خێزانم بەیەکجارى تەڵاق دا، وا پێنج ساڵ بەسەر تەڵاقەكەماندا تێدەپەرێت، ئایا بۆم هەیە هاوسەرگیری لەگەڵدا بكەمەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خێزانم بەیەکجارى تەڵاق دا، وا پێنج ساڵ بەسەر تەڵاقەكەماندا تێدەپەرێت، ئایا بۆم هەیە هاوسەرگیری لەگەڵدا بكەمەوە ؟
پرسیار:

من خێزانم تەڵاق دا، دواتر تەڵاقی یەكجارییم دا، وا پێنج ساڵ بەسەر تەڵاقەكەماندا تێدەپەرێت، ئایا بۆم هەیە هاوسەرگیری لەگەڵدا بكەمەوە ؟ لەگەڵ ئەوەشدا كە لە دوای من تاوەكو ئێستا شوی تری نەكردوەتەوە. 

ئەگەر تەڵاقدانەكەت لەسەر سوننەت بووە، واتەی ئەو تەڵاقەی كە بەتەواوی شەرعیە و دەكەوێت، كەوا لە دوای پاكبوونەوەوی لە عادەی شەرعی بەو پاكیە نەچووبیتە لای یان بە ڕوونی دووگیان نەبووبێت و یەك جار تەڵاقتداوە یاخود دووجار، ئەوا ئەكرێت ئێستا گرێبەستی تازەی هاوسەرگیری ببەستیتەوە لەگەڵیدا، بەڵام ئەگەر سێ‌ جار تەڵاقت داوە ئەوا ئێستا نابێت مارەی بكەیتەوە مەگەر مێرد بكات بە كەسێكی تر بە ئازادی و ئارەزووی خۆی نەوەك بۆ ئەوەی حەڵاڵا بێتەوە بۆ تۆ، دواتر لەگەڵ ئەو پیاوەیدا تەڵاق بدرێت و یەكلا بێتەوە، ئەوجا تۆ بۆت هەیە بیخوازیتەوە لەدوای ئەوەی باسكرا.

سەردان: ٣,٣١٥ بەش: تەڵاق و جیابونەوە