاری وەعدو پەیمانی وەلێمدانەوەی پێ داوین كە دەفەرمێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} غافر: 60.
واتە:پەروەردگارتان وتوویەتی لێم بپاڕێنەوە منیش وەلێمتان دەدەمەوە.
ئەی قوتابی خۆشەویست ئەو خالێنەی كە باسمان كرد جێبەجێی بكە دڵنیابە إن شاء الله هەم دەتوانیت ڕۆژووەكەت بەجوانی بگریت، وە هەم لە خوێندنەكەش سەركەوتوو دەبیت، بۆیە دوو دڵ مەبە لە گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.
[كاربەدەستان ئێوەش پێویستە لەسەرتان.....]
پێویستی ئاماژە بەوەش بكەم كە پێویستە لەسەر كاربەدەستان تاقیكردنەوەكانی كۆتای ساڵ نەخەنە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە بۆ ئەوەی قوتابیان نەكەونە نێو ناڕەحەتی و توشی ئەم كێشانە نەبن.
بەڵكو بائەو مانگە ببێت بە پشو وەتاقیكردنەوەكان پێش یاخود پاشی مانگی ڕەمەزان ئەنجام بدرێت.
چونكە هەموو ساڵێك ئەم حاڵەتە دوو بارە نابێتەوە، بەڵكو لەماوەی سی و شەش ساڵدا مانگی ڕەمەزان بەتەواوی بە وەرزەكاندا سوڕ دەخوات، باوادابنێین كە تاقیكردنەوەكان پێویستی بە دوو مانگ هەیە، ئەوە تەنها شەش ساڵ مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە نێو بەشێك لە تاقیكردنەوەكان یان هەموو تاقیكردنەوەكان، وە لەبەرامبەردا سی ساڵ ڕەمەزان ناكەوێتە كاتی تاقیكردنەوكانی كۆتای ساڵ.
كەواتە پێویستە لە سەر كاربەدەستان لەخودا بترسن، نەبنە هۆكار و بەربەست لەبەردەم بەڕۆژوو بوونی قوتابیان.
ئەی كاربەدەستان بزانن ئێوە بەرپرسن لە پاراستنی دینی خەڵكی پێش هەموو شتێكی تر.
[بۆ سودبینین و تێرِامان: ]
لە سەرەمەرگیشدا ڕۆژووەكەی ناشكێنێت!
ئەبو مەریەمی غەسانی بەڕۆژوو بوو لە گەڵ ئەوەی لە كۆتا ساتەكانی تەمەنیدا بوو، ئەوانەی لە چواردەوریدا بوون پێیان وت: ئەگەر قومێك ئاوت بخواردایە، ئەویش بەدەستی ئاماژەی كرد وتی نا، كاتێك كە مەغریب هات وتی:بانگدەر بانگی دا، وتیان بەڵێ، قومێك ئاویان كردە دەمیەوەو مرد.
تیاچون بۆ تۆ منداڵەكانیشمان بەڕۆژوون!
پیاوێكیان هێنا بۆلای عورمەری كوڕی خەتاب عەرەقی خواردبووەوە لە ڕەمەزاندا، ئیمامی عومەر پێی وت: (وَيْلَكَ، وَصِبْيَانُنَا صِيَامٌ )علقه البخاري ووصله سعيد ابن منصور والبغوي
واتا: تیاچوون بۆ تۆ، منداڵەكانیشمان بەڕۆژوون، پاشان هەشتا جەڵدەی لێداو دوریشی خستەوە بۆ شام.
