ئەو دوعایانەى کە لە قورئاندا هاتوون کامانەن لەگەڵ ماناکانیان بە کوردی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو دوعایانەى کە لە قورئاندا هاتوون کامانەن لەگەڵ ماناکانیان بە کوردی؟

* هه‌ندێك له‌ دوعا گشتگیره‌كانی قورئانی پیرۆز :
{رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ} (201 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌ دونیادا چاكه‌مان بده‌رێ و له‌ دواڕۆژیش چاكه‌مان بده‌رێ و بشمانپارێزه‌ له‌ سزای ئاگر .

{رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ }(250 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئارامگرتن بڕێژه‌ به‌سه‌رماندا و پێكانیشمان جێگیر بكه‌ و سه‌ریشمان بخه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی بێباوه‌ڕاندا .

{رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَاد}َ (194 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵێنت پێداوین له‌ ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كانته‌وه‌ بمانده‌رێ و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌رشۆڕمان مه‌كه‌ به‌ڕاستی تۆ به‌ڵێن ناشكێنیت و دوای ناخه‌یت .

{رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِين}َ (286 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئه‌گه‌ر له‌بیرمانچو یان هه‌ڵه‌مان كرد ئه‌وا لێمان مه‌گره‌ ، په‌روه‌ردگارمان ناڕه‌حه‌تی مه‌ده‌ به‌سه‌رماندا وه‌كو چۆن دابوت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا ، په‌روه‌ردگارمان شتێك مه‌ده‌ به‌سه‌رماندا كه‌ له‌ تواناماندا نه‌بێت ، وه‌ لێمان ببوره‌ و لێمانیش خۆشبه‌ و ره‌حممان پێ بكه‌ تۆ پشت و په‌نامانی بۆیه‌ سه‌رمان بخه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی بێباوه‌ڕاندا .

{رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ} (8-آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان دڵه‌كانمان لامه‌ده‌ له‌ ڕێگای ڕاست دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێنماییت كردین بۆی ، وه‌ له‌ لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌ به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده‌یت .

{رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِين}َ (53 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێنا به‌وه‌ی كه‌ داتبه‌زاندووه‌ و شوێنی پێغه‌مبه‌ریش كه‌وتین بۆیه‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تومان هێنه‌راندا بمان نووسه‌ .

{رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ} (147 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌ تاوانه‌كانمان و ڕۆچونمان له‌ كاروبارماندا خۆشبه‌ و پێكانیشمان جێگیر بكه‌ و سه‌ریشمان بخه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی بێباوه‌ڕاندا .

{رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ} (10 - الحشر) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمــــان خۆشبه‌ له‌ ئێمه‌ و ئه‌و برایانه‌شـــمان كه‌ پێشمان كه‌وتوون به‌ ئیمان وه‌ ڕق و كینه‌ نه‌خه‌یته‌ ناو دڵمانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستی تۆ به‌ به‌زه‌یی و به‌ ڕه‌حمیت .

{رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ} (193 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌راستی ئێمه‌ بیستمان بانگه‌وازكارێك بانگ ده‌كات بۆ باوه‌ڕهێنان و ده‌ڵێت باوه‌ڕ بێنن به‌ په‌روه‌ردگارتان ئێمه‌یش باوه‌ڕمان هێنا جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ و خراپه‌كانمان بسڕه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ چاكه‌كاراندا بمانمرێنه‌ .

{رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ}(40 - إبراهيم)
{رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ} (41 - إبراهيم) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارم خۆم و نه‌وه‌كانم بگێڕه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نوێژ ده‌كه‌ن به‌ ڕێكی ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان دوعا و پاڕانه‌وه‌م گیرابكه‌ ، ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان خۆشبه‌ له‌ تاوانه‌كانی خۆم و باوك و دایكم و باواڕداران له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا .

{رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ * رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُم وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ } (/87 - غافر) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان فراوانی ڕه‌حمه‌ت و زانستی تۆ هه‌موو شتێكی گرتووه‌ته‌وه‌ جا له‌ به‌ر ئه‌مه‌ خۆشبه‌ له‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ و شوێنی ڕێگاكه‌ی تۆ كه‌وتوون و بیانپارێزه‌ له‌ سزای دۆزه‌خ ، په‌روه‌ردگارمان بیانخه‌ره‌ ناو ئه‌و باخچه‌یه‌ی به‌هه‌شت كه‌ به‌ڵێنت پێداون خۆیان و ئه‌وانه‌ش كه‌ چاك ده‌بن له‌ باووباپیرانیان و خێزانه‌كانیان و نه‌وه‌كانیان به‌ڕاستی تۆ به‌ده‌سه‌لێت و دانایت .

{رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنْ الْخَاسِرِينَ} (23 - الأعراف)
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ سته‌ممان كرد له‌ خۆمان جا ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆشنه‌بیت و ڕه‌حمان پێ نه‌كه‌یت ئه‌وا به‌دڵنیایی ده‌بین به‌ به‌شێك له‌ خه‌سارۆمه‌ندان .

{رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ } (89 - الأعراف) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌ینی ئێمه‌ و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ره‌وه‌ به‌ حه‌ق ، تۆ باشترینی به‌ین كه‌ره‌وه‌كانی .

{رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِين}َ (85/ - يونس) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان نه‌مانكه‌یته‌ جێی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ گه‌لی سته‌مكاران .

{رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} (5 - الممتحنة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان نه‌مانكه‌یته‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ كوفریان كردوو و لێمان خۆشبه‌ په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستی تۆ به‌ده‌سه‌لێت و دانایت .

{رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّار}ِ (16 – آل عمران) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێنا جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ و به‌زه‌یت پێماندا بێته‌وه‌ تۆ باشترینی به‌ به‌زه‌ییه‌كانیت .

{رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا} (10 - الكهف) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له‌ لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌ و هۆشمه‌ندیمان بۆ بڕه‌خسێنه‌ له‌ كاروبارماندا .

{رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} (74 الفرقان) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان پێمان ببخشه‌ له‌ خێزانه‌كانمان و وه‌چه‌كانمان ئه‌وه‌ی كه‌ چاوه‌كانمان پێی ئۆقره‌ بگرێت و بمانكه‌ره‌ پێشه‌وا بۆ خۆپارێزه‌ران له‌ تاوان .

{رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِير}ٌ (8 - التحريم) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان رووناكی باوه‌ڕمان بۆ كامڵ كه‌ و لێمان خۆشبه‌ به‌ڕاستی تۆ توانات به‌ سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ .

{رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا } (65 - الفرقان) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان سزای دۆزه‌خمان لـێ دوور بخه‌ره‌وه‌ به‌ڕاستی سزاكه‌ی سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته‌ .

{رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ} (127 - البقرة) .
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان لێمانی قبوڵ بكه‌ به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ر و زانایت .

ـ اللهُمَّ { لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ} ( الأنبياء : 87) .
خوایه‌ هیچ په‌رستراوێك نیه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت ته‌نها تۆ نه‌بێت پاكی بۆ تۆ خوایه‌ له‌ هه‌موو كه‌می و نوقوسانیه‌ك به‌ڕاستی من یه‌كێكم له‌ سته‌مكاران بۆیه‌ لێم خۆشبه‌ .

وەرگیراوە لە کتێبی : ( ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار ) لە نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن

 

سەردان: ٢٠,٦٧٣ بەش: دوعاکان لە قورئاندا