ئایا شاف و مەلحەم كە دكتۆر بۆت ئەنوسێ هەڵگرتنى بە دامێن غوسڵی دەچێتە سەر؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا شاف و مەلحەم كە دكتۆر بۆت ئەنوسێ هەڵگرتنى بە دامێن غوسڵی دەچێتە سەر؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوشكى بەڕێزم
هیچ غوسلێكى لەسەر نیە ، چونکە ئەوە لەو شتانە نیە کە غوسل واجب دەکات 

وە غوسل واجب ئەبێت بە هۆى پێنج شتەوە: 

یەكەم: هاتنە دەرى مەنى.
هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.
دووەم: گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر:
واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .
سێیەم: پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى
چوارەم : مردن:
ئەگەر موسڵمانێ مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع.
پێنجەم: بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:
كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ٢,٢٥٩ بەش: خۆشۆردن (غوسل)