ئایا حوكمی موسافیر لە ڕەمەزاندا شۆفێرى ئۆتۆمبیلەكان دەگرێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی موسافیر لە ڕەمەزاندا شۆفێرى ئۆتۆمبیلەكان دەگرێتەوە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
بەڵێ حوكمی سەفەریان لەسەردا دێت، بۆیان هەیە نوێژ كورت بكەنەوە و كۆبكەنەوە و بە ڕۆژووش نەبن.
ئەگەر كەسێك بڵێت: ئەی كەی ڕۆژوو بگرن لە كاتێكدا بە درێژایی ساڵ ئەمە كاریانە؟ لە وەڵامدا ئەڵێین: لە ڕۆژانی زستاندا با ڕۆژوو بگرن لەبەر ئەوەی ڕۆژەكانی كورت و ساردن، بەڵام ئەو شۆفێرانەی لە ناو شاردا كار دەكەن ئەم حوكمەیان نییە و واجبە بە ڕۆژوو بن. جواب الشيخ محمد بن صالـح العثيمين رحمه الله، فتاوى رمضان: (2 / 333 ـ 334).

سەردان: ١,٦٨٧ بەش: ڕۆژوو