چۆن خۆمان لە توڕەبوون و تەكەبور بپارێزین و ببینە كەسێك كە خوا خۆشمانى بوێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن خۆمان لە توڕەبوون و تەكەبور بپارێزین و ببینە كەسێك كە خوا خۆشمانى بوێت؟
پرسیار:

چۆن خۆمان لە توڕەبوون و تەكەبور بپارێزین و ببینە كەسێك كە خوا خۆشمانى بوێت و نێوانمان لەگەڵ خوا خۆش بكەین؟

 

بسم الله الرحمن الرحيم

چارەسەرى توڕەبون بریتیە لە:
1-وتنى (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم) لە كاتى توڕە بوندا.
2-هەوڵدان بۆ ئەوەى بەسەر نەفسى خۆت دا زاڵبیت و خۆت لە سەر هێمنی پەروەردە بكەیت خۆت لە هۆكارەكانى توڕەبون بە دوور بگریت
چارەسەرى تەكەبوریش بریتیە لە
1. واجبە لەسەر موسڵمانان خۆى بەدوور بگرێ لەتەكەبرو هۆكارەكانى تەكەبور لە خۆیدا نەهیێڵێت ئەگەر ماڵە یان پیشەكەیەتى یانى جوانیەكەیەتى با بیر بكاتەوە لە گەورەى خوا بیر بكاتەوە كە ئەوانە هەمووى بەخشینى خوایە پێویستە شوكرى خوا بكەیت لەسەرى تا خوا بۆت زیاد بكات (لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ) خۆى بە كەم بزانێت چونكە تەكەبور هۆكارى درۆكردن و ستەم كردنە.
با جوان بیر بكاتەوە كە لە تۆزیك ئاو پەیدابووە.ئەگەر گوێرایەڵیى خوا نەكات جێگەى دۆزەخە ئەو كاتە بێ دەسەڵاتى خۆى ئەزانێت وئەزانێت چەند بێ دەسەڵات و هەژارە ئیتر چۆن دروستە خۆى بە زل بزانێت و بە چاوى سوك سەیرى خەڵكى بكات.
لە لایەن مامۆستا عبدالكریم ئیمام و خەطيبى مزگەوتى ئیمان لە سلێمانى وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٨,٥١١ بەش: تەزکیەى نەفس