ئادابەكانی پرسیار و وەڵام : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەكانی پرسیار و وەڵام

ئادابەكانی پرسیار و وەڵام
لە گرنگترین ئادابەكانی پرسیار ئەوەیە كە پرسیارەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت:
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت.
2 ـ زۆر كورت بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت.
3 ـ سەبارەت بە شتێك بێت كە رویدابێت یان لە ئەگەری روداندابێت.
4 ـ سەبارەت بە شتانێكی گرنگ و بە بایەخ بێت و باسی شتی بێ‌مانای تێدا نەبێت.
وە لە گرنگترین ئادابەكانی وەڵام ئەوەیە كە وەڵامەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت:
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت.
2 ـ زۆر كورت و پوخت و چڕوپڕ بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت.
3 ـ تێروتەسەل بێت و وەڵامی هەموو بڕگەكانی پرسیارەكەی تێدا بێت بە شێوەیەك كە تینویەتی پرسیاركار بشكێنێت.
4 ـ پشتڕاستكرابێتەوە بە بەڵگە شەرعییە ڕاست و روونەكان.
فەرموون ئێوە و فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا () كە هەموو ئەم خاڵانەی سەرەوەی تێدا ـ هەم لە پرسیارەكان و هەم لە وەڵامەكانیشدا ـ بە روونی بە دی دەكرێن:
عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ (رضي الله عنه) قَالَ: ((بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ () ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَڕ، لاَ يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَڕ، وَلاَ يَعْڕفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ ()، فَأَسْنَدَ رُكْبَتـَيْهِ إِلَى
رُكْبَتَيْهِ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْـهِ، وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أخْبِرْنِي عَنِ الإِسْلامِ.
فَقَالَ رَسُولُ الله (): الإِسْلاَمُ أنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلَهَ إلاَّ الله، وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ الله، وَتُقِيمَ الصَلاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اِسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلا.
قَالَ: صَدَقْتَ.
فَعَجِبْنا لَـهُ، يَسألُهُ ويُصَدِّقُه !
قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِيـمَانِ.
قَالَ: أنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُِلهِ وَاليَوْمِ الآخِڕ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَڕ خَيْڕهِ وَشَرَّهِ.
قَالَ: صَدَقْتَ.
قال: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِحْسَانِ.
قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ الله كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهْ فَإِِنَّهُ يَرَاك.
قَالَ: فََأَخْبِرِْنـي عَنْ السَّاعة.
قَالَ: مَا الـمَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ.
قَالَ: فََأَخْبِرِْنـي عَنْ أَمَارَاتِهَا.
قَالَ: أَنْ تَلِِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاَةََ الْعُرَاةَ الْعَالَةََ ڕعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ.
ثُمَّ انْطَلَق، فَلَبِثْنا مَلِيَّاً.
ثُمَّ قَالَ: يَا عُمَرُ أَتَدْڕي مَنِ السَّائِلُ ؟
قُلْتُ: اللهُ وَرَسُولُهُ أعلَم.
قَالَ: هَذَا جِبْڕيلُ أَتَاكُمُ يُعَلِّمُكُمْ أَمْرَ دِينِكُمْ)) صحيح مسلم رقم: (1)
واتە: لە (عومەر)ەوە ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی:
لە كاتێكدا كە ئێمە دانیشتبووین لە لای پێغەمبەری خوا () لە ناكاودا پیاوێكی جل و بەرگ زۆر سپی و موو زۆر ڕەش دەركەوت بۆمان، شوێنەواری سەفەر كردنی پێوە نە دەبینرا، وە كەسیش لە ئێمە نەیدەناسی، تاوەكو لە لای پێغەمبەردا () دانیشت، جا هەردوو ئەژنۆی دایە پاڵ هەردوو ئەژنۆی پێغەمبەرەوە، و هەردوو لەپی خستە سەر هەردوو ڕانییەوە، ئەنجا وتی:
ئەی (مُحَمَّد) هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە ئیسلام.
پێغەمبەری خوایش () فەرمووی: ئیسلام بریتییە لەوەی كە شایەتی بدەیت بەوەی كە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا، وە بەڕاستی (مُحَمَّد ) پێغەمبەری خوایە، و نوێژە فەرزەكان بە ڕێك و پێكی بكەیت، و زەكات بدەیت، و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگریت، و حەجی ماڵی خوای گەورە ئەنجام بدەیت ئەگەر توانات هەبوو.
وتی: ڕاستت كرد.
ئێمەش سەرمان سوڕما لەوەی كە پرسیاری لێدەكات و كەچی بەڕاستیشی دەخاتەوە !
وتی: هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە ئیمان.
پێغەمبەری خوایش () فەرمووی: ئیمان بریتییە لەوەی كە باوەڕ بێنیت بە خوا و فریشتەكانی و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی و ڕۆژی دوایی، وە باوەڕ بێنیت بە قەدر خێر و شەڕی.
وتی: ڕاستت كرد.
وتی: هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە چاكەكاری.
پێغەمبەری خوایش () فەرمووی: چاكەكاری بریتییە لەوەی كە خـــوا بپەرستیت وەكو ئەوەی كە بیبینیت، وە ئەگەر تۆ خوا نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت.
وتی: هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی.
پێغەمبەری خوایش () فەرمووی: پرسیار لێكراو زاناتر نییە لە پرسیاركار.
وتی: كەواتە هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە نیشانەكانی.
پێغەمبەری خوایش () فەرمووی: كەنیزەك خاوەن و سەروەرەكەی خۆیی لێدەبێت، وە دەبینیت كەسانێكی پێ‌ پەتی (الْحُفَاَة) و ڕەش و ڕوت (الْعُرَاة) و هەژار و نەدار (الْعَالَة) و شوانی مەڕ و ماڵات (ڕعاءَ الشَّاء) بینایەی بەرز دروست دەكەن.
ئەنجا پیاوەكە ڕۆیشت و ئێمەش ماوەیەك چاوەڕێمان كرد.
ئەنجا پێغەمبەر () فەرمووی: ئەی عومەر ئایا دەزانیت ئەوەی كە پرسیاری كرد كێ‌ بوو ؟
وتم: خوا و پێغەمبەرەكەی زاناترن.
فەرمووی: ئەمە (جِبڕیل) بوو هات بۆ لاتان بۆ ئەوەی بواری ئاینەكەتانتان فێر بكات.
ـ بڕوانە بۆ كورتی و روونی و گرنگی پرسیارەكان و وەڵامەكانیش.
سوودێك: هەندێك لە ئەهلی عیلم لە میانەی ژماردنی سوودەكانی فەرموودەیەدا فەرموویانە: (وفـي الـحديث دلالة على طريقة من طُرق التعليم: وهي السؤالُ الـجواب) قوائد وفوائد من الأربعين النووية ص: (49).
واتە: ئەم فەرموودەیە ڕێنمایی تێدایە بۆ ڕێگایەك لە ڕێگاكانی فێركردن كە بریتییە لە: پرسیار و وەڵام.
نووسەر: مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٦,١٤٢