ئایا ووتەیەكتان هەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە دەڵێن ماڵەوە وەكو زیندان وایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ووتەیەكتان هەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە دەڵێن ماڵەوە وەكو زیندان وایە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ‌ بە ئافرەتان دەڵێم ئەوەی كە ماڵی كردۆتە زیندان-ئەگەر گوزارشتەكە دروست بێت- ‏ئەوە خوای گەورەیە: [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ] {الأحزاب:33}واتە: دەبێ‌ ئێوە لە ماڵەكانی خۆتاندا ‏بسرەون وئۆقرەبگرن، بێ كاری پێویست لەماڵ دەرمەچن. وە پێغەمبەریش صلی الله علیەوسلم ‏دەفەرموێت: " بیوتهن خیر لهن " واتە ماڵەكانیان باشترە بۆیان، وە ئافرەت ئازادە لەماڵدا بۆ ‏هەرشوێنێكی خانووەكە بڕوات وكاری خۆی و ناوماڵ ڕاپەڕێنێت، ئیتر زیندانی وبەندكردن ‏كامەیە، بەڵێ‌ لەكاتێكدا زیندانیە كە بیەوێ‌ وەكو پیاوبێت، وە ئاشكرایشە كە خوای كاربەجێ ‏هەندێ‌ تایبەتمەندی داوە بە ئافرەت وهەندێكیشی داوە بەپیاوە، وە جیاوازی هەیە لەنێوان ژن ‏وپیاودا لە ڕووی پێكهاتەی جەستەیی وعەقڵ ودیندا بەگوێرەی سنوورەكانی شەرعی خوا. ‏
وە بەو ئافرەتەی كە دەڵێت ماڵەوە زیندانە دەڵێین ئەم ووتەیەت دژە بەم ئایەتەی كە دەفەرموێت: [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ] ئایا چۆن ئەو شتەی خوا فەرمانی پێكردووە ئێمە بە زیندانی دابنێین؟ بەڵام ‏وەكو پێشتر ئاماژەم پێكرد زیندان بەو مانایەی كە ناهێڵێت تێكەڵی پیاوان بیت ودەرچیت، ‏ئەگینا مانەوە لە ماڵدا ئەوە جێگای پاكی وخۆشبەختی تۆیە، ئەوە شەرم وحەیایە، حیشمەتە، ‏دووریە لە فیتنە، دووریە لە بینینی پیاو بۆ ئافرەت وبەپێچەوانەشەوە، چونكە گەر ئافرەت ‏دەربچێت بێگومان چاوی بە گەنجی قۆزو سەرنجڕاكێش دەكەوێت وشەیتان دەیخاتە دڵیەوە، یان ‏چاوی بە جل وبەرگێكی سەرنجڕاكێش دەبێت و پێوەی مەفتوون دەبێت، بۆیە لەسەر ئافرەتان ‏پێویستە لە خوابترسن وخۆپارێزبن، وبگەڕێنەوە بۆ ئەوەی خواو پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم ‏فەرمانیان پێدەكات، و بابزانن كە ڕووبەڕوی پەروەردگاریان دەبنەوە ئەو كاتە لە پێشگای خودا ‏پرسیاریان لێ‌ دەكرێت كە چۆن وبەچ شێوەیەك وەڵامی بانگەوازی پێغەمبەرانتان دایەوە، ‏لەكاتێكیشدا نازانن كەی مردن یەخەیان پێدەگرێت و دەگەڕێنەوە، لەوانەیە ئافرەت ڕۆژ لە ‏ماڵەكەیدا بكاتەوەو ئێوارە لە گۆڕدا بێت وبەپێچەوانەوە، بێداربنەوە با لە خوای خۆیان بترسن، ‏واز لەو پڕوپاگەندەو بانگەوازە پووچەڵ وتێكدەرانەیەی ڕۆژئاوا بهێنن كاتێك گۆشتی فەساد ‏وبەرەڵاییان خوارد و ئێسك ودەمارەكەی بۆ ئێمە دەنێرن بۆ ئەوەی بەدەوریدا بهولێینەوە بەنیەتی ‏گۆشتەوە، دوای ئەوەی كەسوودەكەیان بردووە، ئەوان ئێستا ئومێدەوارن و خوازیارن كە ‏ئافرەتانیان وەكو ئافرەتی داوێنپاكی موسڵمانی لێ بێت لە ماڵەكەیدا و دووری بخەنەوە لە ‏جێگاو ژوانگەی بەدڕەوشتی وبەرەڵایی، بەڵام چۆن بۆیان هەیە پێی بگەن، ئایا ئەوە شایستەی ‏ئێمەی موسڵمانە كە دینمان هەیە ڕەوشت وئەخلاقمان هەیە كیانمان هەیە كەچی ‏هەسكەهەسكمان بێت بەدوای ئەو خراپەكاریەی ئەوانەوە! سبحان اللهِ العظيم لا حول ولا قوة إلا بالله.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين – فتاوى نور على الدرب]

سەردان: ٥٢١ بەش: ئافرەتان