مرۆڤ چی بكات بۆ ئەوەی تووشی ڕیا نەبێت و خۆی لێ‌ بپارێزێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مرۆڤ چی بكات بۆ ئەوەی تووشی ڕیا نەبێت و خۆی لێ‌ بپارێزێت ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گەورەترین هۆكار ئیخلاصە، واتە ئەوەی كە ئێمە ئەنجامی دەدەین قسە بێت یان كردەوە مەبەستمان تەنها رەزامەندی خوای پەروەردگار بێت، بۆیە هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت – وە تابعین – رەحمەتی خوایان لێ‌ بێت توشی زۆر نارەحەتی بوون لەسەر ئەوەی كە جیهادی نەفسی خۆیان بكەن لەسەر ئیخلاص، چارەسەری تەنها ئیخلاصە، موسڵمان كاتێك قسەیەك بكات یان كردەوەیەك بكات فەرزێك ئەنجام ئەدات یان سوننەتێك ئەنجام دەدات، بیگومان لەوكاتەدا شەیتان شتێكی بۆ دروست بكات یان بزانێت خەڵكێك دەیبینێت نوێژەكەی تۆزێك درێژ بكاتەوە یان بیرازێنێتەوە لەوكاتەدا پەنا بگرێت بە خوا و خۆی لەو وەسوەسە و خەیاڵە لابدات و بگەرێتەوە بۆ لای خوا و بزانێت كامە فەرزە جێ‌ بەجێ‌ ی بكات و كەم وكوڕی تێدا نەكات.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٠٣٠ بەش: تاوانه‌كان