[پرسیارو وەلامی زانایانمان:]
قوتابی خۆشەویست ئەم پرسیارەی كە ئێمە لەم نامیلكەدا هەوڵماندا وەلێمی بدەینەوە، لە زانایانی گەورەی هاوچەرخ كراوە ئەوانیش بەم شێوەیە وەلامیان داوەتەوە:
یەكەم: پرسیاركرا لە موفتی پێشوی سعودیە شیخ عبدالعزیز ابن باز ڕەحمەتی خودای لێبێت:ئایا تاقیكردنەوەی قوتابخانە عوزرێكە كە بەڕۆژوو نەبون لەمانگی ڕەمەزاندا حەلاڵ بكات؟
وەلام:تاقیكردنەوەی قوتابخانە و هاوشێوەكانی بە عوزر دانانرێت بۆ بەڕۆژوو نەبوون لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا، وە دروست نیە گوێڕایەڵی دایك و باوك بكرێت لە بەڕۆژوو نەبون بە هۆی تاقیكردنەوەوە چونكە (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق) گوێڕایەڵی هیچ دروست كراوێك ناكرێت لە سەرپێچی كردنی دروستكەردا. (وإنما الطاعة في المعروف ) وەگوێڕایەڵی كردن لە چاكەدا دەكرێت. (مجموع الفتاوى ابن الباز 15/250).
دووەم:پرسیار كرا لەزانای پایەبەرز شیخ محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خودای لێبێت كە لەم ساڵدا تاقیكردنەوەكان دەكەونە مانگی ڕەمەزانەوە، وە قوتابخانە هەندێك لەماڵمانەوە دوورە، كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕۆژوومان لەسەر قورس بێت، ئایە دروستە بۆمان بە ڕۆژوو نەبین و دواتر بیگێڕینەوە؟
لەوەلامدا فەرمووی: وادەبینین كە دروست نیە بۆت بەڕۆژوو نەبیت، وە واجبە لەسەرت كە بەڕۆژوو بیت، بەلام باشتر لەمە ئەوەیە كە كێشەكەت چارەسەركەیت بەوەی كە خوێندنەكەت بەشەو بكەیت، ئەگەر خوێندنت بەشەو كرد ئەوە كێشەكە نامێنێت، وە قورسایەكەشت لەسەر نامێنێت، وە خوێندن بەڕۆژ شتێكی زەروری نیە تاوەكو بڵێین هەردەبێت بەڕۆژ بێت، بەڵكو شەو بێ پێویستت دەكات لە ڕۆژ، ئەمە چاكتر و ئاسانترە بۆ خەڵكی بەتایبەتی كە زۆر جار خەڵكی لەشەوانی مانگی ڕەمەزان ناخەون مەگەر درەنگانێكی شەو نەبێت. (فتاوى نور على الدرب 2/11).
سێیەم: پرسیار كرا لەلیژنەی هەمیشەی بۆ لێكۆڵینەوەی زانستی و فتوادان لە سعودیە (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) كە من قوتابیەكم لە ساڵی سێیەم لە قۆناغی ناوەندی وە ئەمساڵ تاقیكردنەوەكانی كۆتای ساڵ بەویستی خودا دەكەوێتە مانگی ڕەمەزانەوە، وە وەكو دەزانن لە ڕۆژی تاقیكردنەوەدا قوتابی پێویستی بە هێز و توانا و خستنە گەڕی تواناكان هەیە، چونكە ڕۆژەكانی تاقیكردنەوە بەدوای یەكەوەن، وە وادەبینم ڕۆژوو پێویستی بە بەشێك لە ئیسرحەت و خەوتن هەیە، ئایا بەڕۆژوو نەبوون دروستە لە ڕۆژەكانی تاقیكردنەوە، پاشان لە ڕۆژەكانی تردا ئەو ڕۆژانە بگێڕینەوە؟
وەلام:بەڕۆژوو نەبوون دروست نیە بۆ ئەوەی كەباست كرد، بەڵكو حەرامە، چونكە ناچێتە ژێر ئەو عوزرانەوە كە بەڕۆژوو نەبوون حەلاڵ دەكەن لەمانگی ڕەمەزاندا. (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء 10/240).
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە كە نیەتمان خالێ بكات، وصل اللهم على سیدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
=====================
ئامادەكردنی
سردار جبار محی الدین
پێش نوێژوو وتار خوێنی مزگەوتی ڕبوبكر الێدیق لە كلار
پێداچونەوەی
مامۆستا خلیل احمد
24/5/2017

سەردان: ٣,٤٩٢ بەش: ڕۆژوو