مورتەد حوكمى چیە؟ وە غسل العار چیە و حوكمى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مورتەد حوكمى چیە؟ وە غسل العار چیە و حوكمى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان 

مورتەد بەو كەسە دەگوترێت موسڵمان بێت و پاشان هەڵگەڕێتەوە لە ئاینەكەى وە حوكمى شەرعى بۆ باس بكرێت كە هەڵگەڕاوەتەوە بەنیسبەت حوكمەكانى مورتەد حوكمەكان زۆرن لەوانە: حەڵاڵبوونى كوشتنى [بەڵام بۆ دەوڵەت نەك بۆ هەموو تاكێك لە موسڵمانان] جیاكردنەوەى ژنەكەى لێى وەمیرات وەرنەگرتنى لەكەس و كارى وە جێ بەجێ نەكردنى حوكمەكانى نوێژى جەنازە و شۆردن و لەگۆڕنانى لە گۆڕستانى موسڵماناندا وە چەندین حوكمى ترسناكى تر كە پێویستە ئاگامان لێیان بێت.
(غسل العار)
عار وشەیەكى عارەبى یە ناوێكە بۆ هەموو شتێك كە مرۆڤ پێى سووك و عەیبدار بێت لەكاتى نەفامى و پێش ئیسلامدا كچان زیندە بەچاڵ دەكران وەكو قورئان بۆمان تۆمار دەكات: {وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ} (8-9) سورة التكوير
واتە: كاتێك كچى زیندە بەچاڵكراو پرسیارى لێ دەكرێت بە چ گوناهێك بە چ تۆمەتێك كوژرا.
یان ئایەتى: {وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ} (17) سورة الزخرف
واتە: كاتێ مژدە بدرێت بە یەكێكیان بەوەى كە كچیان بووە ئەوە ڕوخسارى ڕەش هەڵدەگەڕیچت و لەدەروندا پیش دەخواتەوە.
ئەمە هەمووى لە پێش ئیسلامدا بەڵام كاتێ ئیسلام هات ڕێزى زۆرى لە ئافرەتان نا و هانى موسڵمانان دەدات بۆ بەخێوكردنى كچان و ئافرەتان، كەوابوو بە چاوى كە و عەیبەوە تەماشاى ئافرەت كردنى بۆ ماوەیەكى (موروث) كۆمەڵایەتى نەك ئاینى چونكە ئاینى ئیسلامى گرنگى یەكى زۆرى بە ئافرەتان و كچان داوە جا كۆمەڵگا بۆ نەهێشتنى (عار و عەیب) بە هۆى كچان و ئافرەتانەوە پەنایان بردۆتەوە بەر ئەزیەت و ستەم و كوشتنى ئافرەتان و كچان بە هۆى بوونى پەیوەندى سێكسى یەكێك لەوانە لەگەڵ پیاواندا بەبێ هەبوونى پەیوەندى هاوسەرى یان هەر بە گومانى هەبوو ئەو پەیوەندییە جا بەڕاستى ئەمە هەر چەندە كارێكى حەرامە كە كچان و ئافرەتان پەیوەندى یان هەبێت لەگەڵ پیاواندا بەبێ پەیوەندى هاوسەرێتى بەڵام ئەگەر كچ یان ژن هەر كەسێكى تر تاوانێك لەو تاوانانە یان گومانى ئەوەى لێ كرا نابێ كەس و كارو بنەماڵە و ئیجرائات بكەن بە كوشتن چونكە ئەو حوكمانە حوكمە جێ بە جێیان دەكات چونكە ئەگەر خەڵك بۆ خۆى ئەو حوكمانە ئەنجام بدات چەندین كوشتن و ئاشوبى گەورەى لێ دەكەوێتەوە. ئەبێت ئەوەش بزانین شەرەف و ئابڕو كارێكى گران و قورسە دەبێتە پارێزگارى و پاسەوانێتى بكەین وە دوژمنان دەیانەوێت ئێمە ئەوە لە دەست بدەین بەڵام نابێ خوانەخواستە شتێك لەوانە ڕووى دا ئێمە ستەم بكەین بە ناوى (غسل العار) ە وە.

لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٨١ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام