دەستنوێژ گرتن بە کورتى و پوختى چۆن دەگیرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەستنوێژ گرتن بە کورتى و پوختى چۆن دەگیرێت؟

عَنْ حُمْرَانَ مَوْلَى عُثْمَانَ :
((أَنَّ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ دَعَا بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ : فَغَسَلَ كَفَّيْهِ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ ، ثُمَّ مَضْمَضَ وَاسْتَنْثَرَ ، ثُمَّ غَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ ، ثُمَّ غَسَلَ يَدَهُ الْيُمْنَى إِلَى الْمِرْفَقِ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ ، ثُمَّ غَسَلَ يَدَهُ الْيُسْرَى مِثْلَ ذَلِكَ ، ثُمَّ مَسَحَ رَأْسَهُ ، ثُمَّ غَسَلَ رِجْلَهُ الْيُمْنَى إِلَى الْكَعْبَيْنِ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ ، ثُمَّ غَسَلَ الْيُسْرَى مِثْلَ ذَلِكَ ، ثُمَّ قَالَ : رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ () تَوَضَّأَ نَحْوَ وُضُوئِي هَذَا ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : "مَنْ تَوَضَّأَ نَحْوَ وُضُوئِي هَذَا ثُمَّ قَامَ فَرَكَعَ رَكْعَتَيْنِ لاَ يُحَدِّثُ فِيهِمَا نَفْسَهُ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ".
قَالَ ابْنُ شِهَابٍ : وَكَانَ عُلَمَاؤُنَا يَقُولُونَ : هَذَا الْوُضُوءُ أَسْبَغُ مَا يَتَوَضَّأُ بِهِ أَحَدٌ لِلصَّلاَةِ)) متفق عليه
واتە : (عُثْمَان)ی كوڕی (عَفَّان)داوای ئاوی دەستنوێژی كرد و دەستنوێژی گرت :
سێ‌ جار هەردوو لەپی شۆرد ، ئەنجا ئاوی ڕادایە ناو دەم و لووتی ، ئەنجا سێ‌ جار روومەتی شۆرد ، ئەنجا سێ‌ جار دەستی ڕاستی تاوەكو ئانیشكی (قوڕنێسكی) شۆرد ، ئەنجا دەستی چەپیشی وەكو ئەوە شۆرد ، ئەنجا دەستی هێنا بە سەریدا ، ئەنجا سێ‌ جار پێ‌ی ڕاستی تاوەكو قولەپێ‌ی (قاپەڕەقەی) شۆرد ، ئەنجا پێ‌ی چەپیشی وەكو ئەوە شۆرد ، ئەنجا فەرمووی : پێغەمبەری خوام () بینیوە دەستنوێژی گرت وەكو ئەم دەستنوێژی من و ئەنجا فەرمووی :
"هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت وەكو ئەم دەستنوێژی من ، ئەنجا هەڵسێت دوو ركعات نوێژ بكات وە لە نێویاندا قسە لەگەڵ ناخی خۆیدا نەكات ئەوا خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێت" .
(ابْنُ شِهَاب) فەرموویەتی : زانایانمان دەیانفەرموو : ئەم دەستنوێژە تەواترین شێوەی دەستنوێژ گرتنە كەوا كەسێك دەستنوێژی پێ‌ بگرێت بۆ نوێژ .

سەردان: ٥,٢٥٨ بەش: دەستنوێژ