حوکمی ئەو ئافرەتانە چییە کە کاتێک لە ماڵ دەر دەچن بۆن لە خۆیان ئەدەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو ئافرەتانە چییە کە کاتێک لە ماڵ دەر دەچن بۆن لە خۆیان ئەدەن ؟

 سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان....
دروست نیە بۆ ئافرەتان کاتێک لە ماڵ دەر دەچن بۆن لە خۆیان بدەن و خۆیان بڕازێننەوە، جا ئەو دەرچوونە بۆ نوێژ کردنی بێت لە مزگەوت یان بۆ سەردانی کردنی خزم و کەس و کاری بێت یان بازار بێت، وە بە هەمان شێوەش ئەو بۆنە لە ماڵەوە پێش دەرچوونەکەی لە خۆی بدات یان لە ڕێگا یان لە مزگەوت لە خۆی بدات، هەروەها ئەوەش دروست نیە کە کاتێک لە ماڵەوە بۆن لە خۆی ئەدات و دەچێتە لای کەسانێک کە نا مەحرەمن بۆی، یاخوود کەسانێکی نامەحرەم بێن بۆ ماڵیان، با لە ماڵی خۆیشی دەر نەچێت، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی فیتنە و هۆکارە بۆ خڕاپەکاری و سەرپێچی کردنی شەرعیشە، کە زۆر گرنگە بنبڕ بکرێت، چونکە هەمووی فێڵ و تەڵەکەی شەیتانە کە لە نێو گیانی مرۆڤدا جووڵە دەکات هەر وەکو چۆن خوێن بە لاشەی مرۆڤدا جووڵە دەکات.
بەڕاستی لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە پێغەمبەری خوا – – فەرموویەتی : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا رِيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ، وَكُلُّ عَيْنٍ زَانِيَةٌ».«صحيح الجامع» (٢٧٠١).
واتا: هەر ئافرەتێک خۆی بۆن خۆش بکات و بەلای کەسانێکدا تێ بپەڕێت تاوەکو بۆنی بکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە کە زینای کردبێت، وە هەموو چاوێکیش زیناکارە.

وەهەروەها پێغەمبەر -- فەرموویەتی : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ أَصَابَتْ بَخُورًا فَلَا تَشْهَدْ مَعَنَا الْعِشَاءَ الآخِرَةَ». أخرجه مسلم 444.
واتا: هەر ئافرەتێک بۆنی لە خۆی داوە، با نوێژی خەوتنانمان لەگەڵ ئەنجام نەدات.
وە لە ڕیوایەتی تردا کە ابن ماجە ڕیوایەتی کردووە پێغەمبەر – – فەرمووی: «أَيُّمَا امْرَأَةٍ تَطَيَّبَتْ ثُمَّ خَرَجَتْ إِلَى الْمَسْجِدِ لَمْ تُقْبَلْ لَهَا صَلَاةٌ حَتَّى تَغْتَسِلَ».أخرجه ابن ماجه ٤٠٠٢.
واتا: هەر ئافرەتێک بۆنی لە خۆی داو پاشان دەرچوو بۆ مزگەوت، ئەوا هیچ نوێژێکی لێ قبوڵ ناکرێت تاوەکو غوسڵ دەر نەکات.
کەوابوو پێویستە لەسەر ئافرەتی موسڵمان کاتێک لە ماڵ دەر دەچێت بۆ کارێکی پێویست، ئەوا پێویستە لەسەری کە بە شێوازێکی شەرعی دەربچێت و خۆی پۆشتە بکات و بۆن لە خۆی نەدات، پێغەمبەری خواش – – فەرموویەتی : ((لاَ تَمْنَعُوا إِمَاءَ اللهِ مَسَاجِدَ اللهِ، وَلْيَخْرُجْنَ تَفِلَات)).أخرجه أحمد -٩٦٤٥- وصححه الألباني.
واتا: ڕێگری مەکەن لە ئافرەتان ئەگەر ویستیان بچن بۆ مزگەوت، وە با بەبێ بۆن لە خۆدان دەر بچن.
ووشەی ( تفلات) واتا : بەبێ بۆن لەخۆدان. بڕوانە کتێبی «النهاية» لابن الأثير (١/ ١٩١).
ئەمە حوکمی بۆن لە خۆدان بوو بۆ ئافرەتان، کاتێک لە ماڵی خۆیان دەردەچن، لە ڕووانگەی فەرموودەکانی پێغەمبەری خواوە – - خوای گەورەش زاناترە، وصلَّى الله على محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلم تسليمًا.

الشيخ أبي عبد المعز محمد علي فركوس حفظه الله

سەردان: ٧,١٦٩ بەش: ئافرەتان